نه‌ژاد عزیز سورمێ
………………….
پـێش خه‌به‌ر
(1)
ده‌روازه ئاركیۆلۆژییه‌كان ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه یه‌كه‌م نیشته‌جی بوونی ئاده‌ميزاد له‌چه‌رخی به‌ردینی نوێیه‌وه، له بنار و لووتكه‌یچیاكانی باكووری ئه‌و شوێنه‌دا بووه، كه له ئاخرو ئۆخری فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ساسانییه‌وه به عێراقده‌ناسرێ.
ئه‌و ده‌مه ده‌شتاییه‌كانی باشووری عێراق له ژێرئاودا بوون، بێگومان هه‌ل و مه‌رج و باریسروشتی و ئابووریی دامێن و قه‌دی ئه‌و چیایانه‌له پێشه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه بوون ئاده‌ميزادی ئه‌وچه‌رخه (چاخی به‌ردینی نوێ )ورده ورده واز له‌ژیانی ڕاو و كۆكردنه‌وه‌ی بژێوی بێنێ و له‌شوێنێك جێ‌نشین بێ و بچێته قۆناغیبه‌رهه‌مهێنانی بژێوی و به‌خێو كردنی ئاژه‌ڵ و له‌پاشانیش ئه‌و شۆڕشه به‌رپا بكا كه به شۆڕشیكشتوكاڵ ناسراوه.
تا ئێستايش ( باوه‌كوو له شوێنی دیكه‌يشهه‌ندێ مه‌ڵبه‌ندی نیشته‌جێ بوون هه‌بوو بن، وه‌كباشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و به‌شی باكووریڕۆژهه‌ڵاتی میسیۆپۆتامیا ). دۆزراوه‌یپاشماوه‌ی به‌رهه‌می شارستانیيه‌ته‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن گوندی چه‌رموو (50كم به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌مچه‌ماڵ) یه‌كه‌مینگوندی كشتووكێڵی بووه، ئه‌و دۆزراوانه‌یشزۆربه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ (7000ی پ.ز) كه‌ده‌كاته زیاتر له 9000 نۆ هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ئێستا.
(2)
به دۆزینه‌وه‌ی مه‌عده‌ن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وچه‌رخه‌ی كه به چه‌رخی به‌ردی– مهعدهنییهوهدهناسرێتهوه، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی گرنگ هاتنه‌ده‌ست كه مژده‌ی شارستانیيه‌تێكی كامڵیانده‌دا، له ئاكامیشدا و له ئه‌نجامی وه‌ختاوه‌ختیبێ بارانی و چه‌ند ماوه‌یه‌كی وشكان،ئاده‌ميزادی به‌ره‌و خوار، به‌ره‌و ده‌شتاییه به‌پیته‌كانه‌وه ڕ‌اكێشا كه هه‌موو هۆیه‌كی ژیانیتێدا بوو، به‌م جۆره سه‌ره‌تای دروست بوونیشار و بڵاو بوونه‌وه‌ی كشتوكاڵێكی پێشكه‌وتوو به هۆی ئاودان و به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره نوێیانه‌یچه‌رخی مه‌عده‌نی هێنایه كایه و به‌ره‌به‌ره‌یشوای لێهات كامڵتر له ده‌شته به پیته‌كانیباشووری عێراق ده‌ر‌كه‌وت، ئه‌مه‌يش له سنووریسێ هه‌زار و پێنج سه‌دی پ.ز. كه به چه‌رخی(نیمچه مێژووییه‌وه-Proto historing)ناسراوه(1)
(3)
له نیوه‌ی دووه‌می (3500 پ.ز)یش كه نووسینداهێنرا بوو، له هه‌زاری سێیه‌مدا به‌ره‌و پێشترچوو، ئه‌وه بوو نووسینی بزماری(Cuneiform) بوو به هۆی تۆمار كردنیزۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان و په‌رستگا وسیسته‌می حوكم، به تایبه‌تیش له‌و كاته‌دا كه به‌كاتی ده‌وڵه‌تۆكه‌ی شار(دویلات المدن)ـه‌وه‌ناسراوه…
ئه‌و ده‌مه گه‌لێك له‌سه‌ر شانۆی ژیان بوون كه به(سۆمه‌ری) ده‌ناسرێن.
هه‌ر له‌و كاته‌يشدا واته سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تۆكه‌یشار چه‌ند ڕه‌مزی ئه‌فسانه‌یی په‌یدا بوون، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیانه‌وه( گه‌لگامش )و پاڵه‌وانیلافاو (ئۆتۆناپووشتم).
ئه‌م ڕه‌مزانه‌یش (ئه‌گه‌ر بشێ بڵێین) نیشانه‌یچه‌كه‌ره‌كردنی بیر‌و هه‌ست كردنی ئاده‌ميزادبوو به ململانێی نێوان مان و نه‌مان.
(4)
بێگومان سۆمه‌ريیه‌كان به بنیاتنه‌ریشارستانیيه‌تێكی ڕه‌سه‌ن ده‌ژمێردرێن(2) نه‌كهه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌ڵكوو له ته‌واوی دونيادا.
