پارێزه‌ر
كرێكار عبدالله خۆشناو
نووسەر، هەولێر
……………………….
ئەم كتێبە بە سەنگ سووك بە قەبارە بچووكه‌ی نووسه‌ر رێك پێچەوانەی ناوەرۆكەكەیەتی چونكە بارتەقای شاخەكانی كوردستان مانای لەخۆ گرتووە و سەنگی لە سەنگی شاخ كەمتر نیيە و قەبارەكەيشی لە دیدی مندا گەلێك مەزنترە!، چونكە نووسەر لەجیاتی هەموو ئەوانەی رۆژگارێك بەشداربوون لە شۆڕشی رزگاری نەتەوەیی هه‌روه‌ها لەگەڵ هەموو ئەوانەی هیوایان بەم شۆڕشە هەڵچنی بوو لە شارەكانی كوردستان و دەرەوەی سنووریش زۆر به‌جوانی و ڕاستگۆیی وێنای كردوون.
ئه‌م كتێبه پڕاوپڕه لە هەستی ناسك و ڕەوانبێژی لە لایەك و په‌رده هه‌ڵماڵین و خستنەرووی راستیيەكان وەك خۆی ئەگەر تاڵیش بن له‌لایه‌كه‌ی تر و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربرده‌ی به‌شێكی شاراوه‌یه له‌مێژووی دانه‌بڕاوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
سەرەتا، نووسەر لە هەڵبژاردنی ناونیشانی سه‌ره‌كی و ناونیشان لاوه‌كی زۆر سەركەوتوو بووە و لە دێڕی (بەختی ڕەش یا كۆمەڵی چەوت) لە لاپەڕە 161 ئاماژە بۆ ئەوە ده‌كات ناونیشانه‌كه، ناونیشانی یاداشتەكانی باوكی بەرێزیان بووە كە زیاتر لە 900 لاپەڕەی لەخۆگرتبوو بەڵام ئەفسوس نەكەوتە بەردیدەی خوێنەران و به‌هۆی بۆمبابارانی ماڵیان له‌گه‌ڵاڵه تیاچووه، كه مێژوویه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ ساڵی 1974 ، بێ ئەسەرنییه نووسه‌ر له دوای نزیكی پەنجا ساڵ هەمان ناونیشان بۆ ئه‌م كتێبه‌ی هەڵدەبژێرێت، ئەمەيش گەواهی ئەو ڕاستیەیه كە میللەتەكەمان یا ئەوەتا بەختی سیاهە، یان كۆمەڵگاكەمان راستەڕێ ناڕوات، هەڵبەتە ئەم ناونیشانە خۆی لە خۆیدا هەڵگری پەیامێكی هزری مێژوویی سایكۆلۆژییە رووبەرووی هەموو تاكێكی كورد دەبێتەوە و ده‌رهاوێشته‌ی مێژووه، لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌و ناونیشانه‌ی لێرەدا دووبارە بۆتەوە دوای (50) ساڵ ئایا هەمان ده‌رئه‌نجامی پێشوو و پێشووتری ده‌بێت؟ یان نا؟
له وەڵامی ئەم پرسیارەدا، نووسەر زۆر بەڕاشكاوی و بەئەسپایی لە وێنه‌ی بەرگی پێشەوەدا وەڵامه‌كه‌ی به‌خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت ئەویش له‌ڕێگای ئه‌و كۆلاژەیە كە بەرگی كتێبەكەی پێ ڕازاندۆتەوە!. چاوی نووسەر لە كۆلاژەكاندا هەمیشە ئامادەیی هه‌بووه، ئەوەيش دەربڕی زادەی تێگەیشتنی نووسەر ده‌گه‌یه‌نێت چونكه وەڵامی ناونیشانه سەرەكییه‌كه بە كۆلاژێك دەداتەوە ، به‌قسه نا به‌ڵام به ئاماژه پێمان ده‌ڵێت: بەختی كۆمه‌ڵگا لە سێ گۆشەیەكدا تەنراوە بە رەش و سپی، ئه‌مه‌يشیان ئاماژەیە بۆ میلله‌تێك كە ساڵەهای ساڵە لە شاخەكاندا داكۆكی لە مافی سه‌ربه‌خۆبوون ده‌كات به‌ڵام قه‌تیسماو له‌چوارچێوه‌ی شاخێكدا لە سەرووی ئه‌مانەیشەوە دەستێك هەیە كە یاری بە شاخ و سومبلی تاكی كورد ده‌كات و نایه‌ڵێت له‌م سنوره قه‌تیسماوه‌دا په‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كان بهاوێژێت و كێشه‌ی كورد له چه‌ق به‌ستوویی ڕزگار بكات.
