نه‌ژاد عزیز سورمێ
نووسەر، هەولێر
………………..
نیگه‌رانی گۆرانییه‌كی مۆرههڵگهڕاوه
چرۆی گرتووه
نیگه‌رانی ، له كه‌فی شیر
له خوێنی دره‌وشاوه ده‌چێ ..
شه‌و ئیمپراتۆریهتێـكی بێ نوێنه‌ره
كپ .. ڕ‌اكشاو .. سامناك
به كڵاوڕۆژنه هه‌تیوكه‌وتووه‌كاندا
هێرش دێـنێ ..
به‌ڵام ئومێد
له ناو قه‌وزه‌ی
گه‌مه به‌دنیهاده‌كانی ژیانههڵلووشاندا
ون نییه .
ئه‌ی خۆری كوژاوه
كه پڕ به سووتانی خۆت
تیشكمان به‌سه‌ر دهبارێـنی !
خه‌یاڵم به لای تۆدا دهشكێـتهوه
تاسه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتییانه
له ناخی ڕوانینه بههارییهكانماندا
ڕوو له سه‌رابستان
ڕوو له به‌نده‌ری دژواری
زامێـكی دی
به ته‌وێڵی پرسیاره دوایی نه‌هاتووه‌كان
له شه‌فه‌قدا ئۆقره ده‌گرێ و
خه‌ون ده‌بینێ : ده‌گری …
– نه‌هاتبووین ته‌نیا بین
نه‌هاتبووین گه‌سكی مێژوو
به‌و شاڵاوه بۆ ڕابردوو
بۆ یه‌كه‌م هه‌نگاومان بباته‌وه ..
خه‌یاڵت ده‌كه‌م
له هه‌واری چۆلپه‌رست و سه‌ركێشان ده‌تبینم ..
به ته‌نیشت تارمایی
شاره كراوه داخراوه‌كاندا
به ته‌نیشت ئاهه‌نگه ته‌نیاكان
گوڵێـكی حه‌په‌ساو
له تێكستێـكی بژوێندا ..
نیگه‌رانییه‌ك
به‌چكه‌ی زۆڵی كۆمپانیاكان
له كونی ده‌رزییه‌وه
به‌سه‌ر شارستانیه‌تی داده‌ده‌ن
ئهفسوونێكیان پێیه
ژنه باڵا به‌رزه‌كانی ئیتاڵیا و
سیما خه‌مباره برۆنزییهكانی ئیسپانیا
به‌ژێر به‌یداخی
كووره‌كانی دۆزه‌خدا ده‌به‌ن
له په‌لكه‌زێڕینه ،
له ڕۆشنایی ئاسۆیان دوور بخه‌نه‌وه ..
پیاوان
گۆشه‌گیرییان له كۆڵ ناوه
له سپێده‌یه‌كی ناكاوی مردوودا
كچ و كوڕانی ڕێبه‌ندانی
پێ ئاشنا بكه‌نه‌وه ..
ئه‌وه هه‌ڵپه‌ی ئاده‌مزاده
له بۆشاییه‌وه به‌ره‌و بۆشایی
ڕێ ده‌گرێ
وڕێنه ده‌كا :
به‌ختیاری له باڵۆنێـكی ته‌نك و
زاراوه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه زیاتر نه‌بوو .
ڕێگا چۆله
خه‌ون چۆل
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه خواوه‌ند
هه‌ڵوه‌سته له چۆلایهتی بكا ،
كه‌ی به‌رپای كردووه ؟
كۆڕسی به‌ره‌به‌یان
وه‌ڵامی جریوه‌ی چۆله‌كان ناداته‌وه ..
ئێواره
گولله نایبڕێ
ژنان
هاونشین ، لێـكدابڕاو
خۆیان له سه‌مایه‌كی تۆزاوی جێهێشتووه
هه‌ڵدراونه‌ته ناو قایه‌خێكی چارۆگه دڕا‌و
جێوه‌ڕێ، له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا
ورده شه‌پۆل
ده‌یبه‌ن و ده‌یهێننه‌وه ..
به‌ڵام ڕۆحه ئاماڵ فریشته‌كان
بووكه‌به‌فرینه‌ی به‌رائه‌تی منداڵین ..
ئاوازێكی غه‌ریب
كۆمپانیا زێڕكفته زهرووتهبعهكان
له دیمه‌نێكی دیار و نادیاری
كه‌ناری ڕۆخانه‌یه‌كی كڕنۆشبهردا
بانگێـكی ناوه‌خت
بێده‌نگیی پێ پۆشیون
به تاریكاییه‌كی ڕووتی سپاردون
ته‌نیا به عاشقان په‌رت ده‌بێ ..
ئای نیشتمان
وڵاتی شاراوه
هه‌ڵكه‌وته‌ی دیواری له‌رزۆك و
بڵێسه‌ی كوژاوه ..
ئای نیشتمان
نه‌غمه‌ی گۆشه‌گیری
ڕووباری له هاژه كه‌وتوو
باڵات سێبه‌ری پێوه نه‌ماوه
لێم گه‌ڕێ له حه‌ره‌می نهێـنیهكانت
سه‌رخه‌وێ بشكێنم ..
ئای نیشتمان
سۆز پێمه‌وه ده‌دا
هه‌سته‌وه كهمانجهكهت هه‌ڵواسراوه ..
