فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
Home Page 197
زمانسلاید

  بۆچی ڕێنووس گرنگە؟

diaspora2
    بۆچی ڕێنووس گرنگە؟    دياکۆ هاشمی/ ڕێنوێنکاری زمان لە سوید     زمان ئامرازێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پەیوەندیکردنە کاریگەر و ڕوون بێت پێویستمان بە بنەمایەکی هاوبەشە. ڕێنووس یان یاسا و ڕێساکانی نووسین، بە پێدانی چوارچێوەیەک بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان بە شێوەیەکی بەردەوام، ئەم بناغەیە دروست دەکەن. تێگەیشتن لە خوێندنەوە ئاسان دەکات: کاتێک هەموو ئەوانەی کە بە زمانێک دەنووسن هەمان ڕێنووس پەیڕەوی بکەن، خوێندنەوە و تێگەیشتن لەوەی کە چی نووسراوە، بۆ هەموو کەسێک ئاسانتر دەبێت. ئەمە بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەو دەقانەی کە بڕیارە لەلایەن زۆر کەسەوە بخوێنرێنەوە، بۆ نموونە. بابەتەکانی هەواڵ و کتێبی خوێندن و بەڵگەنامە فەرمییەکان. یەکسانی دروست دەکات: زمانەکان بەردەوام لە گۆڕاندان، بەڵام ڕێنووس لە پاراستنی پلەیەک لە یەکپارچەیی و سەقامگیری، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت. ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە کە بتوانین لە دەقەکانی قۆناغە کاتییە جیاوازەکان و لە ناوچە جیاوازەکانی زمانەکەمان، بە یەک شێوە، تێ بگەین. ڕێگری دەکات لە تێنەگەیشتن: کەسانی جیاواز دەتوانن هەمان وشە و دەستەواژە بە شێوازی جیاواز لێک بدەنەوە. ڕێنووس دەتوانێت بە پێدانی پێناسەیەکی ڕوون بۆ چۆنیەتیی بەکارهێنانی زمان، یارمەتی بدات کە لە تێنەگەیشتن، ڕێگری بکرێت. کات و سەرچاوە پاشەکەوت دەکات: کاتێک هەمان ڕێنووس پەیڕەوی دەکەین، خۆمان لە بەفیڕۆدانی کات و وزە بۆ لێکدانەوەی دەقی ناڕوون یان ئاڵۆز، بەدوور دەگرین. ئەمەش کات و سەرمایە هەم بۆ نووسەر و هەم بۆ خوێنەر پاشەکەوت دەکات. چاودێریی زمانی ئەکادیمیای سویدی: لە سوید، ئەوە ئەکادیمیای سویدییە کە بەرپرسیارە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی وا کە زمان ئاسان و گشتگیر دەکات، بۆ نموونە. فەرهەنگی ئەکادیمیای سویدی (SAOL) و ڕێزمانی ئەکادیمیای سویدی (SAG). ئەم بەرهەمانە یاسا نین، بەڵکوو وەک ڕێنمایی بەکار دێن بۆ ئەوەی چۆن دەبێ زمانەکە بە شێوەیەکی دروست بەکار بهێنین.
دیمانەسلاید

وتوێژێک لەسەر پرسی وەرگێڕان لەگەڵ عەبدولخالق یەعقووبی، ڕەخنەکاری ئەدەبی و وەرگێڕ

diaspora2
وتوێژێک لەسەر پرسی وەرگێڕان لەگەڵ عەبدولخالق یەعقووبی، ڕەخنەکاری ئەدەبی و وەرگێڕ   ئامادەکار: قاسم تاباک   لە کەنگێوە وەرگێڕان هاتە زمانی کوردییە و ئێستای وەرگێڕانی
سلاید

بڕوانامە لە فەلسەفە و دەقە فەلسەفییە وەرگێڕاوەکان شارەزا لە فەلسەفە دروستدەکەن، نەک فەیلەسوف

diaspora2
بڕوانامە لە فەلسەفە و دەقە فەلسەفییە وەرگێڕاوەکان شارەزا لە فەلسەفە دروستدەکەن، نەک فەیلەسوف ئازاد حەمە/ نووسەر / سلێمانی بەشی پێنجەمی ئایا ئێمە فەیلەسوفمان هەیە؟  
سلایدنەتەوەیی و نیشتمانی

نۆستالۆژی، هەڵپەساردنی سیاسی بوون یا پیتاندنی ناسیاسی بێ شوێنـ/کاتی؟

diaspora2
 نۆستالۆژی، هەڵپەساردنی سیاسی بوون یا پیتاندنی ناسیاسی بێ شوێنـ/کاتی؟ (سووکە ئاوڕێک لە نۆستالۆژی، بە بیانووی چاپی کتێبی “نۆستالۆژیای داگیرکراوان” لە نووسینی مەسعوود بابایی) عەبدولقادر نيازی/