عەلی حەمەڕەشید
سلێمانی
…………….
لە سەیران بەن
باران بەخوڕ دەهاتە خوار
منداڵێکی بچکۆلانە
لەسەر ڕێگاکە دەگریا
بانگم کرد و بە هێمنی
دەستێکم هێنا بەسەریا
منداڵەکە زوو ژیر بۆوە
گریانیشی لەبیر چۆوە
لە گیرفانی پاڵتۆکەمدا
لەتێک نانم بۆ دەرهێنا و
دامە دەستی
دیسانەوە، منداڵە
کەوتەوە گریان
وتی خاڵە…من نازانم
بۆ خۆم بیخۆم
یاخود بیبەم بۆ دایە گیان!
سەیرانبەن\١٩٩١