ئینجا به‌رله‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی ئه‌ده‌ب، واچاكه پێشه‌كیيه‌ك له‌باره‌ی وشه‌ی سۆمه‌ر ونه‌ژادی سۆمه‌ریيه‌كان بزانین.
نه‌ژادی سۆمه‌ریيه‌كان تا ئێستا به گرفتێكیمێژوویی ماوه‌ته‌وه ئایا له كوێوه هاتوون و كه‌ی وبه گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دونیا بۆ كامكۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ دیسان ئه‌م پرسیارانه تائێستا به هۆی دۆزراوه‌كانی به‌رده‌ستئاركیۆلۆژیست و مێژووناسان نه‌یان توانیوه به‌ته‌واوی ده‌ستنیشانی نه‌ژادی سۆمه‌ریيه‌كانبكه‌ن. خۆیشی ناوی (سۆمه‌ر) له تێكسته‌بزماریيه‌كاندا به (Ki-En-Gi)كی–ئێن–گی)یه‌وه هاتووه، كه (Ki)یش له زمانیسۆمه‌ریدا نیشانه‌یه بۆ شار یا وڵات ، بۆ نموونه‌كه ده‌نووسرا (ئوروم كی-Urimki) به‌م جۆره‌نیشانه‌كه‌ی به دوادا ده‌هات یا(له‌گه‌شLagashaki) كه ده‌كاته شاری له‌گه‌شبه پێی ئه‌وه‌ی (Ki) به‌دوادا هاتووه. بڕگه‌یدووه‌میش كه (En)ـه ، له زمانی سۆمه‌ریدا به‌مانانی گه‌وره، مه‌زن یا به عاره‌بی (سید) و به‌ئینگلیزیش (Lord) یا (master)ـه بڕگه‌ی(Gi)یش نیشانه‌ی دارودره‌خته، كه بڕگه‌كانهه‌موو ده‌كاته گه‌وره‌ی وڵاتی (شاری) قامیش،یا (خه‌ڵكی وڵاتی قامیش)، كه ئه‌مه‌يش ته‌واوئه‌و شوێنه ده‌گرێته‌وه سۆمه‌ریيه‌كان بێشكه‌ییه‌كه‌م شارستانیيه‌تیان تیا دانا(3).
له مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زی سۆمه‌ریه‌كانیش،مێژووناسان گومانیان له‌وه‌دا نه‌ماوه كه ئه‌م گه‌له‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سامییه‌كانه‌وه نییه، به‌ڵامله كوێوه هاتوون و كه‌ی و چۆن و سه‌ر به چگرووپێكن وه‌ك نه‌ته‌وه)، ئه‌مه تا ئێستا ساغنه‌بووه‌ته‌وه(4) ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاشكرایه گه‌لێك له‌باشووری عێراق كه سامیش نین ده‌رده‌كه‌ون وشارستانیيه‌تێك بنیات ده‌نێن كار له گه‌لانیدیكهي‌ش ده‌كه‌ن.( ئه‌كه‌د)یه‌كانیش كه ده‌ڵێنسامین ناوی ئه‌م گه‌له‌یان به (شوماریم-Sumerlm) بردووه.
له هه‌موو ئه‌و دیارده شارستانیيه‌تیانه‌يشگرنگتر كه سۆمه‌ریيه‌كان دایانهێنا نووسینبوو، ئه‌و نووسینه‌ی به نووسینی بزماریناسراوه و نزیكه‌ی به ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌شارستانیيه‌ته‌كانی ئه‌وسادا بڵاو ببووه‌وه، نه‌كهه‌ر ئه‌مه‌يش به‌ڵكوو هه‌ندێ له زانائاركیۆلۆژییه‌كان وه‌ك (موریMory) به بناغه‌یگشت نووسینێكی
دونیای داده‌نێن(5).
ئه‌وه بێجگه له دیارده‌ی دیكه‌ی وه‌ك پیشه‌سازی وبیناسازی و بازرگانی و هونه‌ر و…تاد كه‌دۆزراوه ئاركیۆلۆژیيه‌كان به‌ڵگه‌ی بینراون له‌مڕووه‌وه، به چه‌شنێك یه‌كه‌م بن له بنیاتنانییه‌كه‌مین قوتابخانه و یه‌كه‌مین گۆرانیی دڵداری وخۆشه‌ویستی و یه‌كه‌م چه‌كه‌ره‌ی بیر و یه‌كه‌مینله داهێنانی زمان و نووسین.
ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ری سۆمه‌ریيه‌كانئه‌فسانه‌ئامێز بووه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێئه‌ده‌به‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانیڕۆژانه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ بیری بابه‌تی ومه‌نتیقییه‌وه نه‌بێ، به‌ڵكوو له هه‌موو مه‌یدانێكداتۆماركراوی ئه‌ده‌بییان هه‌بووه.
