فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

جەژنی منداڵ

 عەلی حەمەڕەشید
شاعير ،سلێمانی
……………………..

ڕۆژی یەکی حـــوزەیران

لە سەرانســـەری جیھان

ئاھەنگــــە ،ڤیســـتیڤاڵە

جــەژنی ڕۆژی مــــنداڵە

ئێمەش لە  کوردســـتاندا

لە شــار و  لادێی جــواندا

بۆ خــــــۆشی ئەو ڕۆژەیە

دڵمان پــڕ لە خــــۆزگەیە

ڕومــان دەگەشـــــــێتەوە

دەڵێین   بەخــــــێربێتەوە

بە ھـاتنی ئــەو جـــــەژنە

ڕازاوە و ھەمە چــــــەشنە

ھــەتا بڵێی دڵخـــــــۆشین

کاڵای جوان جوان دەپۆشین

دەم بـەقـاقـا و پێکــــەنین

بەچەپڵە و بــە ئافـــەرین

دەکـــــــەوینە گــــۆرانی

بۆ جەژن و شــــادمــــانی

بۆ ئاشتی وگوڵ و بەھــــار

بۆ کوردســـتانی نـــــازدار

٩/٤/٢٠٠١