فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

مەرجەکانی سەرکەوتن

 عەلی حەمەڕەشید
نووسەر، سلێمانی
……………………

وتەکـــــانی ئەمجــارە

وەکو مەرجی سەرکەوتن

دەبێ ھـەمـــوو بیزانن

چونکە لامـــان گرنگن

…

یەکەم مەرجیش ئاسـانە

ئەویش بڕوا بەخۆبـوون

لەگەڵ بوونی بەرنامە و

پلانێکی ڕاســت و ڕوون

…

ھەوڵ و کۆشــشکردنی

بەردەوام و کــۆڵنەدان

بۆنی خۆشی سەرکەوتن

دەدەن بە ژینی ھەمووان

…

گفتوگــۆ و ڕاوێژکـــــردن

بۆ ھەر کارێک کە دەیکەین

باش بزانن پێویســـــتن

تا بە ســەرکەوتن بگەین

…

ئازایـــــەتی و بـوێری

ڕاستگۆیی و ڕاستی وتن

یەکێکن لەو مەرجــانەی

دەبنە مایەی سـەرکەوتن

…

ھـەر کەس بوو بە خاوەنی

لـە خۆبــایی بوون و فیز

دەبێت زۆر چــاک بزانێت

سەرکەوتوو نابێت ھەرگیز

…

بۆیـــە پێویستە ئێمــــە

تا سەرکەوتووبین لە ژین

بۆ ئەو مەرجــە جــوانانە

ھەمیشـــە تێبکـــۆشین

١/٤/٢٠١٦