فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چیرۆکی ئەوین

ئەیوب ئەحمەدی تینووکۆکەیی
شاعیر، بۆکان

………………………….

لێرە ماڵی ئاشقان وێرانەیە
لێرە ئاشق بی دەڵێن دێوانەیە

خوێن بەجەرگن دڵبەرانی دڵ بەسۆ
لێرە چیرۆکی ئەوین ئەفسانەیە

زەڕڕەیەک  خۆشی بەدی ناکەم لە ژین
بۆیە دڵ هەر هۆگری مەیخانەیە

کۆ بە کۆ ماڵم لە کۆڵە و دەربەدەر
ئێرە مەڵبەندی مەلی بێلانەیە

کارەساتی  هەڵوەرینە و دابڕان
وەرزی سووتانی دڵی پەروانەیە

لێرە خوێن پاراو دەکا ڕووبارەکان
تەیری سەربەستی  شەهیدی تانەیە

لێرە دیلن ئاشقانی نیشتمان
نیشتمانم چەشنی بەندیخانەیە

تا دڵی تینووی زەوی پاراو ببێ
لێرە خاک هەر چاو لە ڕێی بارانەیە

30 ڕێ25