نهژاد عزیز سورمێ
نووسەر، هەولێر
…………………..
ئەی (ئێستا)!
(ئێستا)ی لەتاراوگەی ڕەهاوە هاتوو
وەك قسە سادە و قووڵەكانی منداڵان ..
خەیاڵی ،
ئێوارە خەمبارەكانی ئاو و
كەزیی ئەستێرە داڕژاوەكان دەكەی ..
نیگەرانییەكی بروسكەدار
بەسەر ڕۆژ و مانگ و ساڵمان تێدەپەڕێ ..
زەماوەندێك بوو
قەسیدەی
بەكڵاوڕۆژنەی كۆڵیتان
بەردەدانەوە ..
ئەی (ئێستا) !
سوڵتانی ون بووی بیابانان ..
كەشتی بێ چارۆگە ،
نامۆی لەگەڵ ئاودا ئێشكـگر ..
شەوی گڕگرتووی
جەستەی ڕووتی
ئاوازە جەنازەییە كڵۆڵەكان ..
لەوێ ،
لەبەرزایی وەحشەتناكی ئیرۆتیكادا
بوارێكی دژوار چاوەڕێمانە
دەنگ و ڕەنگی
لەبۆشایی مێـینەتیدا دەلەرێنەوە ..
ئەی ئێستا !
گوایە تێشتت لە (هەزارمێرد) و
فراڤینت لە (چەرموو)دا خواردووە و
شەو لە مەیخانەكانی (ئوور)
مەست بووی ..
كوا ؟
كوا تـێزی ئیرۆتیكا ؟
كوا باڵای ئەبەنووسیی
ساقییە چاوكـاڵەكان
زرنگانەوە و كێشمانەی شارستانییەت كوانێ ؟
ئەی (ئێستا)!
بە كەنارێكدا دەڕۆین
تاریكیمان بەپێش كەوتووە
تاریكیمان لە دوو دەڕوا ..
هاوارمان ،
لە هاواری ناو مۆتەكان دەچێ
بە هەناسەبڕكێی خۆمان ڕادەپەڕین ،
بێدار دەبینەوە .
ئەی ئێستا !
مێـینەتی مێژوو چی لێ هات ؟
پیاوەتی جوغرافیا كوانێ ؟
بە سۆزی (ئێستا)ی ئەوساوە
گوڵـێـكمان بداتێ
ماچێكمان بكا
لە ڕووناكییەوە هەڵێـنجرابێ؟
كە (ئێستا)
پەرچەمی بەردەداتەوە
تەنیا ڕەشایی
لە ئاوێنەدا دەبینێ ..
ئەوە تۆی (ئێستا)
ئێرۆتیكانە
لەسەر كلیلی ژەنگاوی
بانكەكان
بە دیار گۆڕی
چەند جار هەڵدراوەی مێژوو و
نگینی چێژ
ڕاكشاوی ..
بیر لە ئاگرەی دەبەنگایەتی دەكەیەوە ..
*
پڕشنگی خۆر
بەناو قژی ئاڵۆزكاودا
دەچێتەوە سەر
ئەو توولە ڕێیانەی
بانگی پەرستگایانی ناگاتێ ..
(ئێستا) لەوێدا
بە هێمنی ،
غەریبانە گیان دەسپـێرێ ..
لەوساوە وێنەی لـێچووەتەوە
لەوساوە
بە لاپرسەنی نەدیتكان
لەگەڵ ئاودا دەنوێ و
لەگەڵ ئاودا
خۆی بە تاشەبەرد و
ڕەگی سپـیدارەكانی كەنار دادەدا
ئەنكیدۆیانە ،
بەجەستەی ژنێـكی ڕاكشاو هەڵدەخەڵەتێ ..
لەوساوە (ئێستا)
بووە بە مەملەكەتێـكی
كەس بە كەس نەبووی
بێ تەخت و بێ ناو و نیشان ..
لە غەفڵەتی بارانی ئێواران و
ئاسمانەی نەسیمێكی لەریو
لە شەوێكی نووتەك دەكا ..
هەرهەرایەتی مردووانی
تێدا زیندوو دەبـێـتەوە.
*
ئەی (ئێستا)!
وێنەی هاوچەرخی دێرینی
لە خوێـنێـكدا گەوزاو
ڕەنگدانەوەی مانگە
بەئاسمانی تۆراوەوە ..
لەو ئاوێـنانەی
لە شەڕەكاندا شكێنران و
لە دیمەنێـكی نەدیتراودا
(ئێستا)ی دێرین
دێرینی (ئێستا)
دەدەنەوە ..
ئەی (ئێستا)!
