عەلی حەمەڕەشید
شاعير،سلێمانی
ئۆخەی ئەمساڵیش دەرچـــووم
نمرەم بەرزە و ســەرکەوتووم
ھــەر وەکـــــو زۆربەی ھاوڕێ
دەرچـــــــووم بۆ پۆلێکی نوێ
سەیری بزە و پێکــــــــەنین
(وەک پەپــولەی باڵ نەخشین)
ھاتـــــــوون بوون بە میوانم
لــە ســــــــــەر گوڵی لێوانم
منیش بـــە شادومـــــــــــانی
بە شیـــعرو بە گـــــــــۆرانی
دەڵێم کێ کـــــۆشش بکــات
بێــوچــــان ھـــــــەوڵ بدات
ئەوە بـــــــە بەردەوامــــــی
سـەرکەوتنــە ئەنجامــــــــی