باسكی كوێـرم
له چاوه‌ڕوانی دوا سه‌مفۆنیادا
له‌و دیوی
ئه‌و په‌نجه‌ره خهمبارانهدا ده‌كوتم
به‌سه‌ر به‌هاره ڕۆژگاربردووهكان ده‌ڕوانن .
ورشه‌ی زه‌رده‌په‌ڕ
له ته‌مێكی چڕ چه‌قیوه ، ناگات
گوڵی هیوای داری سێـبووری
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كچ و كوڕانی ڕێبه‌ندان
وێنه‌ی دێرینی زایه‌ڵه له‌بیرچووه‌كان
ده‌داته‌وه ..
خاك به‌ته‌نێ ماوه‌ته‌وه
كه‌س ڕووی تێ ناكا
كه‌س سڵاوی لێ ناكا
یادگارییه‌كان
له شۆسته‌كان پیاسه ده‌كه‌ن
ماچی دوور به دوور
به فرمێسكی ساته له‌ده‌ست چووه‌كان
به ڕوومه‌تی شه‌وی ده‌یجوور
دێته خوارێ ..
عه‌شق
له نواڵهیهكی لاسار و بنبه‌ست
به ڕه‌نگی زه‌رد و لێوی به باره‌وه
سروودی ( كوا من ) و به‌یده‌ستی ده‌چڕێ ..
ئه‌وه ئه‌و وه‌رزه
ئێـش و له‌زه‌تی
له دونیادا سڕ كرد
ئه‌وه ئه‌و ڕۆژه‌یه میرم
بازن له زه‌ند و مه‌چه‌كی
شارستانییه‌ت داده‌ماڵێ ..
بێده‌نگی به‌رده‌وامه
گریان له چاوی
كچ و كوڕانی ڕێبه‌ندان دواخراوه
به تێـكشكاوی خۆی ده‌نوێنێ
بانگ ناگاته قاوه‌خانه تۆزاویهكان
ئارامی دونیا
به مه‌رگ و
كاروانی جه‌نازان داپۆشراوه
سۆز و شه‌یدایی
به خۆیان و شه‌پۆلی خنكاویان
له تافی هه‌رزه‌یی زه‌نوێران
ڕاكشاون ..
لێ شه‌وی ژیان جوانتره له‌و ئاسۆیه‌ی
خۆری ژه‌هراوی لێ هه‌ڵدێ
مۆته‌كه‌ی
به خهرقهیهكی دڕاوه‌وه ،
پۆشته‌تره
له‌و گه‌نجینانه‌ی
خۆپه‌رستییان
تێ دا ده‌كرێ .
ئاره‌زوویه‌ك
له چاوی هه‌زاران هه‌زار
قه‌تیس بووه
بۆنی به‌فر
سه‌دای قومریان ده‌داته‌وه
سیحری خاك،
به برووسكه و چه‌خماخه‌یه‌كی وێـڵیش بێ
بارانی هیوای لێ نابڕێ ..
خۆشم ویست
سرووشتم خۆش ویست
وه‌ك عاشقێك نازانێ بۆ عاشق ده‌بێ
خۆشه‌ویستی
كه له ئه‌زه‌لدا به‌ر مرۆڤ كه‌وتووه ،
لاوانه‌وه‌ی گۆڕستانان نییه
سه‌فه‌ری ڕههێـڵهیه
خه‌ڵوه‌تی به‌دبینی
ئایكۆنی سه‌رده‌مه سه‌خته‌كان ..
خه‌می ئه‌به‌دی ئه‌وه‌یه
سیحری خاك نه‌بینی ..
نه‌زانی
گۆرانییه سه‌رسامه تیژه‌كانی با
بۆ بێ بیانوو له ده‌رگامان ده‌ده‌ن
نه‌زانی
مرۆڤ
بۆچی ؟
بۆ كوێ ؟
تا كه‌ی ؟
من ڕۆحت ده‌بینم
ڕۆحی تۆم دی
تاوكهوتنان كه ده‌ڕۆیی …
هه‌ر ئه‌و ڕۆیشتنه بوو
هاتنه‌وه‌ی نه‌بوو ..
خوێنی مه‌سیحه‌كانی ئه‌وسا و ئێستا
پڕشنگی ناوازه‌ن
له ناخی ڕوانینهكانماندا ..
ڕوونایی
وێنه‌ی ئاوپژێـن
گۆ گۆ
به مه‌مكی ژنان دێته خوارێ ..
ئێمه له شاییه‌كی ڕه‌نگین داین
بیر له باڵ ، له فڕین
له ( كوا من ) ده‌كه‌ینه‌وه
كه هێدمهگرتوو پاڵی
به په‌رستگه‌كانه‌وه داوه ..
ڕه‌نگه دیمه‌نه‌كه بگۆڕێ
دیمه‌نه‌كه ده‌گۆڕێ ..
له‌وانه‌یه ئاره‌زووه‌كانم
له ساته نه‌رمه مه‌حاڵه‌كان
لێ بچنه‌وه
ڕه‌نگه ساماڵێكی بێگه‌رد
نیشانه بێ بۆ مه‌رگ
به‌ڵام تا ئه‌و وه‌خته‌ی
ڕووبار و چۆم
چیا و دره‌خت
سڵاوی خواحافیزیم لێ وه‌رده‌گرنه‌وه
هه‌ر به جوانی ده‌تانبینم
كچ و كوڕانی ڕێبه‌ندان .
سه‌ره‌تای نیسانی 2020
dar

