فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو وشەی زۆر کورت لە مەر ڕێنووس

 

سەردار ڕەزا جاف

شاعير و ڕەخنەگر، ئەڵمانيا

 

 

 

دوو وشەی زۆر کورت لە مەر ڕێنووس

سەردار ڕەزا جاف

شاعير و ڕەخنەگر، ئەڵمانيا

لە سەروبەندی ڕۆژی زما
نی کوردی گەرەکە کەمێ بە ڕێنووسدا بچینەوە، ھەڵبەتە ڕێنووس بنەمای زانستی خۆی ھەیە و بە داخەوە لەم بازاڕی نووسینەدا، هەڕاجکراو و بێنرخ و بێبەهاکراوە، ھەر بابایە و کاڵاکەی خۆی بەو جۆرە دەخاتەڕوو کە مەیلی لێ بێت، یان بە بازاڕکردنی ئایدیۆلۆژيیەتی سەقەتی تاکەکانە لە ھەمبەر ڕێنووسی کوردی، گەلان و نەتەوەکانی دونیا خودان دوو جۆر شێوازن لە نێوان قسەکردن و ڕێنووسدا جياوازی زۆريان هەيە، ئێمە تا ئێستا ئەو لايەنەمان فەرامۆش کردووە و کەسێک ئاوڕی لێ نەداوەتەوە، هەندێ پيت هەن ناکرێ ببێتە مەزاجی تاکە کەسی وەک پيتی ” ی ” لەم حاڵەتانەدا، ” ئەوەش ” ئێمە بە زار و گوتن دبێژين ئەوەش وەلێ زۆر گرينگە بنووسين ” ئەوەيش ” کاتێک نووسەرێک دەنووسێت ” منيش ” ئەو پيتی ” ی ” لە پێش پيتی ” ش ” دادەنێت، کەچی بۆ ئەوەيش فەرامۆشی دەکات، ئەم پيتە زۆر گرينگە لە جێی خۆی دابنرێت، کاتێک ئێمە دەڵێن عەزيز ڕۆشت بۆ سەيران، دەبێ بنووسين ” عەزيز ڕۆيشت بۆ سەيران ” يان بڵێین ” ژوان گەشت ” گەرەکە بێژين ” ژوان گەيشت ” نێوان ” گەشت ” و ” گەيشت ” جياوازی زۆرە. زۆرجار و بەردەواميش ” و ” پەيوەندی دەبينين لە گەڵ وشەی يەکەم لێکدراوە ئەمەيش هەڵەيە و گەرەکە جودا بکرێتەوە، وەک (( ئازادو نەوزاد” سەوزەو ميوە” پێم بەرزکردەوەو ئينجا شەقم ” دەستپێکراو هەتا سەرەتای ” گوندو شارەکان )) ئەو ” و” لە کۆتایی وشەکانی ” ئازاد، سەوزە، بەرزکردەوە، دەستپێکرا، گوند ” گەرەکە جيا بکرێنەوە، چونکە ئەو ” و ” انە  تەنها و تەنها  ” و ” ی پەيوەندين.

بە داخەوە زۆر لە کەناڵە تەلەفزيۆنەکانی کوردستان بە شداری سەرەکين لە سەقەتکردنی زمانی کوردی دەکەن هەندێکيان ئەوەندە ملهوڕن بە نامەيش پێيان دەڵێی نووسينەکانتان چاک بکەنەوە لە سەر سەرەڕۆیی خۆيان و هەڵەکەيان بەردەوامن، پێيان وايە زمانزانی تەواو ئەوانن، کە لە بنەڕەتدا نەزان و کاڵفامی زمانن، بۆ نمونە، يەکێک لە کەناڵەکان ” دەيانگوت : دياسپۆرانشين” ئەمە پێويستی بە هەڵوێستە لە سەرکردنە، با بزانين دياسپۆرا بە واتا چی؟(( تاراوگەنشين بە ئينگليزی : دەاسپۆرا، ئاماژەيە بۆ تاکێک يان کۆمەڵە دانيشتوانێک کە لە نيشتيمانی دايک کۆچيان کردووە و بە شێوەيەکی بەرفراوان بە جيهاندا بڵآوبوونەتەوە”

(١) وشەی دياسپۆرا لە بنەڕەتدا وشەيەکی يۆنانييەکە بە واتای ” بڵاوبوونەوە” يان ” پەرشوبڵاوکردن” دێت، لە زانستە کۆمەڵايەتييەکاندا، تاراوگەنشين)).