ناونیشانی لاوەكی سێیەم بریتییە لە (رۆژگارەكانی دوای كۆربوونەوەی ئاگردانێكی دی)یە:
ئاگردان و كۆربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌سته بە ژیانی ڕەوەندی نەوەك ژیانی ژیاری، ئەوەی شارەزا بێت لەم بوارەدا لە كاتی گواستنەوەیان لە شوێنێكەوە بۆ شوینێكی تر به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان بە دوای بژوێنێكی تر رەوەنده‌كان زۆر بەئاسانی و به‌ساده‌یی ئاگردان كۆردەكەنەوە و لەو شوێنە تازەیەی كه خێڵه‌كان بۆی دەچن دوای رەشماڵ هەڵدان لە زۆم و هۆبە یەكسەر ئاگردانێكی تر دروست دەكەن. لێرەدا ئاگردان بە مانای (ژیان)یش دێت بۆ یەك خێزان له‌خێڵدا. چونكه خێزان بێ ئاگردان نابێت. نووسەر لێرەدا مەبەستیيەتی پەیامێك به خوێنه‌ر بدات: سه‌ڕه‌رای باڵه‌خانه‌ی به‌رزو ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها كه ده‌ربڕی شارستانیه‌ته! به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا، له‌هزردا، له چوار چێوه‌ی بونیاتی عه‌قڵی خێڵه‌كی ده‌رنه‌چووین و قه‌تیس ماوین!.
ئه‌وه‌تا ؛ تا ئێستايش به‌شێكی زۆر له نووسەرە بیانییەكان لە زۆربەی كتێبەكانیان لە سەر كورد نووسیوویانە لەم ناوچەیەدا كه مه‌به‌ستی كوردستانه یەكێتی هۆزەكانی كورد دەژین نەوەك بڵێن نه‌ته‌وه‌ی كوردا!!! (Nation) بێگومان هه‌ڵبژاردنی ئه‌م چه‌مكه له خۆڕا نییه!.
ئا لێرەدا نووسەر بە دیوێكی تر ئەم بابەتە وەبیر هەموو كورد دەهێنێتەوە و پێمان ده‌ڵێت: كە ئاگردان و شاخ راستە لە قۆناغی گوزەری كۆمەڵایەتیدا بۆ كورد پێویست و په‌یوه‌ست بووە، بەڵام لە سه‌رده‌می ئێستاماندا ئاگردان لەگەڵ گۆڕانكاریيه‌كانی جیهان و تەكنەلۆژیا و شارنشین بوون، ناگونجێت و ده‌بێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، بۆیه پێویستە چیتر تاكی كورد، خێزانی كورد، ڕوویان له‌ئاگردان نه‌بێت به‌ڵكوو پێویسته ناندین بونیات بنێت به‌مانا فه‌لسه‌فیيه‌كه‌ی!. ، چونكه تا كورد ناندینی نەبێت و واز لە ئاگردان نەهێنێت بزووتنەوەی ژیاری دەست پێناكات لەمەيشیان چاوی نووسەر لە بەرگی كتێبەكەدا زۆر به‌دیقەت وه‌ك هه‌ڵۆ چۆن سه‌یری نێچیری ده‌كات پێمان ده‌ڵێت: ئەوانەی یاری (قومار) بە شاخ و جامانەی كورد دەكەن هەمیشە لە هەوڵدان بۆ زیندووكردنەوەی هزری (ئاگردان و خێڵ و هۆز و تەكيیە و خانەقا) تەنانەت لە شارە هەرە پێشكەوتووەكانی هەرێمی كوردستاندا. كه ئێستا به‌ڕوونی به‌رجه‌سته ده‌كرێت بەداخەوه له‌مه‌يش زیاتر، بگره بۆتە دیاردە. مخابن!، دەبووایە تا ئێستا ئێمە بۆ جیهان بمانسەلماندبووایە كە بنه‌ماكانی میلله‌تێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه نه‌وه‌ك یەكێتی هۆزەكانی كورد!. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی گه‌لێك له نووسه‌ره بیانيیه‌كان كه نووسینه‌كانیان له‌ناوه‌نده كاریگه‌ره‌كانی سیاسه‌تی جیهان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن.
مێژوو پێمان دەڵێت تا كورد وه‌ك (نەتەوە) لە دیدی وڵاتانی زلهێزەوە خۆی نمایش نه‌كات ناتوانێت قه‌ناعه‌ت به ده‌وروبه‌ر بهێنێت كه ئه‌و ناندینه‌ی هه‌یه‌تی ئاگردان نییه!.
