عەلی حەمەڕەشید
شاعیر، سلێمانی
…………………….
منداڵینە مـــــن شـــــــانەم
لــە ھەمـوو ماڵێکدا ھــەم
لەگـەڵ ئــــاوێنە ھــاوڕێین
بەیەکـــــەوە بەکــــار دێین
کاتێک گـــەورە و مـنداڵان
دەچــــنە میوانی مــــــاڵان
یان بەمـــــلا و لادا بچــــن
تا جوان و ڕێک وپێک بن
دێن و دەبن بـــە ھـــاوڕێم
قــــژیــان دادەھــــێنن پێم
بۆنی خۆش خۆش دەھێنن
لـــە خــــــۆیان دەپــرژێنن
ئەوسا وەک گوڵی بۆنخۆش
ئاوێنە دەمخـــــاتە کــــۆش
بـــــــەڵام ئەگـــــەر منداڵێ
قـــــژی پیس بێ لـــە ماڵێ
بێت و بــــۆی دابھـــێنم
پیسی بەســــــــەر دەھێنم
بەڵام ئــــەوەی خـــــاوێنە
جـــوانە وەکــو ئــــــاوێنە
ھـــەرگیز ئازاری نــــادەم
ھاوڕێی ئازیزمە تا ھــەم
…

