نەژاد عزیز سورمێ
(ئێمه ئه‌وه‌یـن زیندان
له‌خۆمان ده‌كه‌ینه گوڵستان ،
كه زیندانمان گوڵستان بێ
گوڵستانمان ده‌بێ چی بێ..؟)
شه‌مسی ته‌ورێـزی
1
/ ئێواره/ ڕه‌نگی/ ڕووباره/ شینه/ زه‌ردباوه‌كان/
/ ده‌داته‌وه/.. /
/ ترس/ به/ كڵاوێكی/ به‌ڵه‌كه‌وه/
/ سه‌ره‌تاتكێمان/ له‌گه‌ڵدا / ده‌كا ../
/ هه‌ڵپه‌ی/ كارامه‌یی/ یاڵی/ به/ ئه‌سپه/
/ چه‌قیوه‌كانه‌وه/ نه‌هێشت ./
گوڵاڵه سووره‌ی كانی مرادان
هانا بۆ عاشقان دێـنن ؛
تۆ مه‌نووه ، ئه‌ستێره‌گه‌شبوونان بگه‌ڕێوه !
كه هاتییه‌وه ده‌بینی
چۆن دونیا
ده‌ست له‌به‌ر پشتی شه‌و ده‌نێ .
2
/ ته‌مه‌ن/ بایی/ ئه‌وه/ نه‌بوو/
/ په‌رژین/ به/ ده‌وری/ ئاوباران/ هه‌ڵچنین/
/ شووشه‌ی/ شه‌به‌نگی/ پاڵ/ چرا /
/ ئادگاری/ تێكشكاو/ ئه‌لهای/ مه‌رگ/ و/
/ هه‌تاو/ له/ یه‌ك/ كاتا../
/ له/ یه‌ك/ كاتا/ ئه‌لهای/ مه‌رگ/ و/ هه‌تاو../
بای واده ،
له پاڵ پارده‌ی بیره‌وه‌رییه‌كاندایه .
بوولێڵم له كاژه‌كانی به‌نده‌ن داماڵی .
نه‌مهێشت گه‌ڵاكان
په‌یمان بشكـێنن .
نه‌مهێشت لێڕه‌وار ،
گلاراو.. پێكوڕه ،
له هاژه‌ی سه‌هه‌ندی
ئه‌م چه‌رخه غه‌دداره بخنكێ.
3
/ فرمێسكی/ ماندوو/
/ له/ بۆسه‌یه‌كی/ ئه‌فسانه‌ییدا /
/ كه‌نار/ به/ گوڵی/ هه‌ڵایساوه‌وه/
/ خه‌ملێنرا / بوو/
/ ئه‌ی / ئاهه‌نگی/ هه‌نسكاوی/
/ كه/ له/ پێش/ قافڵه‌ی/ باده‌نۆشانه‌وه/
/ بارت/ لێ/ خستووه ! /
/ ده‌مه‌وێ/ باخچه/ خۆڵه‌مێشییه‌كانی/
/ ته‌نیاییت/ ببینم . /
باده‌گـێڕ
به په‌یمانه‌ی پیرۆزی
برینه‌كانمی دره‌وشانده‌وه .
بێ هاوتایه ئه‌زه‌ل ، په‌ری دێم!
خۆت به‌نیازی
په‌یژه‌یه‌كی شكاوه‌وه مه‌سپـێره !
بێ هاوتایه ئه‌زه‌ل .
4
/ پرسیار/ ته‌نگیان/ پێ/ هه‌ڵچنیوم../
/ سه‌رابه/ ڕێ../
/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه/ مرۆڤ/
/ چه‌ندی/ ڕۆیشتم/ نه‌گه‌یشتمه/ دڵم/
/ كه/ له/ نێوان/ شكان و/ نه‌شكاندایه./
له ڕێوه‌ڕه‌سمی ئاهه‌نگی مه‌رگی گوڵه‌مێخه‌كدا
وێستگه‌ی پاسی
شاره‌كانم بیركه‌وته‌وه ..
له شۆسته‌ی باغه سیمكراوه‌كانی
ئه‌م به‌ر و ئه‌وبه‌ری ڕێگا
گۆڕه‌پانی نوێكردنه‌وه‌ی ناسنامه!
5
/ هه‌میشه/ ده‌یگوت/ نامه‌وێ/ ته‌نیا/ بم/
/ ئه‌و/ شانۆییه/ تا/ دێ/ ماندووترمان/ ده‌كا.. /
تۆ بیرت لێ كردووه‌ته‌وه
له‌ناو هه‌نارێكی قه‌ڵه‌شتوودا ،
چ ده‌گوزه‌رێ ؟
بیرت لێ كردووه‌ته‌وه
له‌بن چیله‌مـێوێكدا ،
چ ژانێكی ئاسنین پێده‌كه‌نێ ؟
6
/ خۆشه‌ویستیت/ به/ من/ نه‌ده‌شاردرایه‌وه/
/ له/ كۆڵ/ خۆمدا/ هاتبووم/
/ كورسییه‌كی / ته‌نیا / له‌و/ لاوه/ كه‌وتبوو/
/ شانی/ بۆ/ هه‌ڵده‌ته‌كاندم/
/ ئه‌فسووس/ ئێستاش/
/ له/ ئاماژه‌كانی/ نه‌گه‌یشتم/
له‌رینه‌وه‌ی قامچی
جێوڕێیى خۆمم پیشان ده‌داته‌وه .
چه‌قی كاتژمێر ئینجانه .