له‌نێو سۆما چاوه‌كانی سەر بەرگی كتێبەكەدا نووسه‌ر زۆر بە تیژی دەڕوانێت و پێمان دەڵێت كورد دەمێكە دەبوایە (شاخ و دەوار هۆبه‌و زووم)ی هه‌ر به‌ته‌نها تاكه هاوڕێی خۆی نەزانیبوایە! بەڵام دیاره قەدەر وایە ئەوەتا زینەفون یان زەیزەفون لە دەوروبەری ساڵی 333ی پێش زایین له‌كاتێكدا ڕوو له ناوچەكانی كوردنشین ده‌كات له‌نامه‌یه‌كدا بۆ ئەلكسەندەری مەكدۆنی دەنووسێت: قەومێك لێرە دەژین پێیان دەڵێن كارەكاس یان كاردۆس كە (مەبەست لێی كورد بووە هەروەك مێژوونووسان خوێندنەوەیان بۆ كردووە)، پێشنیار بۆ ئەلكەسەندەر دەكات كە لە شەڕەكاندا ئەگەر بەم ناوچانه‌دا گوزەر بكات بەكاریان بهێنێت چونكە (شەڕكەری ئازان).
داخەكەم چەند ساڵێك پێش ئێستا كاتێك (ترمپ) سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكان ئەمریكا دوو سەركردەی كوردی بینی یەكسەر وتی (Good Fighter) واتە شەڕكەری باشن (ئازان). دیاره دیدگای بیانییەكان تا ئێستايش هه‌ر به‌چاوی زه‌یزه‌فون سه‌یری كورد ده‌كه‌ن!. و دیدو بۆچونیان نه‌گۆڕاوه! یان ئه‌وه‌تا له به‌ختی ڕه‌شی ئێمه‌یه نه‌مانتوانیوه جگه له‌م سیفه‌ته جه‌سته‌یییه، لێهاتوویی هزری تاكی كوردیان پیشان بده‌ین! بەداخەوە دەیڵێم نەمانتوانی لەبەر هەر هۆكارێك بێت وەك پێویست خۆمان به نه‌ته‌وه نیشان بدەین زیاتر وەك له‌وه‌ی (یه‌كێتی هۆز و عەشیرەت و حزب و گروپ) ! ئا لێرەدا دەستە دیارەكە بە سەرمانەوە وەك یاری قومار یاری به چاره‌نووسمان ده‌كات و هه‌ر رۆژه‌ی بگره ترسێك نیشانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌دات كه هه‌ڵچێنیووی نه‌یارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن وناحه‌زانی ئه‌م میلله‌ته‌ن!.
لەسەر ناوەرۆكی ئەم (ڕۆمانه)! ناوازەیە كە دەتوانم بڵێم هەر لاپەڕەیەك چیرۆكێكی ناخ هەژێنە بۆ خۆی و دەتوانرێت گەر شیبكرێتەوە هەزاران لاپەڕە لەسەری بنووسرێت. بەڵام سوپاس بۆ نووسەر كە توانیوویەتی مێژوویەك لە دەردەسەری و نەهامەتی گەلەكەمان بەم شێوازە جوانە وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: (السهل الممتنع والسرد السلسل) تۆمار بكات.
لە راستی دا ئەم كتێبە لە هەر وڵاتێكی تر بووایە دەكرا بە سیناریۆ چەندین سیناریست دەورەیان لە نووسەر دەدا بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان پێ بدات بیكه‌ن بە بابەتی فیلمێك یان زنجیرە درامایەك كە هیچی كەمتر نییە، له‌زنجیره دراما باوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ نموونە لە زنجیرە درامای عەرەبی (التغریبة الفلسطینیة)! دیسانەوە لێرەوە دەڵێم بەداخەوە كورد وه‌ك پێویست رێز لە مێژووی خۆی ناگرێت ئەگینا دەبوایە خەمخۆرانی مێژووی كورد ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانیبووایە و بیان كردبووایە بەرهەمێكی هونەری گەورە هه‌م له ئاست گەورەیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌م لە ئاست چیرۆكی ناخ هه‌ژێنهی كارەساتی داڕمانی یه‌كێكی دیكه له شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی نەتەوەكەمان، له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا خوێنەر دەچێتە ناو دونیایەكی تر، دونیایەك پڕ لە ئازار و مەینەتی كە پێویستە هەموو تاكێكی كورد هەڵوەستەی لەسەر بكات و لە بیری نەكات و واباشه نەوە دوای نەوە وه‌بیر كوڕ و كچانی ئەم میللەتە خێر لە خۆ نەدیووە بهێنرێتەوە، ئه‌مه له‌لایه‌ك و لەلایەكی تر خوێنەر دەچێتە بیركردنه‌وه له ژیانی پڕ لە ئێش و ئازار و خەفەت بۆ ئێستا و داهاتوومان به‌هۆكاری زیادبوونی ترس له‌سه‌ر داهاتووی میلله‌ته‌كه‌مان و وڵاته‌كه‌مان ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه نەخوازیا رۆژێك دابێت ئەم ئازادیەی كە ئەمرۆ لە كوردستانی باشوور بە دەست هاتووە لە دەستمان بچـێت و خوانه خواسته ئه‌م ئاگردانه‌يشمان كۆرببێته‌وه!