ڕۆزا ناسر کاکەمەد
شاعیر، فەڕەنسا
…………………
مەفتونی سەرابێکە هێلانەی سەودای دێرینم
شەمعی بێ پەروانەیە خەڵوەتی حوزنی جێگیرم
ئەیشکێنێ تاسەی ئاهی دووری لە مەیلی شەرابێک
گرەوی خەونە، دەلیلی بوونت ئاسا شنەی شەماڵێک
ئەیدا ڕۆشنایی لە گۆشەی دڵ، تاوی خەم ڕەوێنێک
خەرمانی ئەفسون و مانگەشەوی نێو شەوەزەنگێک
چەشنی گوزەرێکە کانگای شەپۆلانی مەیلی ئارەزووم
لێم دیارە هەتاوێک بۆ پشکاوی چرۆی گوڵستانی وونبوم!
بێسارانی دڵ و نەغمەی سەدایەکە شەتاوی هێزی گیانان
ڕێژنەی گوڵ بیت نوری دییەم، لە سەرای ئافاتی دڵزاران.

