ئاسۆی مەلا
شاعير، ئەمريکا
منداڵیم لە بێژنگ بدە
بەرائەتەکانم بۆ بگەڕێنەوە،
دەیانبەخشم بە چاوی ئەو کانیاوانەی جەنگ کوێری کردونەتەوە!
خۆم؛
چاوی ئێستام نابینا دەکەم!
سەردەمی پڕووپووچییە
بەهاکان مت بوونە،
کوێر تەنها ناخی خۆی دەبینێ!
مەی فرۆش؛
قڵپمکەوە ناو قەڕابەکەتەوە
با، بادە مەست و سەرخۆشبێ بە من!
سروشت
بمکە بە کرمێ، بۆقێ، باڵندەیەک، یان درەختێک
خۆ
من و ئەوان زادەی یەک دایکین!

