فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ لەکەروێشک ناچیت

ئەرسەلان حەسەن

نووسەر و وەرگێڕی بواری ئەدەبی مناڵان، سلێمانی

………………………………………………

دوای ئەوەی کەروێشکەخرپن بۆ ماوەیەکی زۆر دارستانەکەی جێهێشت، ڕۆژێک بڕیاریدا بگەڕێتەوە ناو دارستانەکە و سەردانی گیاندارەکان بکات. بۆیە پێداویستییەکانی خستەناو جانتایەکەوە. جانتاکەی کردەشانی و ڕێگای گەڕانەوەی گرتەبەر. کەروێشکەکە بە هەر شوێنێک و بە لای هەر گیاندارانێکدا تێدەپەڕی، هەستی دەکرد گیاندارەکان ساردن لەگەڵی و بەسەرسامییەوە سەیری دەکەن. هەر چەندە کەروێشکەکە تەماشای خۆی کرد و تەنانەت ئاوێنەی ناو جانتاکەیشی دەرهێنا تا سەیری خۆی بکات، بەڵام هیچ شتێکی لەخۆیدا نەدەبینی. تەنها جانتاکەی شانی و کڵاوەکەی کردبوویە سەری.
کە بەلای مەیمونەکاندا تێپەڕی، بینی بەسەرسوڕمانەوە سەیری دەکەن. کە ویستی سڵاو لە سمۆرەکانی سەر دارگوێزەکە بکات، هەموویانی بەگوێ قوڵاغی بینی و وەک مۆمیاکراوبن نەک ڕاستی، بێدەنگ بوون. ژیشکەکانیش خۆیان خڕکردەوە وەک تۆپ، چونکە پێشتر کەروێشکی وایان نەبینیبوو. هەر چەندە کەروێشکەکە بیری دەکردەوە، بەڵام لەڕۆیشتنەکەی بەردەوام بوو و لە شوێنی کەروێشکەکان نزیکتر دەبووەوە. مێرولەخۆرەیەکی بینی ئەوەندە لوتی بەرەو ئاسمان بەرزکردەوە، کە گوایە ئاگای لە کەروێشکەکەکە نییە و نەیبینیوە. ڕەشمارە گەردن سوورەکەیشی بینی سەری لە کونەکەیەوە هێنابووەدەرەوە، بەڵام کە ئەوی بینی، نەیزانی چۆن خێرا خۆی خستەوە ناو کونەکەیەوە. مێرولەکانیش بە بینی کەروێشکەکەکە، پاشەوپاش کشانەوە و چوونەوە ناو شارەمێرولەکەیانەوە. فسفسۆکەکەئش بە بینینی کەروێشکەکە، دنیای پڕ کرد لە بۆن. کەروێشکەکە دەستی بە لوتییەوە گرت و زوو لەوێ دوورکەوتەوە و لە ڕۆیشتن بەردەوام بوو. ڕۆیشت .. ڕۆیشت تا گەیشتە شوێنی کەروێشکەکان و کاتێک ئەوان بینیان، ئەوەی ڕای کرد و ڕۆیشت، ئەوانیتر خێراخۆیانکرد بەناودارستانەکەدا. کەروێشکەکە جانتاکەی لەژێر دارێک دانا و بۆخۆشی پاڵی بەدارەکەوەدا. لە سەرسامیان و بیرکردنەوە و بەڕێگادا ڕۆیشتندا ماندوو و هیلاکیان خەوی لێکەوت.
کاتێک خەبەری بۆوە، دوو کەروێشکی بەساڵداچووی بینی لەپەنای دانیشتبوون. دوای ئەوەی کەروێشکەکە هەر دوو چاوی هەڵگڵۆفتن، لێی پرسین:
– “ئێوە کێن؟”
هەر دوو کەروێشکە بە ساڵداچووەکە بەیەکەوە وتیان:ئێمە”بەتەمەنترین کەروێشکی ناو ئەم دارستانەین.”
کەروێشکەکە وتی:
– “بۆچی هەستدەکەم گیاندارانی ناو دارستانەکە لەگەڵم ساردن و بە سەرسامییەوە سەیرم دەکەن؟”
یەکێک لە کەروێشکە بە ساڵداچووەکان وتی:
– “دەزانی بۆ؟”
کەروێشکەکە بەجۆرێک سەری ڕاوەشاند کە نازانێت. هەر دوو کەروێشکە بە ساڵداچووەکە سەیری یەکترییان کرد و یەکێکیان وتی:
– “ناتناسنەوە.”
– “بۆ نامناسنەوە”!
– “چونکە تۆ ئێستا بەمشێوەسەیروپێکەنیناوییە لە کەروێشک ناچیت.