(٢) هەرچەندە لە بنەڕەتدا هەرناکرێ لە ناو کورددا وشەی دياسپۆرا بەکار بهێنرێت، جونکە جوانترين وشەی کوردی جێگرەوەمان هەيە، ئەويش تاراوگەنشين، کاتێک ئەو کەناڵانەی ئەم دەستەواژەيە بە سەقەتی بەکاری دەهێنن و دەڵێن دياسپۆرانشين، بێئاگان لەوەی کە بە کوردييەکەی دەکاتە: تاراوگەنشين نشين ” هەی نەزان وەک زمانەکە دەشوێنن و دەستەواژەی بێگانەی تێدەئاخنن، بۆ ئەو تێئاخنينەيش بەسەقەتی دێننە نێو زمانەکەمانەوە هەی گەمژەيينە، هەق وايە حکومەتی هەرێمی کوردستان دادگای زمان دابمەزرێنێت و بۆ سزادانی ئەو لاسارانە، جێگەی ئەوەيە باسی ئەوە بکەين کە کۆمەڵێک چەپخوازی بێدەربەست بە زمانی کوردی لە کۆتاييەکانی سەدەی ڕابردوو، کۆمەڵی دەستەواژەی بيانيان ئانييە نێو زمانی کوردييەوە لێنەپرسينەوەيشيان بووە مايەی ئەوەی لە ناو زمانەکە جێگير ببێت و کەسيش نەبێت پێيان بڵێ بەرچاوت کلی پێوەيە، نامەوێ درێژدادڕێ بەم نووسينە بدەم بە وشەی ” دووکان ” دوکان ” کۆتایی پێدێنم، خوايار بێت لێکۆڵينەوەيەکی دوورودرێژ لەم بارەوە ئامادە دەکەم، ئەم وشە لە بنەڕەتدا دوو وشەی جياوازن، يەکێکيان بە دوو واو و ئەوی ديکەيان بە يەک واو دەنووسرێت، ڕەنگە لاتان سەير بێت چۆن وا دەبێت، وشەی ” دووکان ” دەشێ ئەمە بگەڕێتەوە بۆ دوو کانی يان دوو کان، وەک شارۆچکەی دووکان، ئەمەيان بە دوو واو دەنووسرێت ” دووکان “، ئەوەی ديکەيان ” دوکان ” وەک دوکانی عەتار و سەوزە و ميوە و بەقاڵ و ….تاد. ئەم وشە بە پێی سەرچاوەکان لە نێو فارسەکانەوە خزاوەتە زمانی عارەبی تەعريبکراوە، دەشێ لە بنەڕەتيشدا هەر لە کوردەوە وەرگيرا بێت، ئەگەر لە کوردەوە وەگيرابێت و هەر بە مەبەستی ” دوو کان ” واتا کەرەستەکانی ناوی پەيوەست بە دوو کانی جياواز بن، ئەوا نەنگييە بۆ کورد کە ئەم وشە لەم ڕوانگەوە بکاتە موڵکی خۆی چونکە کەرەستە ” دوکانەکان ” کەرەستەی دوو کان نين وەلێ چەندين کانن، لێرەيشدا نەزانينی کورد لە بواری پيشەسازی جاڕدەدەين، هەرچەندە تائێستا هيچ سەرچاوەيەکم نە ديوەتەوە کە باس لەوە بکات ئەم وشە ” دوکان ” لە کوردەوە هاتبێتە نێو زمانی فارسی، وەلێ سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە عارەب لە فارسەکانەوە وەريانگرتووە و تەعريبيان کردووە. 

سەرچاوە

١-ويکپيديای کوردی

 ٢-هەمان  سەرچاوە