بێجگه له‌وه‌يش ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری سیما وئادگاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ركۆنترین نه‌بێ له ئه‌ده‌به هه‌ره دێرینه‌كانیدونیایه و ئه‌ده‌بێكی ڕه‌سه‌نه به‌و مانایه‌ی خۆیانبه ده‌ستی خۆیان، به‌و زمان و خه‌ته‌ی خۆیاندایانهێناوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مه‌يش به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی دێرین، به‌ڵكووئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مه نزیكه‌كانیش له گۆڕان وده‌سكاری و شێوانه‌وه به دوور بووه دیسان ئه‌وئه‌ده‌به هی داهێنه‌ری سۆمه‌ری خۆیه‌تی(6) وئاوێنه‌یه‌كی بێگه‌ردی سروشتی ژیانیكـۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی بووه ئه‌م سیما و ئادگاره‌تایبه‌ته‌يش ئه‌و ئه‌ده‌به ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتركردووه، به‌وه‌ی بووه به سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه ولێكدانه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی ژیانی سۆمه‌ریيه‌كانخۆیان ، هه‌روه‌ها زانین و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌ومه‌سه‌له گرینگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به بیروباوه‌ڕ وبۆچوونیانه‌وه هه‌یه له به‌رامبه‌ر گه‌لێك دیارده‌یسروشتی و دروست بوون و گه‌ردوون و دونیا‌و…تاد. هه‌رچه‌نده تێكسته ئه‌ده‌بیيه‌كان به‌به‌رارورد له‌گه‌ڵ تێكستی دی كه‌من، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی هه‌موو تێدا هاتووه.
جێی باسه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دی ولێكدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی شار له لایه‌ن(سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی)ـه‌وه، باوه‌كوو زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌دی بوو، زمانی ئه‌ده‌بی وهه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوداوه‌ند و په‌رستگاوه‌هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له‌قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرا سۆمه‌ری بوو،ئێستايش دیقه‌ت ده‌ده‌ین گه‌لێك وشه‌ی سۆمه‌ریهاتووه‌ته ناو زمانی ئه‌كادیمییه‌وه ته‌نانه‌ت زمانیسۆمه‌ری كاریشی كردووه‌ته سه‌ر ڕێزمانیئه‌كه‌دی.(7)
به‌م جۆره به گوێره‌ی سۆمه‌ریيه‌كان ئه‌گه‌رچیزمانه‌كه‌یان نه‌گه‌یشته پله‌ی ئه‌لفوبێ و به‌بڕگه‌یی مایه‌وه، به‌ڵام له لایه‌نی ئه‌ده‌به‌وه‌ده‌وڵه‌مه‌ند بوو (8).
بابه‌ته‌كـانی ئه‌ده‌بـی سۆمه‌ری
ئه‌ده‌بی سۆمه‌ری چ ئه‌وه‌ی به شیعر یا ئه‌وه‌ی به‌په‌خشان تۆمار كراوه له ده‌رگای گه‌لێك بابه‌تیداوه كه په‌یوه‌ندی به ژیان و بۆچوونیانه‌وه هه‌یه،هه‌روه‌ها بۆ نه‌ژادی بوون و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵ و هه‌ڵسوكه‌وتی تاقه كه‌س به‌رامبه‌ر ئه‌وسیما و ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ژیانی ڕۆحییانه‌وه هه‌یه، وه‌كوو: مردن ودونیای پاش مه‌رگ و مه‌سه‌له‌ی نه‌مری و چاكه وخراپه و یا ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌گوترێ عه‌داله‌تیخوایی.
ئه‌و بابه‌تانه‌يش ده‌توانین له‌م دوو سه‌ره قه‌ڵه‌مه‌داكۆبكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/شیعر، دووه‌م/په‌خشان
به گوێره‌ی شیعر ئێمه لێره‌دا باسیچۆنیيه‌تی ئادگاره هونه‌ریيه‌كانی ناكه‌ینسه‌باره‌ت به‌و هۆیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێكهاتنیزمانی سۆمه‌ری خۆیه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستنیشانی ئه‌و داستانه به ناوبانگانه‌بكه‌ین كه سۆمه‌رییه‌كان به شیعر نووسیویانه‌ته‌وه‌له به‌رایی هه‌موو ئه‌و داستانانەيشەوە،داستانی گه‌لگامش، كه چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كیگرنگی فه‌لسه‌فی تێدایه، له سه‌روویهه‌موویانه‌وه كێشه و ململانێی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌مردن(9)…
بێجگه له‌و وێنه شیعریانه‌ی ئه‌و داستانه نه‌مره… دا هاتوون به نموونه با پێكه‌وه سه‌رنجێكی ئه‌موێنانه بده‌ین كه له داستانه‌كه‌دا هاتوون، كاتێگه‌لگامش وه‌ڵامی عه‌شتار ده‌داته‌وه(10) كه‌داوای لێ ده‌كا بیهێنێ به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكی تردا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری:
( گه‌ر بتهێـنم چیم پێ ده‌بڕێ؟
تۆ،
تۆ له ئاگردانێـك زیاتر نیت
ئاگره‌كه‌ی له سڕه‌دا كوژابێـته‌وه
تۆ وه‌ك ده‌رگای بنه‌بانێـی،
هیچ بـا و زریانێك ناگێڕێـته‌وه…
تۆ كۆشكێكی قاره‌مانی تیا كۆڵ ئه‌ده‌ن
تۆ قیڕی،
ئه‌وه پیس ئه‌كه‌ی هه‌ڵتده‌گرێ
تۆ كونده‌یێـكی
ئه‌وه‌ی هه‌ڵتده‌گرێ ته‌ڕی ده‌كه‌ی…
تۆ كه‌وشێكی
ئه‌و پێیه ده‌گه‌زی له پێت ده‌كا…)(11)
ده‌توانین ئه‌و بابه‌تانه‌ی به شیعر تۆمار كراونله‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا كۆیان بكه‌ینه‌وه:
· ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به نه‌ژادیبوونه‌وه هه‌یه، وه‌ك نه‌ژادی خواوه‌ند وئاده‌ميزاد…
· داستانی پاڵه‌وانان، وه‌ك داستانیگه‌لگامش.
