فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گەشتەکەی نالی

 

وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە
بەدەستکارییەوە: تۆفیق عەبدول
نووسەرو وەرگێڕ، سلێمانی

………………………………

 

لەکاتێکدا کە نالی بەکەشتییە ئاسمانییەکەیەوە دەیویست لە ڕێگای کاکێشانەوە بگەڕێتەوە بۆ هەسارەی زەوی و لەکوردستان بنیشێتەوە ، کەشتییەکی ئاسمانی تر خەریکبوو خۆی پیا بدات وکارەساتێکی گەردوونی بقەومێت ،خۆی لا دا و کەشتییەکەی لەخولگەی خۆی دەرچوو .
– تکایە ئاگادار بە بۆ ھاتیتە سەرخولگەکەی من ، بۆ سەرپێچی یاسای ھاتوچۆی گەردوونی دەکەیت!!..بابە..بابە …
ئەلووووو .ئەی ھاوار ، پەیوەندیم نەما .
پاش کەمێک لە کەنووی ئۆکسجینەکەی ھەناسەیەکی قووڵی ھەڵمژی : ئا، ئەوە خۆر و ھەسارەکانی دەورییەتی ..ئا ئەوەیش گۆی زەوییە دەیبنم لەسەرشاشەکە ،ئێستا باوکم ئاگادار دەکەمەوە و ڕاوێژی پێ دەکەم .
نالی کەمەی ئاراستەکەی گۆڕی و لەدڵی خۆیدا وتی :بڵێی لەدەرەوەی خولگەی خۆم ، ئەگەرخۆم بکەم بەبەرگە ھەوادا لەئەنجامی لێکخشاندا کەشتییەکەم گڕنەگرێت ؟!.دەبێت گۆشەیەکی ڕاست ھەڵبژێرم .
سەرەنجام
ئەستێرەیەکی ھێلکەیی ھاتەسەرشاشەکەی .
نالی سەری لێ بردە پێشەوە وتی :
ئەوە ئەو ھەوایە دەوری داوە ، بۆ ئەوەندە پیسە، بۆ ئەوەندە سەوزایی کەمە؟! خۆ من دەمێک ساڵ نییە ڕۆیشتووم ، لەپڕ دەنگێکی ئاشنا ھاتە سەر ئامێرەکەی. دیارە ماڵەوەیە! من کۆدم ھەرلای ئەوان ھەیە ؟
-نالی م لەسەرگەشتی دوو، چوار، دە ..خۆت بناسێنە .
-دوو ، چوار ، دە ،منم مێخەک .
نالی لەنەخشەی سەرشاشەکەوە زانی ، لەگۆی زەوییەوە لەڕێگای کاکێشانەوە (لەرە ) وەردەگرێت و ئەم کەوتۆتە گەلەئەستێرەیەکی تر، بەدەنگێکی دڵشکاوییەوە وەڵامی دایەوە :
-کەشتییەکەم لەخولگە دەرچووە ، باش سەر لە نەخشەگەردونییەکە دەرناکەم ، دەبێت ھەوڵ بدەم چارەسەرێک بدۆزمەوە .
-باوکم لەبنکەی ئاسمانیی کوڕەکاژاوە لەگەڵتیمێک لەزانایانی سنە ، توێژینەوەیەک دەکەن .ئێستا ئاگاداری دەکەم .
-منیش دەمەوێت پەیوەندی بەباوکمەوە بکەم ، چونکە داتای گەردوونیی نوێم پێیە .خۆرەکەمان پیربووە وگەرمیی لەشی زیاد دەکات ، دەبێت ئەستێرەیەکی تر بدۆزینەوە لەسەری بژین، ئەو گەرمایە بەستەڵەکانی باکوور وباشوور بتوێننەوە ، لە تۆفان و زریان و لافاودا نوقم دەبین .
– دوو،چوار ، دە.دەنگەکەتم ئاراستەی باوکە کرد ..پەیوەست بە .
تووت ، تووت .
-نالی ..بیرۆکەیەکی سەرکەوتووە ، ئێمەیش لەمەڵبەندی توێژینەوەی گەردوونیی خەریکی گفتوگۆی ئەو مەترسییەین .کەوتویتە کوێ ، دیاری بکە با یارمەتیت بدەم .
-لە گەلەئەستێرەی ئەندرۆمیدا-م بەرانبەر کۆتایی کۆمەڵەکەی خۆمان .
-ئا، زۆرنزیکیت کوڕم ، ئەوە سەد ساڵی تیشکیی پێش ئێستا لە خۆمان جیابۆتەوە .دوورنییە جێگای لەباری تیا نەبێت بۆی بگوێزینەوە ، بەڵام بەداخەوە ئێستا ناتوانین و لەھەوڵداین .ئێسایش بەتیمەکەم دەڵێم تا شەپۆلی پەیوەندییە ناکاوە ناچارییەکە نەبڕاوە شەپۆلە تیشکییەکەی پەیوەندی ڕێک بخەن بۆ ئەوەی دەنگ و پێگەتمان لێ ون نەبێت .
-زۆر سوپاس باوکە گیان .سەرکەوتووبن
-بابە .بابە .گوێت لێمە .پەیوەندی بچڕایەوە ..
زانا گەردوونییەکەی باوکی زەردەخەنەیەکی کرد و وتی :
-ھاتینەوە ، شۆێنەکەت و شەپۆلی دەنگەکەتمان چارەکرد ، دوودڵ مەبە .
نالی وتی: تکایە نەخشە گەردوونییەکەم ئاراستە بکە با بگەڕێمەوە …دەنگێی ناسک ھاتە سەرھێڵ :
-من مێخەکم ، بابە پەیوەستی کردم ، بەیانی لەقوتابخانە ئەم چیرۆکە بۆ ھەموو پۆلەکە دەگێڕمەوە …بابەت لەگەڵە ..بابەت لەگەڵە .. بەخێربێیتەوە .
-بابە، بابە ، نەخشەکەم پێگەیشت ..ئێستا بەرەو کۆمەڵەکەی خۆمان دەگەڕێمەوە .
-وەرم گرت ..بەردەوام بە.
-بورجەکەی بەرانان ئاگادار بکەنەوە ، کەی پەیوەندیم پێوەکردن ، ئامادەکاری بکەن لەخوار ئەشکەوتەکەی ھەزارمێردەوە ئەنیشمەوە …