فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەونی ئەرخەوانی

ڕۆژا ناسر
نووسەر، فەڕەنسا

……………….

چاوەکانت نیگای پڕتەوی تیشکی جوان بینیمە!
ژیلەی ڕۆحت، نیشانی دونیای ئەزەلی شیرینمە!

شێوە و بوونت، سەودای بروسکی بەهار ئاسایە!
کانگای بێداری ڕۆحێکی نەسرەوت و بێ ئاگایە!

ئەتەوێ ببیتە کانگای پێنوسی شیعر و غەزەلم؟!
تا هەست بکەی چەنێ وێڵە نوقرەی مرواری دڵم

پرشنگی بەربەیانی لە شیعری منی بێباک و نامۆ
غەرقی تاڤگەی موحیببەتم بە، سازگار و بێ هۆ

قەدەرێکی دووڕیانی لە بوونی سەرکێشی ژیانم
مەستی دڵباختەی شەیدا، شکۆفەی سەر گوڵانم

بمێنە تۆ ئەی شیرین نیگار، باشترین هاوڕازی دڵ
هەست بکەم دونیای جوانم تا ڕۆژی خاک و ژێر گڵ

شەوگاریش ڕازایەوە بە ئەستێرەی سیوەیلی گەش
لە تاو هاتنت ڕەقسان، لە بیریان کرد ڕۆژگاری ڕەش

درەوشاوەی لە خەونی ئەرخەوانیم بوونت هەیە تۆ
قەدەرێکی لە ناکاویت، بە دەم شنەباوە ڕێ ئەکەی تۆ