عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
منی منداڵ لـــە تـــاراوگـە
دڵ پڕ لە خەون و لە خــۆزگە
بۆ بینینی ھـەواری خـــــۆم
زۆر بەپــەرۆش و تامەزرۆم
وێنە و باســی کـــوردستانم
تیشکی خـــۆرن بـــۆ ژیانم
…
لــــە تاراوگــە منی بچـوک
بێ ناســــــنامـە و نیشتمــــانم
کاتێ دەدوێم لـــە خــــوێندنگە
لای مامۆستا و ھاوڕێکــــانم
…
زۆر حەز دەکەم ساڵی جارێک
بــــۆ زێدی خـــۆم بڕۆمـەوە
لــــە کانیــاوی نیشـــتمــانم
ئـــاوی ســازگـــــار بخۆمــەوە
…
بە ســروشتە ڕەنگینەکـــەی
دڵخــۆشــــــم ببم بـــە ئارەزوو
ھەر گۆرانی و سرودی خۆش
بڵێمـــــەوە بــــە بێ پشـــــــوو
١٨/٦/٢٠١٨

