فەهمی کاکەیی
نووسەر، سوید
کورد و کوردستان له سرووده ئاینییه‌کاندا
هه‌ر وه‌ک پێشتر باسمان کرد، ئه‌م ئایینه له لوڕستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له زۆر شوێنی کوردستاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و ناوچه‌ی شاره‌زوور بووه به پایته‌ختی ئه‌م ئایینه، به حو‌کمی ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایینه له ده‌وره‌ی سوڵتان سهاکدا بره‌وێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. هه‌ر له‌به‌ر کوردیبوونی ئه‌م ئایینه له زۆر شوێنی سرووده‌کاندا وشه‌ی کورد و کوردستان به‌دی ده‌کرێت. لێره‌دا هه‌ندێک نموونه له‌و سروودانه ده‌هێنینه‌وه که ناودارانی ئه‌م ئایینه هۆنیویانه‌ته‌وه.
بابا سه‌رهه‌نگی داودانی له‌دایکبووی ساڵی٣٢٤ی کۆچی که له ده‌وروبه‌ری چیای شاهۆ هاتووه‌ته دونیاوه و له شارۆچکه‌ی ته‌وێڵه له کۆتایی سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا وه‌فاتی کردووه، ده‌فه‌رموێت:
سه‌رهه‌نگ داودان
ئه‌ز که ناممه‌ن سه‌رهه‌نگ داودان
چه‌نی ئێرمانان مه‌گێڵم هه‌ردان
مه‌کۆشم په‌رێ ئایین کوردان
(صفی زادە، ١٣٧٠: ٦٢-٦٣)
واتە: من که ناوم سه‌رهه‌نگی داودانه، له‌گه‌ڵ یارانی خۆم به کێو و هه‌رداندا ده‌گه‌ڕێین و تێده‌کۆشین له پێناو ئایینی کوردان‌دا.
هه‌روه‌ها پیر میکائیلی داودانی که له ساڵی ٦٥٨ی کۆچی له گوندی داودان له‌دایک بووه و له ساڵی ٧٣٦ له سنه وه‌فاتی کردووه و کوڕی شێخ مووسای به‌رزنجییه، واته ئامۆزای سوڵتان سهاکه و یه‌کێکه له یارانی، ده‌فه‌رموێت:
نۆزه‌ر شای که‌یان
شام بی نه ئه‌و ده‌م نۆزه‌ر شای که‌یان
سام بنیامین بی چه‌و گا نه‌و زه‌مان
وێنه‌ی کورد گورد مه‌شی نه مه‌یدان
(صفی زادە، ١٣٧٠: ٢١٣-٢١٤)
واتە: له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌ولا نۆزه‌ڕی شای که‌یانییه‌کان بوو، بنیامین له دۆنی سام بوو، به وێنه‌ی کوردی گورد (ئازا) ده‌چووه مه‌یدانی جه‌نگ.
شاوه‌یس قولی که له گوندی ده‌رزیان نزیک به شاهۆ ساڵی ٨١٠ی کۆچی هاتووه‌ته دونیاوه ئێژێت:
ئه‌سڵمه‌ن جه کورد
بابۆم کورده‌نان ئه‌سڵمه‌ن جه کورد
من ئه‌و شێره‌نان چه‌نی ده‌سته‌ی گورد
سڵسله‌ی سوپای زوحاک که‌ردم هورد
(صفی زادە، ١٣٧٠: ٣٨٣)
لێکدانه‌وه: ئه‌سڵم کورده، باوکم کورده و ئه‌سڵم کورده، من ئه‌و شێره‌م که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گوردان (ئازایان)دا، سوپای زوحاکمان تێکشکاند.
دیسانه‌وه‌يش له مه‌دحی باوه یادگاردا سروود هه‌یه که ناوی کوردستانی تێدا ده‌برێت، وه‌ک:
به‌رگ خودڕه‌نگی یادگار پۆشا
غوڵامان دیشان شا په‌نه‌ش به‌خشا
به‌رگ خۆدڕه‌نگی که‌رد وه خه‌ڵاتش
کورد و کوردستان دا وه به‌راتش
(هاشم کاکەیی، ١٩٨٨: ٩٥)
باوه یادگار به‌رگی خودڕه‌نگیی پۆشی، یاران بینییان که شا سهاک پێی به‌خشی، که ئه‌و به‌رگه‌ی کرده خه‌ڵاتی، کورد و کوردستانی دا به به‌راتی، بۆی کرده دیاری.
