فەرھاد قەرەگۆلی
تەنزنووس، نەرویژ
…………………
ئەرسەلان یار ئەحمەدی تازە بەشە ماڵی بۆ هاتبوو، پارەیەکی خەیاڵی و قەت باسی ئەوەی نەدەکرد کە ها ئەوە جارێکی بانگێشتی من بن، ئەگەر باسمان دەکرد دەیگوت ماڵی سپی بۆ رۆژی ڕەش.
رۆژێک هات وتی فەرهاد گیان دەمەوێت ژن بێنم هەر چی دەکەم یەک کچ وەڵامم ناداتەوە جا مەلا رەحمان منی ناردووە بۆ لای تۆ، وتوویەتی: کە فەرهاد زۆر لە رۆمانسی و ئاشقی دەزانێت.
منیش زانیم ئەوە مەلا رەحمان بە گاڵتە ناردوویەتی، منیش وتم وەڵا وایە جا من چەند دۆستی کۆنی خومم هەیە ئەوانەت دەوێت؟
وتی نا چۆن شتی وا دەبێت!!!!
تا ئاخری وتی کە من دڵم بە کەسێکەوەیە بەڵام نازانم چۆن کچە رازی بکەم؟
منیش وتم بە دوو قۆناغ دەکرێت یەکەم مەلا رەحمان دوعات بۆ بکات دوای حەوتویەک دەبێت دڵی کچە نەرم بێت.
وتی باشە وا دەچم بۆ لای مەلا رەحمان……
منیش خیرا تەڵفونم بو کرد وتم مەلا رەحمان چی دەکەیت وتی وەڵا وا مەشروبی دەخومەوە!!!!!
وتم کاتی ئەوەی نییە وا ئەرسەلان دێت پارەی باشی هەیە، بزانە هێندێک پارەی پێ خەرج ناکەین….
مەلا رەحمان حاڵی بوو!!!!!!
ئتر تا حەوتویەک ئێواران نان و کەباب دەهات منیش دەچووم لە بەر دەرگای ماڵی کچەکە جلوبەرگی ژنانەم لە بەر دەرکرد و دەستم لە ئەرسەلان هەڵدێنا…..
کاک ئەرسەلان لە دوورەوە ماچی دەهاویشت و خۆی بە قوربان دەکردم….. ماوەیەک وا تێپەری، ئەو جارە نان و کەبابی نەدەهێنا، گومانی کردبوو کە ئەوە کچە نییە و دەیگوت دەبێ کچە ببینم یا پارەی ئەو حەوتوویە خواردنەم بدەنەوە…..
من وتم مەلا رەحمان بە خودا ئەرسەلان لە ئەو ناوە بێت تووشی شتێک دەبین لە حیزب شکایەت دەکات….
شەوی مەلا رەحمان نووشتەی دایە وتی کاتژمێر ۱۲ شەو کە ماڵی کچە خەوتن بچۆ لە تانکەری ئاوی سەربانی ماڵەکەی بهاوێ تا دڵی ماڵیان نەرم بێت، ئیتر ئەوە ئاگادار نییە ئێمە بە براکانی کچەمان وتووە ئەرسەلان شەوانە دێت و میز لە تانکەری ئاوی سەربانی ئێوە دەکات….
شەو ئێمە خەوتین کاتێک وتیان ئەها ئێران هێرشی مووشەکی کرد، دواتر وتیان نا بابە دزیان گرتووە، ئێمەیش بە پەلە چووین چاو لێدەکەین ئەوە ئەرسەلانی داماو ئەوندەیان لێداوە باسی هەواڵەکانی چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەکات…..
دواتر بابی کچەی بە من و مەلا رەحمانی وت ئێوە ئەرسەلان دەناسن داوای کچی من دەکات چکارەیە؟
وتمان وەڵا هەواڵنێرە!!!
وتی هەواڵنێر چییە؟
وتمان وەڵا خەبەری ئەو ناوە بڵاو دەکاتەوە.
بابی وتی بابم بە خوا کچ نادەمە کابرایەکی کە قسە دەهێنێت و دەبات،باشە بڵێی ئەرسەلان تۆ چکارت داوە لە خەڵکی چی دەکات و ناکات…..
وابزانم فەقیرە دوای دوو مانگ زیندانی ناردیان بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای ئەو بابەتە ئەو پارچە شیعرەی نووسیبوو
بریا دەرزی بام تیژو تەنک بام
لەنێوانی سینەو مەمک بام

