دوای ئەوەی دوێنی ٢٥ / ٠٧ / ٢٠٢٦ کارەکانی کۆنگرەکەمان بە کۆتا هات، ئێمە وەک ستافی نوێی هەڵبژێردراو سەرکەوتنی کۆنگرەکەمان لە هەموو ئەندامان و نووسەرانی کورد لە هەر کوێی دونيا بين پيرۆز دەکەين، هەڵبەتە بە ڕۆحێکی کوردانە و دڵسۆزانە هەموو ئەندامانمان هاوکار و پشتيوانی سەرکەوتنی کۆنگرەکەمان بوون، لە تەک پيرۆزباييمان سپاسی بێپايانی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەوانە دەکەين دڵسۆزانە و خەمخۆرانە و نەتەوەييانە لە خەمی سەرکەوتنی کۆنگرەکەمان بوون.
کۆنگرەيەک کە توانی دوور لە ئەجيندای سياسی و پەيوەستبوون بە تەسککردنەوەی بوارەکانی زمان و وێژە و کولتووری کوردی لە چواجێوەی ئايديۆلۆژيايەکی تايبەت، کە لە بنەڕەتدا موڵکی تەواوی کوردە لە هەر کوێيەکی گۆی زەمين بێت نەک بچووککردنەوەی خەرمانی باڵا و گەنجينەی نەتەوەيەک، ئێمە لە يەکەم ڕۆژی کارکردنەوە تواناکانمان تەنها بۆ بواری کولتووری نەتەوی کورد و نيشتيمانەکەمان کوردستان خستەکار، هەڵبەتە لە ناو فيدراسيۆنمان دەرگامان بەڕووی هەموو ئەو ئەديب و ڕۆشنبيرانە واڵا کردووە کە بيرکردنەوەی ئايديۆلۆژيای جياوازيان هەيە لە ناو فيدراسيۆن بەرگە ئايديۆلۆژييەکەيان دادەماڵن و ئەوەی دەمێنێتەوە خزمەتکردنە بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەييمان، بانگێشکردنی ميوانە ڕەنگاڵەکانی کۆنگرە گەواهی ئەوە دەدەن کە نەبووين و نەدەبينە مينبەر بۆ هيچ ئايديۆلۆژيايەک، سەرکەوتنی کۆنگرەکەيش ئەو پەيامە جوانەی پێبەخشين کە دەنگ و ڕەنگمان تەنها بۆ نەتەوەيەکە کە نەياران و ڕەقيبانی کورد ئەجيندای هەمەجييەت و ڕەگەز پەرستی بەرانبەر بەکار دێنن، ئێمە دەمانەوێت بە پێی ميتۆدی کارمان خوڵقاندنی پرۆژەی مەزن لە تاراوگە بێنينە ئاراوە، هەروەک دروشمی کۆنگرەکەمان نەخشە ڕێگايەکە بۆ ئەو جۆرە پڕۆژە فەرهەنگی و کولتوورييانەی نەتەوەکەمان…
جارێکی دی پیرۆزبایی خۆمان لە تەواوی ئەندامانی فيدراسيۆنەکەمان دەکەين و پەيمانيان دەدەينی لە ئاست ئەو دەنگ و بڕوا و متمانە بين کە پێمان بەخشراوە.
بژی کورد …. بژی کوردستان
دەستەی باڵای
فيدراسيۆنی نووسەرانی کوردستانی – دياسپۆرا
٢٦ / ٧ / ٢٠٢٦

