دەریا ھەورامی
شاعیر، سلێمانی
………………
بەهار لە دڵی بەفردا
لە دایک دەبێت
گەرچی سەرمای نابیناش
پەنجە بخاتە سەر ئومێدم
لە نێو تاریکی تەمدا
ڕووناکی بەستوویەتی
بینین چرای ڕۆحی دەوێت
ئەگەر نوتەک هەراسان نەبووایە
ڕێگە ون نەدەبوو
ئەوەی دەبینرێت
نە چاوەکانن نە دڵان
ئەو دڵانەن لە نێو درزبووندا
هێشتا باوەڕیان ماوە
هیوا لەو بولێڵەدایە
کە فێرم کرد
بینایی لە نێو خۆمدایە
هێندە ئازارم قووت داوە
بوومەتە توونێلی ڕەش
هەتا بێت
زیاتر قووڵ دەبمەوە ..
سکاڵاکان لە ژێیەکانی دڵمدا
قەدیان گرتووە
ئایا تروسکەی دیار
بەهادارترە لە خەونی نادیارم؟
گەیشتن بە ناخی دەریا ئەوینی دەوێت!

