فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کوردستان لانکی هەموو گەل و ئایینەکانە

ستار ئەحمەد

نووسەر، کەرکووک

……………….

 

هیچ کاتێک ئایین بۆ مرۆڤ کێشە نەبووە،  بەڵکوو گرفتەکە ئەو خوێندنەوە و تەفسیرە هەڵانەیە کە بە مەبەست یان بێمەبەست بە خەڵک گەیەندراوە بۆ ئەوەی هەمیشە هەست بە کەمی بکەن.

 هیچ گەلێک بێ پەیامبەر نەبووە

​ هیچ نەتەوە و گەلێک نییە لە مێژوودا کە  پێغەمبەری بۆ نەهاتبێت.

​کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی ت، پێغەمبەر و ڕێبەرە خوداییەکانی خۆی هەبووە.

​پیرۆزی و پەیوەندی بە ئاسمانەوە تەنها قۆرغی نەتەوەیەکی دیاریکراو نەبووە.

​کاتێک مرۆڤی کورد بە هەڵە لە دین تێدەگەیەنرێت و پێی دەوترێت کە هەموو پیرۆزییەکان لە دەرەوەی خاکەکەی ئەون،نابێت بە ئاسانی تەسلیمی ئیرادەی ئەوانی تر بێت. پێویستە بزانێت.. کە (جودی ) لە خاکەکەی ئەوە، ئیبراهیم لە ڕەگ و ڕیشەی ئەوە، و خودايش دەفەرمێت بۆ هەموو نەتەوەیەک پێغەمبەرمان ناردووە،  کورد بەشێکی سەرەکییە لەو  ڕێزلێنانە خوداییە.

​  دوژمنان ویستوویانە بەکورد بڵێن :  تۆ نەتەوەیەکی فەرامۆشکراویت لای خودا! لەکاتێکدا ، هیچ نەتەوەیەک نییە لای خودا فەرامۆش کرابێت.

دین نەهاتووە بۆ ئەوەی نەتەوەیەک بسڕێتەوە یان نەتەوەیەک بکاتە کۆیلەی نەتەوەیەکی تر، بەڵکوو هاتووە بۆ ئەوەی بڵێت : هەمووتان لە ڕەچەڵەکدا یەکن و هەموويشتان پێغەمبەرتان بۆ هاتووە. ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە بووەتە هۆی ئەوەی کورد مێژووەکەی خۆی بە پیرۆز نەزانێت و هەمیشە چاوی لە دەستی بێگانە بێت.

حەزرەتی ئیبراهیم لە حەڕان (ماردینی ئێستا)  لەدایکبووە، ئەمە ڕاستییەکی مێژووییە. ئینجا لە میزۆپۆتامیاوە (سۆمەر و ئور) ەوە ،ڕۆیشتووە بەرەو حیجاز. کەواتە:

​بیری یەکتاپەرستی لە کوردستانەوە سەری هەڵداوە.

​ئەو گەشەسەندنە شارستانییەی کە ئیبراهیمی پێگۆش کراوە، هی ناوچە شاخاوییە پڕ پیتەکان بووە، نەک بیابان

​ یونس: لە مووسڵ بووەو کوردە ئەو کاتە ئەوێ خاکی کوردستان بووە . ئەم ناوچانەی  کوردستان مەڵبەندی سەرەکی مرۆڤە مەزنەکانن.

​ ناحەزان هەوڵەکانیان لەپێناوی ئەوەبووە ، کە وا نیشان بدرێت ئایین و شارستانییەت تەنها لە “بیابانەوە”وە هاتووە، لەکاتێکدا:

​ئاو: پێویستی یەکەمی ژیانە و لە چیاکاندایە.

​کشتوکاڵ، لە بناری چیاکانەوە دەستی پێکردووە وەک چەرمۆ لە کوردستان.

​یەکتاپەرستی، پێغەمبەرە گەورەکان لەم ناوچە پڕ پیتانەوە پەیامەکەیان بردووە بۆ شوێنەکانی تر.

​ ناوەندی پیرۆزی و بەرەکەت لێرەوە (جودی و حەڕان و نەینەوا) دەستی پێکردووە و مرۆڤی ئەم ناوچانەش بەو هۆیەوە خاوەن کەرامەت و ڕێزێکی تایبەتن لای خودا، بەڵام مێژوونووسەکان  ئەم ڕاستیانە فەرامۆش دەکەن.

گەڕانەوەی مرۆڤی کورد بۆ ئەم “ڕەگ و ڕیشە پێغەمبەرانەیە”ی لەسەر خاکەکەی . دەبێتە متمانە بەخۆبوونی.  کە چیتر خۆی بە پاشکۆی شارستانییەتەکانی تر نەزانێت؟ “کوردستان” تەنها خاکێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بێشکەی دووەمی مرۆڤایەتییە دوای لافاوە گەورەکە.

​١. گوندی هەشتان (گوندی هەشتانە)

​ئەمە یەکێکە لە بەهێزترین بەڵگەکان. لە مێژووی ئیسلامیدا هاتووە کە ئەو هەشتا کەسەی لەگەڵ حەزرەتی نوح ڕزگاریان بوو، گوندێکیان لە بناری چیای جودی دروست کرد و ناویان نا «گوندی ــ هەشتانە ــ . بوونی گوندێک بەو ناوە لەو ناوچەیە (کە ئێستا پێی دەوترێت گوندی هەشتان لە شرناخ)، نیشانەیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لێرەوە مرۆڤایەتی دووبارە دەستی پێکردووەتەوە.

