فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

تۆ دەریا بوویت….

دەریــــا خۆشناو

نووسەر و شاعیر

نەرویج

………………..

ئەی تۆ دەریـــــا نەبوویت..؟

هاودەمی مەندیی و ئارامیی نەبوویت؟

کەناری دنیات داوەتە بەر شەپۆل و پێ ی نازانیت

کە تۆ هەوێنی ئەوین و سەبوورییم بوویت!

سەرت هەڵگرتووە، بۆچ ناسرەوی،

بۆچی ئامان و سرەوتت نیە

چ داخێکە بەسەر دڵتەوە،

کەوا ئاهەکانت فرمێسکن و

زامەکانت هیچ ئۆقرەی نیە!

خۆزگە دڵی بێ قەرارت جارێک هێور ئەبۆوە

خەوم بۆتە ڕامان، و خۆراکم بۆتە پەرێشانی 

 هاوڕازت بووم پەنام دابوو دەردی دڵت

ئەی ئێستا کە تۆ دەردی دڵی منی 

من چی بکەم، لە هەموو شتێ ڕاماوم،

دەستە و ئەژنۆم، بەجارێ  گرفتار و داماوم!  

 

٧/٧/٢٠٢٣