فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پشە سپی

عەلی حەمەڕەشید
شاعير،سلێمانی
………………….

ئـەی پشە سپی چــاوڕەش

وەرە   بتگرمـــــە بـاوەش

وەرە خــــۆتم تێ ھەڵسوو

یاری دەکــــەین بێ پشوو

ھــاوڕێییەکی  چــــــاپوکی

گورج و وریا و بچــــوکی

خۆشـــــم دەوێی پشە گیــان

نـــازدار و ئێسک ســـوکی

جار جــــارەش    بمیاوێنە

خۆشی بـــــــــــۆ دڵ بهێنە

لە دواییشدا لە     ســەرخۆ

بۆ لانەکــــەی    خۆت بڕۆ

١١/٩/١٩٩٨