ئەنجام
یارسان ئایینێکی کوردییە، لە هەرێمی پەهلەوییان سەری هەڵداوە و بۆ ناوچە نزیک و دوورەکانیش بڵاو بووەتەوە. دامەزرێنەرانی ئەم ئایینە کورد بوون، بەڵام خەڵکانی تریش سەر بە نەتەوەی جیاواز سەریان بەم ئایینە سپاردووە. دامەزرێنەرانی ئەم ئایینە فەرهەنگی کوردیان پێ گرنگ بووە بۆیە ویستوویانە لە ڕێی زمانی کوردییەوە ئەو فەرهەنگە بپارێزن. زۆرینەی کڵام(سرووت)ەکان بە زاری گۆرانین، بەڵام بە زاری کوردیی ناوەندی(جاف)یش کڵام گوتراوە. فەلسەفەی ئەم ئایینە لەسەر چوار کۆڵەکە بنیات نراوە، ئەویش: (پاکی و ڕاستی و نیستی و ڕ‌دا)یە. لە خەسڵەتە دیارەکانی ئەم ئایینە: خوشک و برای ئایینی، سمێڵ هێشتنەوە، جگەرەنەکێشان، نەخوارنەوەی ئەلکهول، نەخواردنی گۆشتی بەراز.
چونکە ئەم ئایینە باوەڕی بە دۆنایدۆن هەیە، واتە گەڕی ڕۆح لە لەشدا، بۆیە هەموو مردنێک وەک لەدایکبوونەوەیەکی نوێ تەماشا دەکرێت و بەهەشت و دۆزەخ لەسەر ئەم دونیایەدایە. مرۆڤی باوەڕدار دەبێت لە ڕێی ویژدانی خۆیەوە داوەری بکات. چاکە بکات و لە خراپە دوور بکەوێتەوە. بۆیە گرنگییەکی زۆر بە ڕەوشتبەرزی دەدرێت، هەروەک لە ئایینەکانی تریشدا وایە.
پلەوپایەی ئافرەت لەم ئایینەدا لە هەموو بوارەکانی دینی و دونیاییدا لەگەڵ پیاو یەکسانە، چونکە ئەوەی حیسابی بۆ دەکرێت ڕۆحی مرۆڤە نەک ڕەگەزەکەی. لایەنێکی تر کە گرنگیی تایبەتی پێ دەدرێت مۆسیقایە، بە تایبەتی ئەو ئاڵەتانەی لە سەرهەڵدانی ئەم ئایینەدا لەناو کورددا هەبوون، یەکێک لە ئاڵەتە هەرە گرنگەکان (تەمیرە/تەنبوور)ە.
پەیڕەوکەرانی ئەم ئایینە بە چاوی ڕێز و یەکسانییەوە تەماشای ئایینەکانی تر دەکەن و پێیان وایە لە کۆتاییدا هەمووان لەبەر دەرکی ئێزدان یەک دەگرنەوە. پیاوچاکانی ئایینەکانی تر لە ڕێی دۆنایدۆنەوە لەم ئایینەدا ڕۆڵیان هەیە.
بەو پێیەی کە سەرهەڵدانی ئایینەکە لەنێو کوردان‌دا بووە، وشەکانی کورد و کوردستان لەناو دەقە ئایینییەکاندا بە شانازییەوە باسیان لێوە کراوە. هەمان شت بەنیسبەت ئایینی زەردەشتییەوە کە بنەماکانی ئەم ئایینە کاریگەرییان هەبووە بەسەر بنەماکانی ئایینی یارساندا و تێیدا ڕەنگیان داوەتەوە، هەر بۆیە وشەکانی ئا‌ڤێستا و زەردەشت لە دەقەکانی ئایینی یارساندا بەرچاو دەکەون.
“تەواو“
سه‌رچاوه‌کانی ئەم بەشە:
(1) بۆره‌که‌یی، صدیق (صفی زاده). (١٣٧٠) مێژووی وێژه‌ی کوردی، جلد اول، چاپخانه: چهر تبریز، إنتشارات ناجی، بانه/کوردستان،.
(2) کاکەیی، هاشم. (١٩٨٨) ئه‌ستێره‌گه‌شه‌ی ئاسمانی شاره‌زوور “سوڵتان ئیسحاقی به‌رزنجی” به‌شی یه‌که‌م ، گۆڤاری کاروان. ژماره ٦١

