عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
خوێندنــــــەوە خـــولیایە
بۆ ھەمـــــووان بە بەھایە
ئاســـــۆی بیر پێی ڕۆشنە
بێ ئــەو ڕونـــاکیی ونـە
چونکە وەکــو چـــــاو وایە
بـــــۆ مـــرۆڤ لـــەم دنیایە
ڕێگایە بــــۆ سـەرکـــــەوتن
چـــرایە بـــۆ پێشکـــــەوتن
خوێندنەوە بۆ ھەمــــــووان
کارێکی پەســـەندە و جـــوان
شیعرو چیرۆک ھەمــــە جــۆر
زانیاریی بە کــــــەڵک و زۆر
بە خـــــوێندنەوە لــــــــە ژین
یەک یەک ھەمووی فێر دەبین
…
١/٣/١٩٨٩

