فەرھاد قەرەگۆلی
تەنزنووس، نەرویژ
…………………
ساڵێکی تازە ئەو فەیسبووک و شتانە هاتبوون، منێش کۆمپیوتەری هەرزان و خراپم کڕی!!!
ئەو سیامەندە هات وتی: قەرەگۆلی ئەوە چییە؟
منێش وتم ئەوە پڕە لە بەرەکەت و کچی جوان ئێتر منەتی کچانی ئێرە ناکێشی.
فەقیرە دوای دوو مانگ کرێکاری کۆمپیوتەری کڕی.
هات شەوەکەی فەیسبووکم بو دانا و رۆیشت.
من فەیسبووکێکی خۆم هەبوو بە ناو کچێکی فارس کە وابزانم یەکەم پیاو بووم فەیسبووکم بە ناو کچان دانا.
ئادم بو سیامەند نارد و وەریگرتم.
پرسیاری کرد وتی تۆ کێ؟
منێش وتم راستییەکەی من کچی خاوەنی کارخانەی بەرهەمهێنانی ماسی شیلانەم.
جا سیامەند کەوتە تاریفی ماسی کردن و تامەکەی خۆی بە قوربانی کلکی ماسی دەکرد تا سەری.
دوای چەند ڕۆژێک وتی بۆچی مێردم پێ ناکەی و لقێکی شیرکەتەکە لێرە بکەمەوە؟
منیش وتم باشە دا دەنگتم بۆ بنێرە
نامەی دەنگی خۆی نارد ئاوای دەگوت، حزیزم دوستت دارم.
وتم ئەوە چییە؟ بابم قەت ئاوا رازی نابێت دەبێت بە فارسییەکی ڕەوان قسە بکەی.
رۆژێک چاوم لێکرد کتێبێکی کڕیوە لە سەری نووسراوە چۆن بتوانین فارسی بە باشی قسە بکەین.
جارێکی خۆمان لێی مات دابوو لە بەر خۆیەوە ئاوای قسە دەکرد
حزیزم دوستت دارم….نانا…. عزیزم دوستت دارم.
ئەو فەقیرە چووبوو داواکاری ناردبوو کە لە تەنیشتی مەقەری حیزبی پارچە زەوی بدەنی بۆ دانانی شیرکەتی ماسی قودوو.
سیامەند وای ناوبانگ دەرکردبوو کە ئیتر بو دیتنی دەبا دوو رۆژ پێش کاتت گرتبا.
کاک موحەممەدی مام ئاغا جەعفەرە قەڵەو و ڕەحمەت گامیشگۆلی وەک بادیگارد بۆ دانابوو تا نەکا کەس ئازاری گیانی موبارەکی بدات…
نانی بەیانی لە گەڵ کاک برایم چۆکەلی دەخوارد و قەدەم لێدانی ئێوارانی لە گەڵ ئەندامانی رێبەری بوو، جا کاک برایم تا دوێنێ دەیگوت بۆکان شانازی کوردستانە، لە لای سیامەند وتبووی کە باپیرە گەورەی ئێمە بە ڕەچەڵەک سەردەشتییە.
رۆژێک منیش وتم هەر بۆ گاڵتە بچم داوای کار بکەم لە لقێکی ئەو شیرکەتەی کە هێشتا دانەمەزراوە، هەربۆیە وتم سیامەند گیان منیش هاتووم بو کار بەڵکوو لە شوێنێک دابمەزرێم…
کە چی وتی ئەوە نازانیت بڵێی کاک سیامەند یا گەورەم؟
جا خەڵکی ماستاوچی دەوروبەری بۆیان دووپات دەکرد کە دەبێت وا بڵێی!!!!
تا سیامەند وتی پێت وایە لە بیرم چووتەوە چۆن باست کردووە کە ترێ گوندی ئێوە لە ترێ ئالانی سەردەشت باشترە….
جا دوایە بۆ گاڵتەکردن بە من لە ناو خەڵکدا وتی:
تۆ بچۆ بە قوڵاب لە ئەو رووبارە ماسی بگرە من بۆت دەکەم بە ماسی قودوو، خەڵکی دەوروبەری بە قسەی قاقا پێدەکەنین و دەیانگوت گەورەم قسەت چەند خۆشە….
وتم ئای خوایە ئەو خەڵکە چەند ماستاوچی و نامەردن تا دوێنێ کەس سڵاوی لە سیامەند نەدەکرد ئێستا هەموو لە دەورەی خەریکی گەورەم گەورەمن.
هەر ئەو رەفیقانەی خۆم وتبوویان کە ئەو فەرهاد قەرەگۆلی بێتە ناو شێرکەت بە کار نایە هەموو کات خەریکی گاڵتەیە ناهێڵێت ئێمەیش کار بکەین.
ئێوارەیەکی بێتاقەت بووم لە گەڵ تەها گامیشگۆلی چووین بۆ مەشروب خواردنەوە، تەها گامیشگۆلی کەمێکی خواردەوە وتی دەچم قەولم داوە ئێوارە پشتی کاک سیامەند ماساژ بدەم نۆبەی منە!!!
وتم دانیشە خۆت شێت کردووە…. شیرکەتی چی حالی چی ئەوە ئەو نەفەرە منم خۆم لێکردووە بە کچ….
جا ئەو تەها نامەردە کە سەری گەرم بوو، رێک چووبوو بە خەڵکی وتبوو…
ئەمجارە کەس مەرحەبایی سیامەندی نەدەکرد، بگرە ناویان لێناوە سیامەند شیلانە… ئەمجارە گاڵتەی ئەو کەسانەی ماستاوچی بوون لە سەر سیامەندی بوو….
کاک برایم و کاک موحەمەد کە زانیان هیچ خەبەرێک لە شیرکەت و پارە نییە لە سەر شکایەتی سیامەندی دوو مانگ ئەرکی پاک و خاوێنی ئەو گەرەکەیان بە من دا….جا نازانم چ نامەردێک چووبوو وێنەی ماسی لە سەر دەرگای ماڵی کاک برایم چۆکەلی کێشابوو بە مل من دا هات و دوو مانگی دیکە سزای من درێژ کرایەوە….