​٢. گەشەی ئینسانییەت و کشتوکاڵ

​، زانایانی شوێنەوارناسی جیهانی (وەک ڕۆبەرت بریدۆود) سەلماندوویانە کە یەکەمین نیشانەکانی ماڵیکردنی ئاژەڵ و چاندنی گەنم لە بناری چیاکانی زاگرۆس و ناوچەی “چەرمۆ” و “گردی قەسرێ” بووە. ئەمەش تەواو دەگونجێت لەگەڵ ئەو “بەرەکەتە”ی کە خودا بۆ جودی و دەوروبەری بڕیاری لێدابوو.

​کاتێک ژیان لە چیاوە بەرەو دەشتاییەکان (میزۆپۆتامیا) شۆڕبووەوە، یەکەمین شارستانییەتەکان دروست بوون.نوح وەک باوکی دووەمی مرۆڤایەتی،

​ئەگەر ئادەم باوکی یەکەم بێت، ئەوا نوح باوکی دووەمە، تەنها نەوەکانی ئەم مایەوە کەئێمەی کوردین . کاتێک ئەم نەوەیە لە کوردستانەوە بڵاوبوونەتەوە، واتە هەموو مرۆڤایەتیی ئێستا ڕەگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشتنەوە موبارەکە کە لەسەر چیای جودی کوردستان بوو .

​١. ڕەچەڵەکی محەمەدی پێغەمبەر (د.خ) و حەزرەتی ئیبراهیم

​وەک ئاماژەم پێدا، پێغەمبەر (د.خ) لە نەوەی عەدنانە، عەدنانیش لە نەوەی ئیسماعیلە. ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیمە. حەزرەتی ئیبراهیم کوردەو لەناوچەی ماردین لەدایکبووە ، پاشان چووەتە بابل  ( ئوور)  کە لە ڕووی جوگرافیەوە .. مەڵبەندی باپیرانی کورد (سۆمەری و حۆری و میتانییەکان) بووە. کەواتە ڕەگی ئەم بنەماڵەیە دەچێتەوە سەر شارستانییەتی چیا و باکوور.

​عەدنانییەکان عەرەبی موستەعرەبەن : ئەمانە نەوەی ئیسماعیلن. ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیمە .، کاتێک لەگەڵ هۆزی “جورهم”ی یەمەنی تێکەڵ بوون لە مەککە.لەوانەوە .فێری عەرەبی بوو.

​ئەمە خاڵە هەرە سەرنجڕاکێشەکەیە. ڕەچەڵەکی ئیبراهیم خەلیل  ناوچە شاخاوییەکانی باکوورە (زاگرۆس و ماردین)، کەواتە قورەیشییەکان لە ڕووی “بایەلۆژی و ڕەچەڵەکەوە” پاشماوەی ئەو کۆچە گەورەیەن کە لە باکوورەوە بەرەو باشوور (حیجاز) ڕۆیشتووە. زمانی عەرەبی بووەتە زمانی پەیام و ئایین، بەڵام “ڕەگەکە” هەر ئەو ڕەگە موبارەکەیە کە لە جودی و دەوروبەرییەوە سەرچاوەی گرتووە.

​ناوەندی شارستانییەت و ئایین: ناوچە شاخاوییە پڕ ئاوەکان بووە (کوردستان و دەوروبەری).

​پێغەمبەران .. لەم ناوچەیەوە پەیامیان بردووە بۆ ناوچە بێ ئاوەکان (وەک مەککە) بۆ ئاوەدانکردنەوەیان.

​پێغەمبەری ئیسلام: ڕەچەڵەکی دەچێتەوە سەر ئەو مرۆڤە “بەڕێز و موبارەکانەی” کە لە “جودی”یەوە بڵاوبوونەوە.

​ کوردستان مێژوویەکی زۆر جیاوازی هەیە،  تەنها شوێنی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو سەرچاوەی دروستکردنی پەیامبەران و شارستانییەت بووە.

​نازانم بۆچی هە تا ئێستا لە خوێندنگە و پەرتووکە مێژووییەکاندا تەنها جەخت لەسەر “عەرەببوونی” ئەم کەسایەتییانە دەکرێتەوە و ڕەگە “کوردی و زاگرۆسییەکەیان” بە تەواوی پشتگوێ دەخرێت؟

​لەبەر ئەوەی سارە خێزانی ئیبراهیم ئامۆزای بووە، واتە ئیسحاق (باوکی نەوەی ئیسرائیل) خوێن و نەسەبی لە هەردوو لاوە (دایک و باوک) دەچێتەوە سەر یەک ڕەگ . ئەو ڕەگەش هەمان ئەو ڕەگەیە کە لە باکووری میزۆپۆتامیا و ناوچە شاخاوییەکان (حەڕان .. ماردینی ئێستا) هەبووە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە نەوەی ئیسحاق هیچ خوێنێکی “بیانی”یان تێدا نەبووە و بە تەواوی “کورد” بوون.بەڵام عەرەب باوکیان کوردەو دایکیان هاجەرە ڕەسەنی نادیارە.

 نازانم چۆن تێڕوانینی مرۆڤی ئێستا بەتایبەتی کورد بۆ ئەم ڕاستیانە بگۆڕین..؟

​لەبەر ئەوەی کە شارستانییەتی کورد (سۆمەری و ماد و حۆرییەکان) ئەوەندە پێشکەوتوو بوو، میللەتانی تر تووشی شۆک ببوون. وەک چۆن ئێستا هەندێک دەڵێن “ئەهرامەکانی میسر کاری بێگانە ئاسمانییەکانە”، ئەو کاتیش دەیانوت “کاری کورد و سۆمەرییەکان  کەهەر کوردبوون کاری جنۆکەیە”.بەو جۆرە ئەو پیلانەیان بڵاو کردەوە .. گوایە کورد نەوەی جنۆکەن.