فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سەفەرێک لە مژدا

ڕووناک ئاڵتوون
شاعیر، سلێمانی

…………………….

 

سەمای تەنیایی ڕۆئیایەک
بەناو تراویلکەی خەمێکی نیهان دا
چەند غەریبە لەم شیعرە دا
ئاڵۆز بێ
شعووری پڕلە بارانم
ناسرەوێ گلەییەکانی ئەندێشەیان تەنیوم
مانگ وخۆری نیشتمانی منی
کێ لێکی زوویرکردین…؟
بۆ بوون بەدەزگیرانی
پەپوولە وگوڵ…؟
مارەبڕی
هەوروچیا
ئەمری کێ بوو…؟
کێ نازی ئێوارانی دا لەکۆڵی ۺەو..؟
“تا”هەندەسەی
ئاسمانی بوونم بشێوێنیت.
کێ تەنیایی کرد بە چاوی عەدەمدا،
مەرگی داکوتی بەدیواری ماڵی یاسەمیندا
کێ بوو ،کێ بوو.*
وتی …
گوڵشەن قەت نایەتە سەر ڕێمان و
ھەنگیش شانەیەکمان لەشانە ناکاتە دیاری
تا …کەزیی غەم شیرین بھۆنینەوە
فەرھاد ،نامراد نەبێ
ئێوە نازانن کێ بوو…!؟

* ناوی گۆرانیەکی کەمال محمد