چرۆ ڕەشید
چیرۆکنووس، سلێمانی
…………………………
شوێن سەرشانۆیە،بەوێنەی گوڵ و خۆرو گیانداران ڕازێندراوەتەوە،کارەکتە؟رەکان تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ شەش ساڵاندایە
سەرشانۆ کەمێک تاریکە
منداڵان هەموو بەیەک دەنگ،هاواردەکەن
بۆچی خۆر دیارنەماوە؟
وا تاریک بووە ئەمناوە؟
ژینگەتەواو شێواوە
هیچ ڕوناکی نەماوە
هەورودووکەڵ وڕەشی
ڕوی ئاسمانیان داپۆشی
وەرن بابەڵێن بدەین
ئیترژینگە پیس نەکەین
تاخۆری زێڕین و جوان
بێت وبچێت لەئاسمان
ئاسمان
……….
(جلی کوردی شینی لەبەردایە)
من ئاسمانی بەرینم
چەتری گەورەی زەمینم
خۆروکانی وگوڵ وئاو
دەپارێزم وەکو چاو
بەهەوروگرمە وباران
گوڵ ئاو دەدەم بەهاران
هەور
……….
تەماشابۆم بڕوانن
ڕەنگەکانم چەندجوانن
من میوانی ئاسمانم
هەورە ڕەنگینەکانم
ببینن چۆن ڕادەکەم
لەگەڵ با سەما ڕادەکەم
شادی بەزەوی دەدەم
باخ وکێڵگە ئاودەدەم
کاتێ دەبم بەباران
دەڕژێمە ناو ڕووباران
شادی هێنی هەمووانم
هۆی مانەوەی ژیانم
باران : من دڵۆپەی بارانم
وا لەناوهەورەکانم
کاتێ تک تک دێمەخوار
خۆشی دەدەم بەگوڵزار
ئاوی ڕوباروکانی
زۆر زیاد ئەبن بەجوانی
بەفر
………
ئای چەندە جوانە ئاسمان
تەماشاکەن منداڵان
لەوەرزی سەرماوزستان
دادەبارێم بە سەرتان
تۆش هێمن ولەسەرخۆ
بەنێوبەفردابڕۆ
چاوڕێم بن جاروبار
کلو کلو دێمە خوار
بەبێدەنگی وبەکپی
ڕەنگی دەشت ودەرسپی
جلی گەرم بپۆشن
بەیەکەوە دڵخۆشبن
جوانی سروشت وئاسمان
بۆئێوەی خنجیلەوجوان
شێرە بەفرینەو یاری
زستان دەیکات بەدیاری
گۆرانی گۆڕانکاری وەرزەکان
زۆر خۆشە ئێمەی منداڵ
ئاسوودەین چوار وەرزی ساڵ
ئێمەی خنجیلانەوجوان
بووین بەهاوڕێی وەرزەکان
وەرزێک ناوی بەهارە
پڕلەگوڵ وگوڵزارە
وەرزی هاوین گەرمایە
میوەی بەچێژی تیایە
پاییز وەرزی خەزانە
وەرزی گەڵاڕێزانە
وەرزێکیش بەفرو باران
ساردەوپێی دەڵێین زستان
…….
خۆر
(جلی کوردی لەبەردایە وێنەی خۆرێکی گەورەی لەسەرە)
سڵاو سڵاو منداڵان
واهاتمەوەبۆلاتا
من زۆرگەرم وبەتینم
لەناو ئاسمانی شینم
خاوەن تیشکی زێڕینم
دڵخۆشن بەبینینم
گەرمی وڕووناکیی دێنم
ژینتان بۆدەڕازێنم
ئەگەرنامناسن خۆرم
سەرچاوەی وزەی زۆرم
گوڵ
(جلی کوردی لەبەردایە وێنەی گوڵی جۆراوجۆری لەسەرە)
من گوڵی هەمەجۆرم
پەروەردەی تیشکی خۆرم
بۆخۆمان بوین بەهاوڕێ
ئای چەندخۆشەکەهەڵدێ
بەیانیان زووچاوەڕێم
گزنگی خۆربدات لێم
خونچەوچرۆم دەپشکوێ
بۆژیان دەکەومەڕێ
بەڕوناکیی وبۆنی خۆش
گەردون دەهێنینەجۆش
ئاو
(جلی کوردی لەبەردایە،وێنەی ڕوبارێکی لەسەرە)
منیش بناسن ئاوم
هاوڕێی گوڵ وهەتاوم
هەرهەمووئەم جیهانە
ژینگەی بەئێمەجوانە
کێڵگەوباخی نیشتیمان
شادی دێنن بۆ ژیان
ئاوی ڕوبارو کانی
دەبنەهۆی ئاوەدانی
ئای لە دیمەنی جوانی
کاتی گەشت وسەیرانی
گزنگ و گوڵ لەگەڵ ئاو
ڕوناکیی دەدەن بەچاو
منداڵان
(جلی کوردی ئاڵ و واڵایان لەبەردایە)
ئێمەهەموو ئامادەین
ناوەستین هەوڵدەدەین
ژینگەمان ناشێوێنین
گوڵ ونەمام دەچێنین
سروشت سەرچاوەی ژینە
بەخۆرو ئاو ڕەنگینە
منداڵ وگوڵ وئاسمان
دەبن بەتابلۆی ژیان