· ئه‌و چیرۆكانه‌ی په‌یوه‌ندییان به لافاوه‌وه‌هه‌یه.
· ئه‌و شیعره ئاینیانه‌ی له هه‌ندێ بۆنه‌دا له‌په‌رستگاكان ده‌خوێندرانه‌وه
وه‌كو په‌رستگای (ئێنلیل-Enlil).
· ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مردن ودونیای خواره‌وه (Nether world) هه‌یه،وه‌ك ئه‌فسانه‌ی چوونه خواره‌وه‌ی(عه‌شتار) نینئه‌ننا (nin-an-na).
· شیعری خۆشه‌ویستی و دڵداری وئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژنهێنانی
خواوه‌نده‌وه هه‌یه.
· شیعری لاواندنه‌وه، یا ئه‌و شیعرانه‌یبۆ مردن و دونیای خواره‌وه نووسراون.
بێجگه له چه‌ند بابه‌تی دیكه‌يش كه هه‌ر به‌شیعر نووسراونه‌ته‌وه، له‌مانه‌يش هه‌ندێكیان بۆ پیاهه‌ڵدانیخواوه‌ندان گوتراون.
وا له خواره‌وه چه‌ند پارچه شیعرێك به پێیماوه‌ی ئه‌م وتاره به نموونه ده‌خه‌ینه ڕوو(12)
(1) به‌شێك له ئه‌فسانه‌یسه‌فه‌ری نینئه‌ننا (عه‌شتار) بۆدونیای خواره‌وه…
ئه‌م شیعره داڕێژراوی شاعیرێكیسۆمه‌ریيه…
(رسته دووباره كراوه‌كانی لێ لابراوه).
شیعره‌كه درێژه…به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه له‌وڕاسته‌وه ده‌ست پێی ده‌كا كه (نه‌نۆشۆبیر)،قاسیدی (نینئه‌ننا) بۆ ڕزگار كردنی ده‌چێته لایخواوه‌ندان:
…………………
ئێنلیل، ئه‌ی باوك!
مه‌هێـڵه كچه‌كه‌ت
حوكمی مردنی له دونیای خواره‌وه
به‌سه‌ردا بدرێ
مه‌هێـڵه ماده‌نه بێ خـڵته‌كه‌ت،
تێكه‌ڵ به خۆڵی دونیای خواره‌وه بێ
مه‌هێڵه لازوه‌رده(13) گرانبه‌هایه‌كه‌ت بشكێ و
ببێ به به‌ردی ده‌ستی به‌رده‌وانان.
مه‌هێڵه نینئه‌ننای هێشتا كچ
حوكمی مردنی له دونیای خواره‌وه به سه‌ردابدرێ.
ئه‌گه‌ر ئێنلیل له‌م كاره‌دا لایه‌نگیری نه‌كردی،بچۆره (ئوور)… له ئووریش، كه له ماڵدا، له‌وڵاتدا ده‌چیته ژوور(14)
له (ئیكشونوگال)، مه‌زڵی ننا(15)…
له پێشیدا بگری و(بڵێ):
ننا، ئه‌ی باوك!
مه‌هێڵه كچه‌كه‌ت…(لێره‌دا پێنج دێر دووباره‌ده‌بنه‌وه).
ئه‌گه‌ر (ننا)یش له‌م كاره‌دا لایه‌نگیری نه‌كردی،بڕۆ (ئه‌ریدۆ)،
له (ئه‌ریدۆ)يش كه ده‌چێته ماڵی (ئانكی)(16) له‌پێشیدا بگری و بڵێ:
ئانكی ئه‌ی باوك!
مه‌هێڵه كچه‌كه‌ت… (لێره‌دا پێنج دێره‌كه‌ی پێشوودووباره ده‌بنه‌وه).
