سەردار جاف
شاعیر و ڕەخنەگر،
ئەڵمانیا
……………….
جاویدانی گڕی جەنان، ئەوینداری ساڵانی تۆ
چرای چاوان کز و نابین، خەم لە دەرگەی داڵانی تۆ
بە حەسرەت بووم بەرکۆژەکەت، شمشێری سەر سینەی من بێ
بە ئافاتی تیری نیگا، کۆساگوری کۆڵانی تۆ
تاکە کووژیی دەرگیلەی ژین، ھا بەلای لێوەکانتەوە
ڕۆژپەڕی ناو ئەوینێکم وەک نەمامی کاڵانی تۆ
کوا باڵا نەمامی عەرعەر، ببێتە باغی ئیرەمم
کە شەیداییم سەوداسەر بێ، بسکنێم لە سەڵانی تۆ
دوندی یاخیت دڕکەوارە، بێدارم بۆ کوردی پۆشی
شەرتە ئەمجارە بێمەوە خانەخوێی کەرچلانی تۆ
جەنان : دڵ
بەرکۆژە: یەخە تا سەرسینە
کۆساگوڕ: برێتی لە ڕەنج بە خەسار
کووژی: سوچ، قوژبن، گۆشە
سەڵان : بەرزاییەکان
کەرچلان : تێکەڵاو

