
وشەکانی مەزاری وێژە لەتەک بولێڵ و گزنگی پایزە ڕۆژێکی خەزان، ئەسرینی بەخووڕی بۆ تێکشاندنی ھەتاھەتایی خودان قەڵەمێکی ئێستاتیکای زەمەنی زێڕینی وێژەی کوردی ڕشت، ئێمەی لە غەفڵەتی بەردەوامی تەمەنی نووسەرێک ڕاچەنان، کوردستان بەری بەیانی ئەمڕۆ١٠⁄ ١٠ ⁄ ٢٠٢٦ بە ئۆغرێکی نووسەری ناوازەی کوردڕەسەن مامۆستا و وێژەری دیار و ناسراو جەلیل کاکەوەیس بۆ ھەتاھەتایی بە سەراپا ناوەندەکانی کولتوور گەیاند، مامۆستا جەلیل کاکەوەیس یەکێک بوو لە قەڵەمە ھەرە دیار و جوان و بەھادار و ناوازەکەی کەرکووکی کوردان، ئێمە لە فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان – دیاسپۆرا، پرسە و ھاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادە و ماڵباتەکەی ڕادەگەیەنین و ھاوبەشی خەم و ناسۆری و کەسەربارییانین، تەمەنی درێژی بۆ کوڕ و نەوەکانی جێھێشت بێت، لە دەستدانی مامۆستا جەلیل بە تەنھا کۆڤانێک نییە لەناخی ئێمەدا وەلێ کۆڤانی خودی وێژەی کوردییە، ڕۆحی شاد و ئارامگەی پڕ گوڵ .
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان – دیاسپۆرا
١٠ ⁄ ١٠ ⁄ ٢٠٢٦
ئەڵمانیا

