فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

مامۆستا

عەلی حەمەڕەشید
شاعیر،سلێمانی

…………………….

مامــۆستا شـیرینــــەکـەم
ھاندەری ھیواو خـــــۆزگـەم
تۆ بۆ ئێمــــەی وەک خـونچە
تیشکی خۆری لـــــە باخچە
بە خۆشــەویستی و ســۆزت
بە کــــــــاری زۆر پیرۆزت
شتی جوانمـــان فێر دەکەی
ھۆش و بیرمـان تێر دەکـەی
تـــا ئێمـــەی بچکــۆلانە
لەم باخچە خۆش و جــوانە
گورج و گۆڵ و چـــالاک بین
ڕوو لە ئاسۆی ڕوونــاک بین

١٩/٧/١٩٩٨