ناتق مەجیدی ( سۆران )
شاعیر، بۆکان
…………..
شیرن و بادامه‌چاوێ هاته ناخی پڕگڕم
بوو به بارانی په‌ڵه‌ی مه‌زرای ئه‌وینی قاقڕم
کوڵمه‌کانی تا بڵێی بۆنخۆشه ، لێو وه‌ک پسته‌یه
ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رمه خوایه هه‌ستی خۆم چۆن ده‌ربڕم؟
به‌ژن و باڵای ئه‌و “نیگار”ه هێنده جوانە و دڵڕفێن
پێی بڵێن با بێته ژوانم تا له خۆشیان هه‌ڵفڕم
خۆشه‌ویستم بۆته مامۆستای ئه‌وین و ئاشقیم
ڕه‌نگه نه‌یزانێ له باده‌ی خۆشه‌ویستی من پڕم
وە‌ک هه‌ڵۆیە‌ک بۆ ته‌واری دێم و ده‌فڕم بیگه‌مێ
کۆنه‌ڕاوچیم و له عه‌شقا وه‌ک تفه‌نگی سه‌رپڕم
پێکه‌وە یه‌ک لانی هیوا و ماڵی عه‌شقێ ساز ده‌که‌ین
تا بزانێ تا ده‌مێنم لێی ئه‌به‌د دانابڕم
ده‌یکه‌مه نۆبووکی خۆم و بۆی ده‌نووسم شێعری ته‌ڕ
نازی جوانی گه‌ر به نرخی گیانی خۆم بێ ده‌یکڕم
نازه‌نینم چاو له خۆم و شێعری (سۆران) داگرێ
دڕک و داڵی ناته‌بایی شه‌رته چی بی ده‌یبڕم

