فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پەنجەمۆری پێنووس لە کتێبی ژیاندا

دێرین جەمال
نووسەر، سلێمانی

………………………

هەموو شتێک لەم جیهانەدا کە هەیە، دیوێکی باش و دیوێکی خراپی هەیە بە نموونە: پێنووس.
پێنووس دەتوانێت دوو کەس بکات بە هاوسەری یەک،
لە هەمان کاتدا لە یەکیشیان دابڕێنێت.
پێنووس دەتوانێت سزای مردن بەسەر کەسێکدا بسەپێنێت ،
لە هەمان کاتدا ئازادیشی بکات.
پێنووس دەتوانێت کەسێک بکاتە سەر تەختی شاهانە،
لە هەمان کاتدا دیوانەی شارانی بکات.
پێنووس دەتوانێت جەنگێک ڕاگەیەنێت،
لە هەمان کاتدا جەنگێک ڕابگرێت.
پێنووس دەتوانێت گوندێک بکات بە شارێک،
لە هەمان کاتدا شارێک بکات بە گوندێک.
پێنووس دەتوانێت هەژارێک بکات بە ملیاردێرێک،
لە هەمان کاتدا ملیاردێرێک بکات بە هەژارێک.
مرۆڤیش ناخی وەک پێنووسە و ژیانی ڕۆژانەی پێ دەنووسێت.
گرنگ ئەوەیە لە کۆتایی کتێبی ژیانتا ناونیشانێک هەبێت بۆ کتێبەکەت کە شانازیی پێوە بکەیت، نەک شەرمەزاری..