فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئۆپەرێتی (تابلۆی وەرزەکان)

 

هەوار خەلیل
شاعیر و پەروەردکارێ مناڵان، سلێمانی

…………………………………….

 

وەرزی هاوین بۆ کۆتا
گرتویە ملی ڕێگا

دەڕوات بێ ماڵئاوای
گەرما نامێنێ باوی

هەڵدەوەرێ گەڵای دار
هەموو دەکەونەخوار
ڕووتەڵەیە دەشت و کێو
تادێتەوە خاکە لێو

چواری ڕێکن وەرزەکان
لەدوای یەک دێن بۆلامان

بەفرانبار والەڕێیە
لێزمەو بارانی پێیە

سڕ دەبن مارو مێروو
بێدەنگن وەکو نووستوو

تادێتەوە بۆ ئازار
تابلۆی دڵگیری بەهار

لادێ و شارو دەرو دەشت
سەوز ە لەسەر تاپێ دەشت

هەرچەن ژیرتر بڕوانی
وەرزی کوردییە جوانی

بەوشەوی ناسک وجوان
وەرزم وەک تابلۆ نەخشان
سەرنج بدە یت بەووردی
ئافرێنراون بەکوردی.