ئانكی باوك و گه‌وره‌ی حیكمه‌ت
كه (خۆراكی ژیان) و (ئاوی حه‌یات) ده‌ناسێ
به ڕاستی ژیانم پێ ده‌داته‌وه…تاد (17)
(2)) نموونه له ئه‌ده‌بی لاواندنه‌وه، كه بۆلاوانه‌وه‌ی شاری (ئوور) گووتراوه وه‌ختێ خواوه‌ند به جێی دێڵن (دوای ئه‌وه‌ی دێره‌دووباره‌كراوه‌كانی لێ لابراوه).
………………
حه‌وشه‌ی مێـگه‌لی به‌جێهێشت،
بۆیه بـا بردی
(گای كێوی)(18)
حه‌وشه‌ی مه‌ڕه‌كانی به‌جێهێشت و بـا بردی.
ئێنلیل حه‌وشه‌ی ڕانی به‌جێهێشت ئیتر بـابردی…
………………
له چله‌مین دێردا شیعره‌كه ده‌گاته لاواندنه‌وه‌یشاری ئوور:
( لاوانه‌وه‌ت، به ئێشه، تاڵه
ئه‌ی شاره‌كه!
شاری ئووری وێران بوو، لاوانه‌وه‌ی تاڵه، به‌ئێشه
چه‌ندی لاوانه‌وه به ئێشه‌كه‌ت بمێنێ
گه‌وره‌ی گریاوت ئه‌وه‌نده،
خه‌مبار ده‌بێ…
ئه‌و خواوه‌نده‌ی ماڵی خۆی كاول كرد
له گریان و وه‌خۆڕاهاتندا هاوبهشیشارهكهیهتی…تاد(19)
(3) نموونه‌ی شیعریخۆشه‌ویستی وعه‌شق
ئه‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه پارچه شیعرێكه تایبه‌تبه ئاهه‌نگی ژنهێنانی خواوه‌ند كه پێی ده‌گوترا (گـیپار). ئه‌م ئاهه‌نگه‌يش له په‌رستگا، یاكۆشكی پاشادا ساز ده‌درا، پاشا ده‌وریخواوه‌ندی ده‌دی وكاهنێكیش ده‌وری نینئه‌ننا. هه‌ردووكیشیان ده‌ڕازێنرانه‌وه و ژوورێكیتایبه‌تیان له په‌رستگادا بۆ ته‌رخان ده‌كرا، ئینجابووك به‌م شیعره پێشوازی زاوای ده‌كرد.
ئه‌م شیعره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می پاشایه‌كیئیسن (2017 پ.ز):
((ئه‌ی ئه‌و زاوایه‌ی دڵم عاشق و سه‌وداسه‌ریه‌تی
به تۆ گه‌یشتن چه‌ند خۆشه،
شیرینه وێنه‌ی هه‌نگوین
به خۆشه‌ویستیت ئه‌سیرت كردم.
خۆزگه ده‌هاتیه ژووری نووستن…
لێمگه‌رێ ڕاتمووسم زاواكه‌م
ماچه‌كانم له هه‌نگوین شیرینترن…
له پێخه‌فی چوونه باڵ یه‌كدا
بمهێڵه چێژ له جوانیت وه‌ربگرم…
هه‌سته ڕابه ئه‌ی زاواكه‌م بۆ ماڵمان
تا ڕۆژ ده‌بێته‌وه لێی بنوو(20)…))
(4) ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌يش نموونه‌یشیعرێكه له به‌یه‌ك گه‌یشتنی دوو خواوه‌ندیعاشق ده‌دوێ، زۆربه‌يشی به زمانی نینئه‌ننا ودموزی- ته‌موز ده‌رده‌بڕێ.
له‌م شیعره‌ی خواره‌وه دموزی داوای به‌یه‌كگه‌یشتنێكی په‌له له‌نینئه‌ننا (عه‌شتار) ده‌كا.
شیعره‌كه دێره دووباره‌كراوه‌كانی لێ لابراوه:
دوێنێ، كه من،
شاژنی ئاسمان
وه‌ختێ له‌سه‌ر یه‌ك ته‌ل ڕازابوومه‌وه
به خۆم ده‌نازیم…
كاتێ به ته‌نێ كه‌یفم ده‌كرد،
ورشه‌م ده‌دا…
كاتێ له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی نووری شه‌فه‌ق گۆرانیمده‌چڕی
كه(كولی–ئاننا-(21) هاته لام
كه تاجی سه‌رم (دموزی) پێم گه‌یی
(ئوشم–گال–ئاننا) (22)ده‌ستی تێوه‌رێنام…
لێره‌دا نینئه‌ننا ده‌یه‌وێ له‌به‌ری هه‌ڵبێ و پێیده‌ڵێ:
ئه‌وه چییه(گای كێوی)! لێم گه‌ڕێ…
ده‌مه‌وێ به‌ره‌و ماڵ ببمه‌وه…
چ به دایكم بڵێم؟
چ بیانوویه‌ك بۆ (ننگاڵی) دایكم بهێنمه‌وه…؟
ده‌موزیش به‌م جۆره وه‌ڵامی ده‌داته‌وه:
ئه‌ی نینئه‌ننا…
ئه‌ی له هه‌موو ژنان ژنتر
فێرت ده‌كه‌م چی بڵێی،
پێی بڵێ،
له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكێكم بۆ مه‌یدانی گشتی شارچووین
به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ ڕامانبوارد و
سترانه‌كی خۆشی بۆ چڕیم
له خۆشیان…خۆم له بیر چوو و
دره‌نگیم لێ داهات(23)
(ئه‌وی به په‌خشانیش نووسرابێته‌وه گه‌لێك بابه‌تیگرتووه‌ته‌وه له‌وانه( سه‌ره‌رای ئه‌و قانوونانه‌ی كه‌سۆمه‌ریه‌كان به گه‌لێك له پێش حامورابییه‌وه‌دایان ناوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌یزانیاری و ئه‌ده‌بی حیكمه‌ت و په‌ند و قسه‌ینه‌سته‌ق و چیرۆكی هه‌مه‌جۆری دی.
