فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

قامووسی ژین

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی
شاعیر، نەرویج

……………….

مینا مەلی سەوداسەری
سەر چڵی دار!
ئاخ!!! چەندە بێ ئۆقرەمە
بۆ بینینی ساتێکی یار!
تامەزرۆمە!
هەڵبێت پرشنگی زێڕینی!
چەشنی خوری دەمکەل بەیان!
بیڕەوێنێ!
خەمی هیجران!
کە ناخی کردوومەتە بریان!
کۆشم پڕ خایاڵی ئازیزانە!
ڕەنگی تۆخە!
وەهم و ترس و ژانە!
دەروون مەلی کۆچەر و
وەرزی خەزانە!
تەمەن لە مەودای هەڵدێرە!
وا خەریکە کوتایی دێت
وەرزی ژینم!
چاوەڕوانم !
لە لاپەڕەی ئەم ژینە تاڵە!
کەلەپچەو دیلم!
تاسەباری باوشێکی
پڕ لە سۆز و پڕ ئەوینم !
تەمەن لە مەودای هەڵدێرە!
لە لاپەڕەی قامووسی
ئەم ژینە تاڵە!
کەلەپچەو دیلم!
تاسەباری باوشێکی
پڕ لەسۆز و پڕ ئەوینم!
11/4/26