فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

قوتابخانە

عەلی حەمەڕەشید
شاعير، سلێمانی
…………………..

بابە گیان دەڕۆم بۆ قوتابخــــــانە

جێی ھێنانەدی مەبەست گشتمـانە   

چون دواڕۆژی ڕون لــە وێدایە خـۆ

دەچــــم ھەتاکــــــو نەبم  ڕەنجەڕۆ

دەچـــــم دەخوێنم بگەم بە مــەرام

دەیدۆزمــــــەوە لەوێ ڕێی  ھیوام

لە سای سێبەری مامۆستای دڵسۆز

ســرودی شادی دەڵێم زۆر بە سۆز

قوتابخانەکـــــەم ،جێ ناھێڵم بست

دەبمە ھەڵگـــری مەشخەڵی زانست

تا ڕۆشنی کەم ڕێگـــــای تاری ژین

خەندە بخەمـــە سـەر لێوی بێ تین

بابە گیـــان  بابە، دەڕۆم ھەر دەڕۆم

بۆ قوتابخــــانە و بۆ مەبەستی خۆم

تاکو دواڕۆژم لەوێ بکـــــەم نیشان

بۆ خزمەتی تۆ  و گــــەل و نیشتمان

١٠/١٠/١٩٨٤