وا له خواره‌وه نموونه‌ی هه‌ندێ له‌و په‌ند و قسه‌نه‌سته‌قانه ده‌خه‌ینه ڕوو به هیوای ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا سه‌ربه‌خۆ باسی دیارده تۆماركراوه‌كانیشارستانیيه‌تیان بكه‌ین:
· (هه‌ر به ته‌نها هه‌ژارانن له وڵاتیسۆمه‌ردا بێده‌نگن.
· (قسه‌ی دایكت وه‌ك فه‌رمانێكیخودایی وه‌رگره).
· (داوای ژیان له (نه‌نگشزیدا)(24)مه‌كه.
· (ماڵ، وه‌ك باڵنده وایه نیشتمانێكی جێگیری نییه).
· (تۆڕم كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆته‌كان مه‌حكه‌من).
· (قازانج بێ ماندوو بوون نابێ).
· (كه هه‌ستی كرد نزیكه مردنه وتی هه‌رچی هه‌مه با بیخۆم،
كه چاكیش بووه‌وه وتی با ده‌ستی پێوه بگرم).
· (ده‌شێ براده‌رایه‌تی ڕۆژێ بخایه‌نێ ،كۆیلاییه‌تیش زه‌مانێ).
· (پیاو سێبه‌ری خواوه‌نده، كۆیله‌يش سێبه‌ری پیاوه،
به‌ڵام پاشا وێنه‌ی خواوه‌نده).
· (كه هێوێنی بیره ترش بێ، بیره چۆن شیرین ده‌بێ).
· (دووپشك به مرۆڤێك وه‌ده‌دا چ سوودێكی پێ ده‌گا؟
سیخوڕێكیش مردن بۆكه‌سێ دێنێ چی پێ ده‌بڕێ).
· (گای بێگانان گیای ده‌خوا، هی خاوه‌ن كێڵگه‌يش له برسا مۆڵ ده‌بێ).
· (ئه‌وه‌ی خۆشت ده‌وێ، ده‌بێ به‌رگه‌ی زوڵمیشی بگری).
· (هونه‌ری نووسین باوكی زانایان و دایكی خه‌تیبانه).
· (ژنی ده‌ست بڵاو له ماڵێ‌دا له هه‌موو شه‌یتانان به زیانتره).
دواجار ئه‌وه په‌نجه‌نمایه‌ك بوو بۆ ئه‌ده‌بی سۆمه‌ری، ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی ئێستايشی له‌گه‌ڵدا بێ سه‌رچاوه‌ی گه‌لێك داهێنانی نوێیه، پێم وایه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بابه‌تێك نییه بتوانرێ به ئاسانی كون و كه‌له‌به‌ره شاراوه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێ، به قه‌ده ئه‌وه بابه‌تێكی چه‌شه به‌خشه. هه‌رچی چۆنێكه ئه‌م سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه له مشتی خه‌روار زیاتر نییه.
پـه‌راوێـز
(1) بۆیه پێی ده‌ڵێن چه‌رخی نیمچه مێژوویی، چونكه ئه‌و ده‌مه نووسین هێشتا له سه‌ره‌تادا بوو و له كاروباری په‌یوه‌ندار به ژیان به‌كار نه‌هاتبوو.
(2) شارستانیيه‌تی ڕه‌سه‌ن (Original Civilization) واته ئه‌و شارستانیيه‌تیانه‌ی كه له شارستانیيه‌تی تره‌وه په‌یدا نه‌بووبن، به‌ڵكوو له كو‌لتووری چه‌رخه‌كانی پێش مێژوو په‌یدا بووبن و نه‌شونمایان كردبێ.
