ئاسیا کچێکی دڵسۆز بوو، بەڵام هەندێکجار گوێی بە قسەکانی نەدەدا و بەبێ بیرکردنەوە شتەکانی دەوت. وەک “ئەم وێنەکێشانە خراپە!” یان “تۆ زۆر خاویت!”
ڕۆژێک داپیرەی ملوانکەیەکی جوانی پێدا کە مروارییەکی بچووکی تێدابوو، پێیوت:
“هەر کاتێک وشەیەکی میهرەبانیی بڵێیت، مروارییەکە ڕووناک دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر وشەیەک بڵێیت و ئازاری کەسێک بدەیت، ئەوا کاڵ دەبێتەوە.”
ئاسیا دڵخۆشبوو، ملوانکەکەی کردە ملی.
ڕۆژی دواتر، بە هاوڕێکەی وت: “من وێنەکانی تۆم بەلاوە جوانن، تۆ باشتریش دەبیت!”
لەناکاو… مروارییەکە گەشاوەیەوە و ڕووناک بووەوە!
پاشان یارمەتی خوشکە بچووکەکەیدا کە یارییەکانی دابنێت و وتی: “تۆ زۆر زیرەکیت!” ملوانکەکە گەشاوەتر بوو.
بەڵام کاتێک توڕە بوو و شتێکی بێزارکەری وت، لەناکاو ڕووناکییەکە کاڵ بووەوە.
ئاسیا تێگەیشت کە قسە باشەکان میهرەبانیی من نیشان دەدەن و تەنیا ملوانکەکە ڕووناک ناکەنەوە، بەڵکو دڵەکانیش. بۆیە لەو ڕۆژەوە بەوردی قسەکانی هەڵدەبژارد کە دەیویست بیانڵێت.
بە وریاییەوە قسەکانی هەڵبژارد و لە ناو دڵیدا ملوانکەیەکی ڕاستەقینەی هەبوو.

