فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کۆلارە

 عەلی حەمەڕەشید
شاعير\سلێمانی
…………………

کۆلارەکـــەم   ھەڵــــــدەدەم

بـــــۆ  ئاسمـــانی  ئەم شارە

مـــن دڵنیــــــام    دەبێتــــە

بـــەرزتــــــرین  کــــــۆلارە

…

زۆر  مــاندوو بووم  لەگەڵی

خــــۆم  دروستم  کــــردووە

ئـــاڵای      کوردستـــــانیشم

لەنــــاویا     نەخشــــاندووە

…

حەزدەکــــەم   لە بـــەرزیدا

بێت  و بچێت  تا شـــــەوێ

چونکە  مانگ و ئەستێرەش

ئاڵاکــــەمیان خۆشــــدەوێ

…