پەری قەرەداغی
شاعیر، سلێمانی
…………………..
پێیان وایە بەرد بێدەنگە .!
بەڵام من لە زمانی بەردەکان ئەو شتانەم خوێندەوە، کە مرۆڤەکان لە ترسی ڕاستی هەرگیز نایڵێن .
بەرد نە لەبەر ڕەقی، بەڵکوو لەبەر زۆری برینەکانی فێری بێدەنگی بوو ..!
با هەزاران ساڵ ناوی لەسەر بنووسێت، باران فرمێسکی خۆی پێ ببەخشێت، خۆر گەرمای خۆی لەسەر بڕژێنێت، بەرد هێشتا شایەتی ئەو قسانەیە،
کە مێژوو شاردوونییەتەوە..
منیش جارێک لە زەبری ژیاندا بەرد بووم .!
نەك بۆ ئەوەی دڵم مردبێت، بەڵکوو بۆ ئەوەی هێشتا بتوانم ڕاستی هەڵبگرم بێ ئەوەی بشکێم .
هەندێک مرۆڤ بە یەک وشە دەڕووخێن، بەڵام بەرد بە هەزاران زەبر فێری
خۆڕاگری و وەستانە ..
لە کۆتاییدا ئەوە بەرد نییە بێدەنگە .!
بەڵکوو ئەوە
ئێمەین گوێ لە دەنگی بێدەنگی ناگرین .!