تۆ نووكە ڕووناهییەكی سپی
بە لووتكە بێباك و ماندووەكانەوە
شۆڕ دەبییەوە ..
گەردانەیەكی پچڕاوی
بەسەر جەستە ڕاكشاوەكان وەربووی ..
جوانییەكی ،
نە لار دەبێـتەوە ، نە دەشكێـتەوە ..
بەڵام هەرگیز ساف نابێتەوە ..
ئەوە دووكەڵی پەرت بووی
سپێدەدەمانی شارە
لە نهێـنی هەڵدێ
بچێتەوە ناو نهێـنی ..
خەون بە خەونەوە دەبینێ ..
ئاهەنگ لە ئاهەنگدا دەگێڕێ ..
گریان بەگریان دێنێ ..
لەوێ ،
لە پەژمووردەیی جەستە ئیرۆتیكاییەكاندا ،
لەبن باخەڵی سۆزاوی مێـینایەتیدا
ژیان گوناهێـكی بەردەوامە ..
لە پرسیارە بێ وەڵامەكان ..
شێوازێـكە لە شێـتیی
بەناو هاڕمۆنیای ڕەنگە گەرمەكانی
تابلۆیەكدا تێدەپەڕێ ،
ڕووت ..
ئاسودە ..
دڵخۆش بە كورتە خەونەكان ..
دڵخۆش بەو ئایكۆنانەی
نە وێنەی دێرینیان پێوە ماوە
نە ڕووناكی (ئێستا)..
ئەی (ئێستا)!
بۆشاییە
بۆشاییە
بۆشاییە (ئێستا)
بە ڕووبار خوێـنی
لەبەر دەڕوا ..
دەشتە بە پیتەكانی سۆمەر
لە (ئێستا)ی ئەوسادا
لەقووڵایی سەقامگرتووی زەوی
دەگیرسێـنەوە ..
شەوی بۆیەكراو بە خۆڵ و خاشاكی
شەقامی مەیخانەكان
بە تریفەی وەهم دەدرەوشێنەوە ..
ئەی ئێستا !
تاجەگوڵینەی
وەسوەسەی جەستە پاڵـكەوتووەكان !
مەڕۆ.. بمێنەوە!
شەبەنگی ئەبەدییەت
بەكوێریش دەبینرێ ..
چاو ،
هێزی بـینـین
لە ڕووناكی نا
لە زەردەخەنەی خواوەندان وەردەگرێ ..
قەسیدەكان بە ڕێگاوەن
ئێش
لەززەت
هێـڵە چەماوەكانی ئیرۆتیكا ..
ئاسمان و زەوی
سێبەری شارستانییەتیان
حەشار داوە ..
ئێوارەت باش
پەلكەزێڕینەی هەوكردوو!
ئێوارەت باش
بێدەنگی دێرین!
هـێزی تۆ
لە (ئێستا)وە هاتووە
(ئێستا)ی دێرین ،
دوا قسەی بە گوێی
دار و درەختان دەچرپـێـنێ ..
ئەمە ئەو (ئێستا)یەیە
ڕۆژانە لە دێرینی دەخوازین
تا لە باڵ (ئێستا)ی ئێستای بكەین ..
ئەو سرووتە نەخشە بۆ كێشراوانەیە
ڕۆژانە دووبارەی دەكەینەوە ..
ئەو قوولـكە بەردانەن
لێمان بوون بە گۆڕستانی
بارانە مردووەكان ..
لێمان بوون بە دروشمی ئەفسانان
لە گۆشەگیرییەكی خۆڵەمێشیدا كۆ دەبنەوە
نیگایان لەو چاوانەیە
گلێنەیان تیا نەماوە
خاچی تێدا بچەقێـنن ..
ڕێ لە پەپوولەی بناران و
كارمامزی دوندان بگرن ..
ئەی ئێستا !
خۆش بوو هەمیشە
بە گەنجیمان دیتبای
گەرم .. بە شەنگ ..
ئەفسووس
نە (ئێستا)ی ئێستای
نە ئێستای دێرین
خۆت دیوە
بەناوی گەشت
بەناوی ئاییندە
بەناوی هەناسەی كوێستانان
سواری چ كەشتییەكی ڕەشیان كردووی
دەتبەن
لە بەحری زوڵووماتدا بەجێت دێـڵن ..
قاقای پێكەنینیان
دەریایان تەی دەكا
ئۆقیانووسان دەبڕێ ..
درێـغ تۆیش
ئێستایەتی خۆت
لە ئێستادا نەكرد ..
ئەی ئێستا !
سوڵتانی بێ تەختی ون بووی لمی بیابانان.
