فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئاشتی

 عەلی حەمەڕەشید
شاعير،سلێمانی
……………………

ئاشتی   ئـــــاواتی   گشتە

خۆزگـــەی  وردو درشتە

ئاشـتی ھێمـــای جوانییە

خۆشترین   گــــــۆرانییە

ئاشتی ئـــەو ســـــرودەیە

خەڵکی پێی ئاســــودەیە

ئـــــاوازێکی بــــە جۆشە

لە لای ھەموومـان خۆشە

دیمەنێکی   قەشـــــەنگە

کانگای خۆشی و ئاھەنگە

بە ســـــود ترین  بارانە

بۆ ئەم ھــــەوارە جوانە

بە ئاشتی و بە ئـــازادی

ژین پڕ دەبێت لە شـادی