فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پیرۆزبایی کۆنگرە

 

پیرۆزبایی خاتوو ئەنگلســی بۆ کۆنگرە

 

Screenshot

سپاس بۆ پیرۆزبایی کۆنگرەکەمان

بەڕێز خاتوو ئەنگلسی

بەڕێز، پیرۆزباییەکەتان بۆ کۆنگرەکەمان گەیشتە دەستمان، جێی ڕەزامەندی و خۆشحاڵی ئەندامان و میوانانی کۆنگرەکەبوو، بەگرنگییەکی زۆرەوە پێشوازی لە پەیامەکەتان کرا، بە بایەخەوە سەرنجماندا.
جوانیناسی کولتوورەکان لە ڕۆحی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت،کە لە ڕێگەی کارلێککردن لەگەڵ یەکتردەکرێتەوە و پەرەدەسێنێت،بەو پێیەی ئێمە سەر بە دوو کولتووری جیاوازین، گرینگە دەربارەی یەکتر بزانین، ئەمەیش لە ڕێگایدیالۆگی ھاوچەرخەوە دەتوانرێت بەدەست بھێنرێت،ھەروەک خۆت پیشتر ئاماژەتان پێدا،پەیوەندییەکانمان بۆ ئێمە زۆر گرینگە، بەو پەڕی پەرۆشیمانەوە چاوەڕێی قووڵبوونەوە و فراوانکردنی دەکەین.

جارێکی دی سپاس بۆ پەیام و پیرۆزباییەکەتان.

لە گەڵ ڕێزمان

سەردار جاف
سەرۆکی فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستانی – دیاسپۆرا