(3) هه‌ندێ له‌و باوه‌ڕه‌دان كه (سۆمه‌ر) و (كی–ئین– گی) دوو وشه‌ی دوو شێوه‌ی سۆمه‌ری (ئه‌میكۆ) و (ئه‌میزاڵ) بن كه یه‌ك مانا ببه‌خشن (كه ئه‌میكۆ)ش زمانی نووسین و (ئه‌میزاڵ)یش شێوه‌ی قسه‌كردن بووه)… هه‌ندێكی دی (كی–ئین– گی) یان به (وڵاتی خواداوه‌ند ئانگی) وه‌رگێراوه– (بڕوانه: جۆرج ڕۆ – العراق القدیم–وه‌رگێرانی حسین عه‌لوان حسین–ل585).
(4) ئاركیۆلۆژی كه ده‌كاته زانستی هه‌موو شوێنه‌وارناسی هه‌میشه پشت به به‌ڵگه‌ی دۆزراوه‌وه ده‌به‌ستێ، له‌م زانسته‌دا هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌كی مێژوویی جێگای گومان ده‌بێ به‌و پێیه‌ی ده‌گونجێ دۆزراوه‌ی نوێ زانیاریيه‌كانی پێش خۆی ڕه‌ت بكاته‌وه یا خود زیاتر بیچه‌سپێنێ… بۆ نه‌ژادی سۆمه‌ریيه‌كانیش هه‌ر به‌و ڕه‌نگه، شایه‌د سبه‌ی زانیاری تازه به هۆی پشكنینی ئاركیۆلۆژی بدۆزێته‌وه.
(5) بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه (Moory: The Origien of Civilization-Oxford).
(6) هه‌رچه‌نده كه‌م وارێك كه‌وتووه ناوی نووسه‌ر یا داهێنه‌ره‌كه‌ی به سه‌ره‌وه بێ– ته‌نها نووسه‌ره‌كان وه‌ك له تابلۆ قوڕیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ به ته‌واوی خۆیان به تێكسته ئه‌سڵیه‌كه ده‌به‌سته‌وه.
(7) هه‌ر بۆ نموونه ده‌بووایه فرمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی زمانه سامییه‌كاندا له پێشه‌وه‌ی ڕسته‌دا بێت، سه‌یر ده‌كه‌ین له زمانی ئه‌كه‌دیدا (كه ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی زمانه سامییه‌كان) فرمان له كۆتاییدا دێ.
(8) زۆر تێكستی سۆمه‌ری كه بۆ زمانی ئه‌كه‌دی و شێوه سه‌ره‌كییه‌كانی بابلی و ئاشووری وه‌رگێڕدراون دۆزراونه‌ته‌وه.
(9) نووسه‌ری ئه‌م چه‌ند دێره ده‌به‌ردایه ئه‌م داستانه )مه‌به‌ستم داستانی گه‌لگامش)ـه ده‌كاته كوردی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌راوردی تێكسته وه‌رگیڕدراوه‌كان ته‌واو ده‌كا و به تایبه‌تیش تێكسته‌كه‌ی مامۆستا ته‌ها باقر له‌گه‌ڵ تێكستی چـپایزه‌ر.
( ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه له‌كاتی خۆیدا لێره له په‌راوێزی(9) نۆیه‌مدا ئاماژه‌م پێ دابوو ، پاش ماوه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانی داستانه‌كه بوومه‌وه به په‌راوێزنووسی و ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆری لایه‌نی داستانه‌كه كه پشتم به‌ستبوو به كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ( به‌وه‌ی من خۆم شوێنه‌وارناسی)م له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردبوو ، كه‌م تا كورتێك شاره‌زاییم له هه‌ڵبژاردنی سه‌رچاوه‌كانه‌وه هه‌بوو .. ، ئه‌و ده‌مه‌يش چاپكردن ئاسان نه‌بوو ، مایه‌وه تا پاش (ڕاپه‌ڕین)، ڕاستی ئاماده‌م كردبوو هه‌وڵی چاپكردنی بده‌م ، زۆر له براده‌رانیش سیایی داستانه‌كه‌یان دیبوو، كه‌چی له پرۆسه‌یه‌كی باوه‌ڕنه‌كرده‌دا ، له شه‌ڕی(قاره‌مانانه)ی برایاندا كۆمه‌ڵێك له‌و جه‌رده و ڕێـگر و داخ له دڵه جاهیلانه‌ی نه له مێژوو گه‌یشتوون نه به‌ته‌مان تێی بگه‌ن له به‌ره‌به‌یانێكی شوومدا (پاڵه‌وان)انه هه‌ڵیان كووتایه سه‌رماڵی دایك و خوشك و برام له گه‌ڕه‌كی شۆڕش له هه‌ولێر كه ته‌نیا ژن و منداڵی لێ بوون (من ئه‌وسا به‌هۆی بارودۆخی ماددی ماڵی سه‌ربه‌خۆم نه‌بوو به خێزانه‌وه له خزمه‌ت دایكمدا بووم) ، كتێبخانه‌كه‌م كه هه‌موو براده‌رانم ئه‌وانه‌ی نمه‌كیان كردووم ده‌زانن خۆی له زیاتر له هه‌شت هه‌زار8000 كتێب و دیكۆمێنتی مێژوویی ده‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌سنووس له پێشه‌وه‌یان ئه‌م داستانی(گه‌لگامش)ـه كه زۆری پێوه ماندوو بوو بووم ، كتێبه‌كان له بازاڕی هه‌ولێر هه‌رزانفرۆش كرا بوون( به‌وه‌ی هه‌ندێ خزم چه‌ند دانه‌یه‌كیان بۆ كڕیبوومه‌وه كه ناوی منیان به‌سه‌ره‌وه دیبوو) و ده‌سنووسه‌كانیشم هه‌مووی تـیاچوون ، زۆر به داخه‌وه‌يش كه‌سێ ، كه‌من زیاتر ڕووم له‌و براده‌رانه‌یه نان و نمه‌كمان له‌به‌ین بوو ورته‌یان لێوه نه‌هات .
