فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

قوتابخانەکەم

عەلی حەمەڕەشید
شاعیر، سلێمانی

……………………

گشت دەزانین قوتابخــــانە
دووەم ماڵی ئێمـــەی جـوانە
ھەموو ھاتووین بۆ خوێندن و
دڵمان لـــــــەوێ شادومانە

بۆیــــە دەڵێین وا بڕیـــــاربێ
تا ئاسۆمــــان پرشنگـــداربێ
بێ ماندوو بوون کۆشش بکەین
تا سەرکەوتن وەک خۆر دیاربێ

لە ئاسمــــانی پڕ ئــــەوینی
ئەم شــــــارەدا بەشــیرینی
قوتابخانە جوانەکـــــەمــان
ناوی دیــــارە بــــە ڕەنگینی

مامۆستاکـــان ئازیزمــــانن
خۆشــەویست و میھرەبانن
بۆ پەروەردە و بۆ فێربوونمان
لــــــە ھەوڵدان بێ وچانن

٧/٩/٢٠١٩