حوزەیرانی2017
-
وانهیهك له سپـێـدهوه
نهژاد عزیز سورمێ
نووسەر، هەولێر
ئەی (ئێستا)!
(ئێستا)ی لەتاراوگەی ڕەهاوە هاتوو
وەك قسە سادە و قووڵەكانی منداڵان ..
خەیاڵی ،
ئێوارە خەمبارەكانی ئاو و
كەزیی ئەستێرە داڕژاوەكان دەكەی ..
نیگەرانییەكی بروسكەدار
بەسەر ڕۆژ و مانگ و ساڵمان تێدەپەڕێ ..
زەماوەندێك بوو
قەسیدەی
بەكڵاوڕۆژنەی كۆڵیتان
بەردەدانەوە ..
ئەی (ئێستا) !
سوڵتانی ون بووی بیابانان ..
كەشتی بێ چارۆگە ،
نامۆی لەگەڵ ئاودا ئێشكـگر ..
شەوی گڕگرتووی
جەستەی ڕووتی
ئاوازە جەنازەییە كڵۆڵەكان ..
لەوێ ،
لەبەرزایی وەحشەتناكی ئیرۆتیكادا
بوارێكی دژوار چاوەڕێمانە
دەنگ و ڕەنگی
لەبۆشایی مێـینەتیدا دەلەرێنەوە ..
ئەی ئێستا !
گوایە تێشتت لە (هەزارمێرد) و
فراڤینت لە (چەرموو)دا خواردووە و
شەو لە مەیخانەكانی (ئوور)
مەست بووی ..
كوا ؟
كوا تـێزی ئیرۆتیكا ؟
كوا باڵای ئەبەنووسیی
ساقییە چاوكـاڵەكان
زرنگانەوە و كێشمانەی شارستانییەت كوانێ ؟
ئەی (ئێستا)!
بە كەنارێكدا دەڕۆین
تاریكیمان بەپێش كەوتووە
تاریكیمان لە دوو دەڕوا ..
هاوارمان ،
لە هاواری ناو مۆتەكان دەچێ
بە هەناسەبڕكێی خۆمان ڕادەپەڕین ،
بێدار دەبینەوە .
ئەی ئێستا !
مێـینەتی مێژوو چی لێ هات ؟
پیاوەتی جوغرافیا كوانێ ؟
بە سۆزی (ئێستا)ی ئەوساوە
گوڵـێـكمان بداتێ
ماچێكمان بكا
لە ڕووناكییەوە هەڵێـنجرابێ؟
كە (ئێستا)
پەرچەمی بەردەداتەوە
تەنیا ڕەشایی
لە ئاوێنەدا دەبینێ ..
ئەوە تۆی (ئێستا)
ئێرۆتیكانە
لەسەر كلیلی ژەنگاوی
بانكەكان
بە دیار گۆڕی
چەند جار هەڵدراوەی مێژوو و
نگینی چێژ
ڕاكشاوی ..
بیر لە ئاگرەی دەبەنگایەتی دەكەیەوە ..
*
پڕشنگی خۆر
بەناو قژی ئاڵۆزكاودا
دەچێتەوە سەر
ئەو توولە ڕێیانەی
بانگی پەرستگایانی ناگاتێ ..
(ئێستا) لەوێدا
بە هێمنی ،
غەریبانە گیان دەسپـێرێ ..
لەوساوە وێنەی لـێچووەتەوە
لەوساوە
بە لاپرسەنی نەدیتكان
لەگەڵ ئاودا دەنوێ و
لەگەڵ ئاودا
خۆی بە تاشەبەرد و
ڕەگی سپـیدارەكانی كەنار دادەدا
ئەنكیدۆیانە ،
بەجەستەی ژنێـكی ڕاكشاو هەڵدەخەڵەتێ ..
لەوساوە (ئێستا)
بووە بە مەملەكەتێـكی
كەس بە كەس نەبووی
بێ تەخت و بێ ناو و نیشان ..
لە غەفڵەتی بارانی ئێواران و
ئاسمانەی نەسیمێكی لەریو
لە شەوێكی نووتەك دەكا ..
هەرهەرایەتی مردووانی
تێدا زیندوو دەبـێـتەوە.
*
ئەی (ئێستا)!
وێنەی هاوچەرخی دێرینی
لە خوێـنێـكدا گەوزاو
ڕەنگدانەوەی مانگە
بەئاسمانی تۆراوەوە ..
لەو ئاوێـنانەی
لە شەڕەكاندا شكێنران و
لە دیمەنێـكی نەدیتراودا
(ئێستا)ی دێرین
دێرینی (ئێستا)
دەدەنەوە ..
ئەی (ئێستا)!