به‌م چه‌شنه داستانی گه‌لگامش ، باسی ڕۆحی به‌فرینی دایكم ناكه‌م كه پاشان به ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه‌ی به پێخواسییه‌وه له بازگه به‌ڕێیان كردبوو و له داخا به گه‌یشتنی به چه‌ند ڕۆژێك گیانی سپارد ، كه‌ل و په‌لی ماڵێش له‌ولاوه بوه‌ستێ..
(سه‌یرایه‌تی – مفارقة)ـه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئه‌م لا و ئه‌و لا هه‌بوو مڵك و ماڵه‌كانـیان وه‌ك گوڵ پارێزرابوون!!) ..
(10) سۆمه‌ریيه‌كان پێیان گووتوه (نینئه‌ننا) كه به زمانی سۆمه‌ری (شاژنی ئاسمان) ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌م خواوه‌نده خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و شه‌ڕه له یه‌ك كاتدا و كچی (مانگۆ)ی خواوه‌ندی ئاسمان و (سن)ی خواوه‌ندی مانگه. ئه‌كه‌ديیه‌كان پێیان گوتووه (عه‌شتار).
(11) باقر، ته‌ها– مقدمه فی ادب العراق القدیم– به‌غدا 1976 ل111.
(12) بێگومان لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه و شیعری سۆمه‌ری به گشتی و تێگه‌یشتنی دونیای، لێكۆڵینه‌وه و له‌سه‌ر وه‌ستانێكی ده‌وێ كه ده‌شێ بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێ ئێمه لێره‌دا هه‌ر بۆ ئاشنا كردنی خوێنه‌ر به‌م نووسینه كورته ئه‌م نموونانه‌مان هێنانه‌وه، شایه‌د ڕۆژێ به درێژی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری.
(13) به‌ردێكی به نرخه وه‌ك پیرۆزه وایه له هه‌موو دونیادا ته‌نیا له (مه‌كسیك)و(ئه‌فغانستان)دا هه‌یه له جیهانی دێریندا بازرگانی پێوه ده‌كراو
له به‌رامبه‌ر زێڕی بوو.
(14) لێره‌دا ماڵ و وڵات، مه‌به‌ستی له په‌رستگایه.
(15) ناوی په‌رستگای خواوه‌ندی مانگ(ننار)ـه كه خواوه‌ندی سه‌ره‌كی
شاری(ئوور) بوو.
(16) خواوه‌ندی ئاو و خاك و حیكمه‌ته لای سۆمه‌ریيه‌كان و مه‌ڵبه‌ندی په‌رستنیشی شاری (ئه‌ریدۆ) بووه.
(17) كرێمر، سموئێل–الواح سومر–وه‌رگێڕانی ته‌ها باقر و د.ئه‌حمه‌د فه‌خری ل٠72
(18) له سیفه‌ته‌كانی دموزی بووه و پێی وه‌سف كراوه.
(19) باقر، ته‌ها–مقدمه فی ادب العراق القدیم– به‌غدا–1976 ل 412.
(20) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو ل 291.
(21) ئه‌مه‌يش خواوه‌ند دموزی پێ وه‌سف كراوه، خۆیشی (Kuli) له زمانی سۆمه‌ریدا به‌رامبه‌ر (Friend)ی ئینگلیزییه كه ده‌كاته براده‌ر، به‌ڵام لێره‌دا به مانای (هاوڕێی ئان‌و) هاتووه.
(22) ئوشوم، گاڵ –ئانا، واته (ئه‌ژدیهای ئاسمانی مه‌زن)، كه ئه‌مه‌يش خواوه‌ند دموزی(ته‌موز) پێ وه‌سف كراوه.
(23) باقر، ته‌ها، مقدمه فی ادب العراق القدیم–ل 196.
(24) خواوه‌ندی مردنه.
سه‌رچاوه‌كان:
❊ كریمر،صموئیل –من الواح سومر –ترجمه:طه باقر و د .احمد فخری
مؤسسه فرانكلین.
❊ باقر،طه– مقدمه فی ادب العراق القدیم:بغداد– 1976.
❊ رشید، فوزی– السیاسه والدین فی العراق القدیم– بغداد 1983.
❊ كریمر،صموئیل –السومریون– ترجمه فیصل الوائلی– وكاله المطبوعات– الكویت.