، چونكه هه‌موومان ده‌بێ ئه‌وه بزانین: ئەم هەرێمە تەنها به‌شان و باڵی چەند كەس وحزب و لایەنێك دروست نه‌بووه!، بەڵكوو ئەم هەرێمە زادەی خوێنی هەزاران شەهید و دەربەدەری هەزارانی دیكە و سەرگەردانی هەزارانی تر لە رێگای رزگاری خوازی نەتەوەییدا كه خۆیان كردۆتە سەرە ڕم و له‌پێناو ئازادی وڵات خه‌باتی نه‌پساوه‌یان كردوه و بە ناخی پڕ كەسەرەوە سه‌ریان ناوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئەم ئازادیە ببینن!. له‌لایه‌كی دیكه، ئەم كتێبە لایەنێكی شاراوەيشی تیایە ئەویش ئه‌وه‌یه چەندە پەناهەندەیی لە خوارەوەی عێراق ئازار بەخش بووه بۆ گوێزراوەكان له‌به‌رامبه‌ریشدا سەدان جار بارتەقای ئەوانیش ئازار بەخش و جەرگ بڕ بوون بۆ كەسوكاریان ئه‌وانه‌ی لە كوردستان مابوونەوە ئەمەيشیان ئه‌گه‌ر له‌م دیدگایه‌وه سەیر بكرێت چیرۆكێكی ناوازه‌ی لێ دروست دەكرێت كە لێوان لێو ده‌بێت لە ئازاری ئافرەت و مناڵی كورد بە دەست ئەو دەستە نادیارانه، كە یاریان بە چارەنووسی میللەتەكەمان كردوه و ده‌كه‌ن.! ئه‌و ده‌سته‌ی كه له‌به‌رگی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه!.
كاتێك ئەم كتێبە دەخوێنیته‌وه لەگەڵ یەكەم رستەدا نا‌توانیت وازی لێ بهێنیت تا هەمووی تەواو نەكەیت! بەڵام لێرەدا نووسەر وەك نموونەی كەسی خۆڕاگر و قارەمان و رۆشنبیر ئەوە نیشان دەدات كە لە هەموو بارە سەختەكانی ژیان كە تەنگیان پێ هەڵچنیووه وازی لە خوێندنەوە نەهێناوە. لە رووی كەسایەتيیەوە دیاره زادەی پەروەردەی دروستی خێزانەكەيشی بووه لەكاتێكدا نووسه‌ر زۆر پێویستی به‌هاوكاری بۆ پەیداكردن بژێوی ژیانی هەبووە یارمەتی نووسەرێكی گەورەی كورد مامۆستا (مسعود محمد) رەتكردۆتەوە، ئەمەيشیان نموونەی خۆڕاگری و جوامێری نووسەر نیشان دەدات، وەك خۆی دەڵێت بە نان و پیاز و هێلكەیەك هێزی داوەتە بەرخۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئەم زاتەی لێ دەرچێت كە ئەمرۆ ئێمە لە خزمەت نووسنیەكانیدا بین جا چ بە كتێب، شیعریان، وەرگیران هتد بێت. بۆیە نووسه‌ر پێمان ده‌ڵێت: (بۆ ئەوەی كە لێشمان دەقەومێ هەمیشە كارەسات و نووشوشتیەكان بە جل ئاوێزی خەڵكی ترەوە هەڵنه‌واسین!) وە (نەخۆشی (دەردە كورد) و یەكتر تاوانبار كردن هەمیشە دووبارە و سه‌د بارە نه‌بێته‌وه) هیوادارم ئەم ده‌ربڕینه ببێتـه پەند بۆ هه‌موومان و له‌به‌رچاومان بێت هەمیشە بە تایبەت سه‌ركردایه‌تی به‌رێزی میلله‌ته‌كه‌مان.
بۆیه لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم كه بڵێین: تكایە تا كار لە كار نەترازاوە، تا دەرفەت نه‌ده‌ین به‌ده‌ست ناحه‌زو دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان با هه‌موومان به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین واز له دووبه‌ركی و ناحه‌زی نێوان خۆمان بهێنین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌مان داهاتوویه‌ك فه‌راهه‌م بكه‌ین ، كه دووره په‌رێز بن له‌چاوچنۆكی دووژمنان وله‌لایه‌كی دیكه ژیانێكی ئاسووده و خۆشگوزه‌رانییان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین گومانی تیا نییه ئه‌مەيش پێویستی به‌یه‌كگرتوویی و پلانسازی و به‌رنامه‌سازی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌م میلله‌ته به بێ جیاوازی له ره‌نگ و بۆچون و ئایدیۆلۆژیيه‌كان.

