فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پیاوێک.!

  1. ئەڵماس مستەفا
    شاعیر، سوید

………………

ژنێتیم لەخۆیەوە دەئالێنێ وپرم دەکا لەمحبەتی خۆی .!
ئەوبەتێروانینێک نغرۆی عەرشی غەزەبی خۆیم ئەکا
چی گەلاوگولی جەستەم ھەیە ئەیوەرێنێ
ئەوھەرئەبارێ گوێ بۆ رازی فەسلەکان ناگرێ.!
ھەرئەبارێ تاسروشت پرئەکا لەنۆتەی شەرمی ژنێک.!