……………………
فه‌رناندۆ بۆته‌رۆ ” Botero Fernando “، ناسراوترین نیگارکێشی کیشوه‌ری ئه‌مریکای لاتینه. فه‌رناندۆ له ڕێگه‌ی نیگاره‌کانییه‌وه به بیرۆکه ڕاسته‌قینه‌خواز “ڕیالیست”ه‌کانی له‌سه‌ر مرۆڤەکانی نێو نموونه‌ی ژینگه‌ی ئه‌مریکای لاتین ناسراوە. ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیگارکێشه له پاڵ گه‌وره‌نووسه‌ری جیهانی گابریل گارسیا مارکیز که گه‌وره‌ترین ڕۆماننووسی ئه‌مریکای لاتینه و خاوه‌ن ڕۆمانی “سه‌د ساڵ ته‌نیایی”یه که خه‌لآتی نۆبلی پێ وه‌رگرت، له زۆر بۆنه و یاده مێژوویه‌کاندا ئاهه‌نگی ڕێزلێنان و نمایش‌کردنی تابلۆ پڕماناکانی بۆ ساز ده‌کرێت و له‌و میانه‌شدا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێکی چڕوپڕی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ناسراوه.
فه‌رناندۆ بۆته‌رۆ له‌دایکبووی ساڵی 1932-ه و له کۆڵۆمبیا گه‌وره بووه، ئه‌و وه‌ک که‌سێکی هونه‌روه‌ری نیگارکێش له ماوه‌ی ژیانیدا به جیهاندا سووڕاوه‌ته‌وه و وانه‌ی ده‌رباره‌ی هونه‌ری نیگارکێشی خوێندووه، به‌تایبه‌ت نیگاره کۆنه‌کانی ئیتاڵی.
هه‌رچه‌نده فه‌رناندۆ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی کۆڵۆمبیایه، به‌لآم زۆربه‌ی کاره‌کانی له مه‌درید به‌رهه‌م هێناوه و ڕوو له ولآتانی تر بلآوبوونه‌ته‌وه.
یه‌ک له خاسیه‌ته به‌رزه‌کانی فه‌رناندۆ ئه‌وه‌یه که ستایلێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له بۆیه‌ی نیگارکێشیدا و به‌وه‌ش ڕێچکه‌یه‌کی بۆ خۆی له‌و بواره‌دا کردۆته‌وه، هه‌روه‌ک بۆ نموونه له تابلۆی به‌ناوبانگی پێرۆ دێللا فرانسێسکای پیاو و ژنێکی گه‌نجدا به‌ده‌رده‌که‌وێ.
فه‌رناندۆ نیگارکێشێکی ئێجگار به‌به‌رهه‌م و پێشکه‌وتوو و جه‌ماوه‌رداره له پیشه‌که‌یدا و، مرۆڤ ده‌توانێ به‌رهه‌مه به‌پێزه‌کانی ئه‌و بۆ نموونه له پارکی ئه‌ڤه‌نوی نیو یۆرک و پاریس و شوێنه‌کانی تردا به‌رچاو بکه‌وێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌و نیگارکێشه زیاتر به‌وه ناسراوه که پۆرتره‌تی مرۆڤ و ئاژه‌لآن به‌جوانی ده‌کشێت و سه‌رنجی بینه‌رانی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بۆ لا ڕاده‌کێشێت.
هه‌رچه‌نده فه‌رناندۆ له‌دایکبووی ولآتی کۆڵۆمبیایه، به‌لآم به‌رهه‌مه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی له شوێنه‌کانی تری جیهاندا زیاتر جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگیپێدانن. ولآتی “کۆڵۆمبیا” نیشتیمانی فه‌رناندۆیه، کۆڵۆمبیا چواره‌مین ولآتی گه‌وره‌ی ئه‌مریکای باشووره. له سایه‌ی ئه‌و باره سروشتی و پڕکاریگه‌رییه‌یه‌وه شوێنی زۆربه‌ی جۆره‌کانی سروشتی کیشوه‌ره‌که‌ی تێدا بووه‌ته‌وه. ولآته‌که که‌ناری دوورودرێژی هه‌یه به‌رانبه‌ر به دوو زه‌ریا، زه‌ریای وه‌ستاو و زه‌ریای کاریبی.
جوگرافیاکه‌ی له‌لایه‌ن دوو ده‌رسنوورییه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرێت. کۆمه‌ڵێک چیای مه‌زنی ئاندێره‌کان له ڕۆژئاوا و ته‌ختاییی ناوچه‌ی لێره‌واری ئامازۆنا له ڕۆژهه‌لآته‌وه‌ن. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش سێ هه‌تا چوار هه‌رێمی جوگرافیای تریشی هه‌یه.
له باشووره‌وه هه‌تا باکوور ئاندێره‌کان به سێ زنجیره‌چیای هاوڕێک درێژبوونه‌ته‌وه. زۆر له لووتکه‌کان به ڕێژه‌ی 5000 مه‌تر بڵند ده‌بن و، چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌وان چالاکانه بورکانیان لێ دێته ده‌ره‌وه. به‌رزترین خاڵیان “Cristóbal Colón ” ناکه‌وێته ئاندێرنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌که‌وێته ده‌شته به‌رداویی “Sierra Nevada de Santa Marta” لای باکووره‌وه.
له ڕووی جوگرافیا و که‌شه‌وه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
ڕووبه‌ر: “1141748 m2″
ولآتانی هاوسنوور: ڤه‌نه‌زوێللا، براسیلیا، پێرو، ئێکوادۆر، پاناما
کات: سوێد – 6 کاتژمێر
پایته‌خت: “Santa Fé de Bogotá” (Bogotá)، (ژماره‌ی دانیشتووان 7،2 میلیۆن) (هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵی 2005)
شاره گه‌وره‌کانی تر: “Cali” 2،4 میلیۆن که‌س، “Medellin” 2،1 میلیۆن، “Barranquilla” 1،4 میلیۆن، “Cartagena” 1 میلیۆن (ساڵی 2005)
پله‌ی گه‌رما/شه‌و و ڕۆژ: (Bogotá) 19 °C (مانگی 7)، 20 °C (مانگی 1)
بارین/ مانگ: (Bogotá) 158 ملیمه‌تر (مانگی 10)، 39 ملیمه‌تر (مانگی 1)
به‌رزترین چیا: “Cristóbal Colón” 5775 مه‌تر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری زه‌ریاوه
گرنگترین ڕووبار: (Magdalena) 1700 کیلۆمه‌تر، (Cauca) 1100 کیلۆمه‌تر
سه‌رچاوه‌کان:
ولآتان به ئه‌ندازه‌ی گیرفان (کۆڵۆمبیا)
©وه‌رگێڕانی له سوێدییه‌وه بۆ کوردی: سیروان کاروانی
له ژماره (708)ی ئامۆژگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێده ده‌رباره‌ی کۆڵۆمبیا
……………………………………………..
Länder i fickformat (Colombia)
© Översättning till kurdiska: Sirwan Karvani
Original text: Utrikespolitiska Institutet 2006 nr 708