تۆ نووكە ڕووناهییەكی سپی
بە لووتكە بێباك و ماندووەكانەوە
شۆڕ دەبییەوە ..
گەردانەیەكی پچڕاوی
بەسەر جەستە ڕاكشاوەكان وەربووی ..
جوانییەكی ،
نە لار دەبێـتەوە ، نە دەشكێـتەوە ..
بەڵام هەرگیز ساف نابێتەوە ..
ئەوە دووكەڵی پەرت بووی
سپێدەدەمانی شارە
لە نهێـنی هەڵدێ
بچێتەوە ناو نهێـنی ..
خەون بە خەونەوە دەبینێ ..
ئاهەنگ لە ئاهەنگدا دەگێڕێ ..
گریان بەگریان دێنێ ..
لەوێ ،
لە پەژمووردەیی جەستە ئیرۆتیكاییەكاندا ،
لەبن باخەڵی سۆزاوی مێـینایەتیدا
ژیان گوناهێـكی بەردەوامە ..
لە پرسیارە بێ وەڵامەكان ..
شێوازێـكە لە شێـتیی
بەناو هاڕمۆنیای ڕەنگە گەرمەكانی
تابلۆیەكدا تێدەپەڕێ ،
ڕووت ..
ئاسودە ..
دڵخۆش بە كورتە خەونەكان ..
دڵخۆش بەو ئایكۆنانەی
نە وێنەی دێرینیان پێوە ماوە
نە ڕووناكی (ئێستا)..
ئەی (ئێستا)!
بۆشاییە
بۆشاییە
بۆشاییە (ئێستا)
بە ڕووبار خوێـنی
لەبەر دەڕوا ..
دەشتە بە پیتەكانی سۆمەر
لە (ئێستا)ی ئەوسادا
لەقووڵایی سەقامگرتووی زەوی
دەگیرسێـنەوە ..
شەوی بۆیەكراو بە خۆڵ و خاشاكی
شەقامی مەیخانەكان
بە تریفەی وەهم دەدرەوشێنەوە ..
ئەی ئێستا !
تاجەگوڵینەی
وەسوەسەی جەستە پاڵـكەوتووەكان !
مەڕۆ.. بمێنەوە!
شەبەنگی ئەبەدییەت
بەكوێریش دەبینرێ ..
چاو ،
هێزی بـینـین
لە ڕووناكی نا
لە زەردەخەنەی خواوەندان وەردەگرێ ..
قەسیدەكان بە ڕێگاوەن
ئێش
لەززەت
هێـڵە چەماوەكانی ئیرۆتیكا ..
ئاسمان و زەوی
سێبەری شارستانییەتیان
حەشار داوە ..
ئێوارەت باش
پەلكەزێڕینەی هەوكردوو!
ئێوارەت باش
بێدەنگی دێرین!
هـێزی تۆ
لە (ئێستا)وە هاتووە
(ئێستا)ی دێرین ،
دوا قسەی بە گوێی
دار و درەختان دەچرپـێـنێ ..
ئەمە ئەو (ئێستا)یەیە
ڕۆژانە لە دێرینی دەخوازین
تا لە باڵ (ئێستا)ی ئێستای بكەین ..
ئەو سرووتە نەخشە بۆ كێشراوانەیە
ڕۆژانە دووبارەی دەكەینەوە ..
ئەو قوولـكە بەردانەن
لێمان بوون بە گۆڕستانی
بارانە مردووەكان ..
لێمان بوون بە دروشمی ئەفسانان
لە گۆشەگیرییەكی خۆڵەمێشیدا كۆ دەبنەوە
نیگایان لەو چاوانەیە
گلێنەیان تیا نەماوە
خاچی تێدا بچەقێـنن ..
ڕێ لە پەپوولەی بناران و
كارمامزی دوندان بگرن ..
ئەی ئێستا !
خۆش بوو هەمیشە
بە گەنجیمان دیتبای
گەرم .. بە شەنگ ..
ئەفسووس
نە (ئێستا)ی ئێستای
نە ئێستای دێرین
خۆت دیوە
بەناوی گەشت
بەناوی ئاییندە
بەناوی هەناسەی كوێستانان
سواری چ كەشتییەكی ڕەشیان كردووی
دەتبەن
لە بەحری زوڵووماتدا بەجێت دێـڵن ..
قاقای پێكەنینیان
دەریایان تەی دەكا
ئۆقیانووسان دەبڕێ ..
درێـغ تۆیش
ئێستایەتی خۆت
لە ئێستادا نەكرد ..
ئەی ئێستا !
سوڵتانی بێ تەختی ون بووی لمی بیابانان.
حوزەیرانی2017