7
/ بارانمان/ بۆنى/ خاكى/ پێوه/ نه‌ماوه/
/ جه‌سته/ شێوێنراوه‌كان/ بردوویانه/
/ جۆگه‌لی/ بنار/ خه‌می/ حه‌وزه‌كانی / خۆیانه/
/ هه‌موومان/ چاوه‌ڕێی/ گه‌ڕانه‌وه‌ی/ جه‌نازه‌ی/
/ خوێناوی/ ڕووبار/ ده‌كه‌ین/ هه‌موومان .. /
له كه‌په‌نه‌كی شوانێكدا نوستبووم
خه‌ونم به بارانه‌وه بینی
به‌دیار ئاگری باڵانوێـنی كۆچه‌رییانه‌وه ؛
زمانی شازادان فێربووم ..
ئه‌رخه‌وان ، زێڕئاژن ..
ئه‌رخه‌وان ، ده‌نگی با ، وینگه‌ی به‌رد ..
ئه‌رخه‌وان ، شه‌یدایی خه‌ڵوه‌ت،
ئه‌رخه‌وان ، ئاڵا …
8
/ ئاسمان/ له/ حه‌زو/ ئه‌ڤینمان/ هه‌ڵدێ../
/ سێبه‌ر/ شه‌فه‌قمان/ لێ/ ده‌تۆرێنێ/
/ نه/ ده‌رگا/ نه/ ئاراسته/ نه…/
بمانه‌وێ ده‌توانین له دڵۆپێك باراندا ،
زستان ببینین .
بمانه‌وێ ده‌توانین
له زه‌رده‌خه‌نه‌ی كه‌ويه به‌فرێكدا ،
هاوين ببينين .
بمانه‌وێ ده‌توانین
له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی شكاوی (مه‌چكۆ)دا ،
دونیا ببینین .
9
/ به/ خه‌ڵوه‌تی/ بێ/ نه‌واییدا/ ده‌ڕۆن/
/ كه‌س/ خۆی/ له/ هاوڕێكه‌ی/ ناكاته/ خاوه‌ن/
/ ئه‌م/ په‌نایه/ ئیتر/ ژیانی/ لێ/ نه‌ماوه../
كه‌پكه شاخێكی زیـز
له كه‌نارێكی شێـتدا
چاوی بڕیبووه دارستان ..
تارمایی مردن نه‌بوو ،
خۆڵبارانی ته‌م بوو ..
له هۆشیارییه‌كی مه‌ستدا ،
له قۆزاخه‌ی گوڵێكی نه‌پشكووتوودا ،
له بنكه‌ی ئه‌به‌دییه‌ت..
كه‌پكه شاخێكی زیـز ،
له‌كه‌نارێكی شێتدا
چاوی بڕیبووه دارستان .
10
/ هیوای/ ڕه‌ش/
/ ڕه‌ش/ تا/ تاریكی/
/ تاریكاییه‌كی/ شێت /
/ شێت/ تا/ هیوا./
من له‌نێوان دوو شووره‌ی دڕكاویدا
له‌نێوان دوو شووره
له‌به‌ر پڕشنگی نیگاكانت ،
ئیمتیحانی وانه‌ی
مۆمی ده‌م بام دایه‌وه..
11
/ ئه‌و/ گوڵه‌ی/ له/ ده‌ستت/ گرتووه/
/ بڵێسه‌یه‌كه/
/ له/ حیله‌ی/ ئه‌سپ/ ئه‌چێ/
/ ده‌نگ/ ده‌داته‌وه/
/ ئایا/ بۆمان / هه‌یه/
/ خه‌م/
/ بۆ/ ڕه‌نگپه‌ڕیویی/ خۆمان/ بخۆین؟/
/ بۆمان/ هه‌یه/
/ ئه‌ندازه‌یه‌ك/ بۆ/ گۆڕستانه‌كانمان/ دابنێین؟/
بیره‌وه‌رییه‌كان
پێشزانییان فێركردم ؛
هه‌موومان ده‌ڕۆین ..
قه‌سیده خه‌ماوییه‌كانمان ده‌مێننه‌وه
كێشمانه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن .
12
/ ژه‌نگ/ ژه‌نگ/
/ له/ هاتی/ دا/ ژه‌نگ/
/ له/ قاتی/ دا/ ژه‌نگ/
شووشه‌یه‌كی به‌تاڵ ،
له پیاده‌ڕۆییه‌كی بنبه‌ستدا كه‌وتبوو ..
ڕێگر نه‌بوو، جه‌رده نه‌بوو ..
بوونه‌وه‌رێكی ئه‌فسانه‌یی نه‌بوو
شووشه‌یه‌كی به‌تاڵ بوو
شه‌ڕی مان و نه‌مانیان له سه‌ر كرد!!
13
/ چرپه‌م/ بۆ/ نه‌خوێندرایه‌وه/
/ ئه‌م / جاره/
/ سروه/ له/ میحرابی/ پاییزدا/ هه‌ڵناكا/
/ خۆر/ له‌سه‌رمان/ پاڵتۆی/ هه‌ورانی/ پۆشیوه/
له ترافیك لایتی ئه‌وسه‌ری شه‌قامدا
دره‌ختێكیان ڕاقه‌ناند
شاعیرێكیان سارد كرده‌وه..
له ترافیك لایت ،
دره‌ختان به‌رده‌ده‌نه‌وه
شاعیران سارد ده‌كه‌نه‌وه..
حوزه‌یرانی 2013

