فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کاتێک مەزاری ئازیز دەبێتە خامە..

دێرین جەمال
نووسەر، سلێمانی

……………………

 

لەنێو دنیای وشەکاندا
تۆ شاعیری سەردەم بووی،
بەڵام ئەمڕۆ لە وەفادا
لەسەر لوتکەی ماتەم بووی.
شانزە ساڵە لەگەڵ ئێشدا
داری ئارام دەڕوێنی،
ئەمڕۆش لەسەر خاکی ساردی
تەززەی ئەوین دەڕێژێنی.
نە کچێک تا قژی بڕنێ،
نە کوڕێک شانت بداتێ،
تۆ خۆت بوویتە کەس و دنیا
بۆ شاعیرێک ئازیزێکی لەدەست‌دا بێ.
ئەی گەورە پیاوی ناو ئەدەب،
وەفاداری دڵسۆز،
کردارت کردە شیعرێک و
ژینت بە خەم کرد پیرۆز.
ئەوین لای تۆ نە کاغەز بوو،
نە وشەی سەر زار و ڕێ بوو،
تا دوا هەناسەی ژیانیشی،
وەفا لە ناختدا هەبوو.