نه‌ژاد عزیز سورمێ
نووسەر و شاعير، هەولێر
………………………
(1)
بێده‌نگی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانانه.
دره‌خت بۆنی خاكیان پێوه نه‌ماوه.
تاریكی هه‌ڕمێنی كه‌وتۆته سه‌ر..
كێڵگه‌ی نێرگز
ئاینده‌ی ماسییان،
كه نه‌مانهێشت
له ڕووباری جه‌سته‌دا پیربن
سێبه‌ری ڕۆژگاری ڕه‌نگبزڕكاو..
ده‌نگ كه‌وتوو..
ئێواران ده‌یبینی
له شۆسته لازوه‌ردییه‌كانی كێوییایه‌تیدا ،
وه‌ك شێت دێ و ده‌چێ…
(2)
ئه‌وه چییه شانی خۆتت داوه‌ته‌به‌ر
په‌ی به‌نهێنی ده‌با و
له‌به‌ر بای واده وه‌نه‌وز..؟
ئه‌ستێره‌ی سپێده مه‌ست.
باران مه‌ست.
په‌لكه‌گیا مه‌ست.
شه‌ڕه بێهووده‌كان مه‌ست.
فریشته‌و جنۆكه مه‌ست.
مێژوو مه‌ست…
(3)
(ده‌فری نه‌زر)(*)
ده‌ركه‌وت بۆشاییه‌كی خۆڵه‌مێشییه
له‌په‌رستگا به‌شه‌وقه‌كانی سۆمه‌ر ،
كاهینه تێكسمڕاوه‌كان
له‌به‌ر (نینئه‌ننا)ی ده‌كه‌ن
ده‌فری نه‌زر
له نیوه‌ڕۆیه‌كی نائاساییدا ،
به‌چاودێری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م
له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی گومان ،
له پرۆسه‌یه‌كی ڕوناهیبه‌خشدا دزرا ..
ئینجا فه‌لسه‌فه چییه؟!
ئاكار و مه‌نتیق ،
جڤات و به‌رهه‌مهێنی و په‌ندگۆیی چین؟!
له سێوێكی ڕزیوی باوه‌رێن زیاتر…!
(4)
له‌و دیو قوببه‌ی مینابه‌نده‌وه ده‌ڕوانم:
خه‌ریكین كۆتایی به‌خۆمان ،
به‌خه‌مه شه‌ونملێدراوه‌كانمان ،
به‌دوا سه‌ره‌تامان بێنین..
خه‌ریكین به‌ناو تارمایی شه‌ودا ده‌گه‌ڕێینه‌وه…
ئه‌وه‌ی باسی شووشه‌ی درزبردووی كرد،
ئه‌وه‌ی ده‌نگوباسی گورگی
له‌شه‌وگه‌ڕدا هێنایه‌وه
ئه‌وه‌ی هات وتی: سپێده‌یه، وه‌ختیه‌تی
به‌ته‌نێیان هێشته‌وه..
(5)
ئه‌م شانۆییه چه‌ندی ماندوو كردین
ئه‌م شانۆییه چه‌ندمان ماندوو ده‌كا.
(6)
تۆ مه‌به‌ستت هه‌تاوه
كه ئه‌وه‌نده‌مان بێ نرخ گرتووه ،
ڕۆژانه په‌رداخی نازانمگه‌رایی
لێ پڕده‌كه‌ین..
مه‌به‌ستت هه‌تاوه
كه له دوندی نیگاماندا
سپی ده‌چێته‌وه..
له خاكێكی به‌راوێته ده‌چێ..
له ڕه‌نگێكی كاڵی چویتی
به‌سه‌ر جیهانێكی نووستوودا..
(7)
وه‌خت وه‌ختێكی دیكه‌یه
وه‌رز وه‌رزێكی دی
ئێستا هه‌ر ئاشقێ نیشتمانی خۆی هه‌یه
هه‌ر نیشتمانێ ئاشقی خۆی..
ئه‌ستێره ته‌نیاكه!
ئێمه له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
كه بێـپه‌روا هه‌نسكی سێبه‌ر ده‌خۆینه‌وه؟
له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه
له كوێوه ، ئه‌ستێره‌ی ته‌نیا؟!
حوزه‌یرانی2011
(*) ده‌فری نه‌زر ، مه‌به‌ست له‌و ده‌فره‌یه ، كه تا ڕاده‌یه‌ك
كه زۆر له بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه‌ی سۆمه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خشێندراوه
ته‌مه‌نی بۆ 5000 ساڵ به‌ر له ئێستایه (3000 ساڵ پ.ز )له شاری
وه‌ركا ، له په‌رستگای (نینئه‌ننا)دا دۆزرایه‌وه، ده‌ڵێن له هه‌رای 2003 ی به‌غدایێ
له مۆزه‌خانه له‌گه‌ڵ سه‌تان پارچه‌ی به نرخ دزراوه ، دوایی به هۆی گرینگییه‌وه
له ئاكامی به‌دواداچوونێكی ورد به‌شكاوی دۆزراوه‌ته‌وه.

