فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ژینگە

ئەمین محەمەد
شاعیر و ڕۆماننووسی بواری منداڵان، سلێمانی

……………………………………………..

بە دارستان و باخی
بەکێڵگەودەشت وشاخی
بە باڵندەوگیانداری
چەم و کانی و ڕوباری
ئەم ژینگەفراوانە
پاکو دڵگیر و جوانە
لەکاتی گەشت و سەیران
چوون بۆدەشت وسەرکێوان
کاتێ دەگەڕێمەوە
کەبەرەوماڵ دێمەوە
چاودەگێڕم لەوناوە
چی پاشماوەم جێماوە
کۆیدەکەوە تەواو
دەیبەم بۆجێگەی شیاو
بەهەمووتواناوهێزم
ژینگەکەم دەپارێزم.