فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەوین و خۆپەرەستی

ئەیوب ئەحمەدی تینووکۆکەیی
شاعیر، بۆکان

……………………………..

ئەهلی دڵ بووم و دڵێکی پڕ لە هەست
خۆشەویستیم کردە ئامانج و مەبەست

ئەهلی دڵ بووم و دڵم ماڵی ئەوین
ئەهلی دڵ بوونیش پەژارەی دامەدەست

ئەهلی دڵ بووم و دڵم کانگای وەفا
خۆشەویستیش پڕ لە کۆسپ و بەرهەڵەست

من کە پێم وا بوو گەلێک خۆڕاگرم
چی نەکرد لێم یەک نیگای دوو چاوی مەست

خۆشەویستیم کردە ڕێبازێک لەژین
من ئەوم ویست و ئەویش هەر خۆپەرەست

من دڵم ڕاگرت نەکا بشکێ دڵی
ئەو دڵی سەدجار شکاندم هەر بەقەست

من کە واژۆم کرد بە خوێنی دڵ ئەوین
ئەو گرێی ئەشقی لەگەڵ تینوو نەبەست